عێراق لێکۆڵینەوە لە ئەفسەر و فەرمانبەرانى ناوچەى سەوز دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • کێشە یاساییەکانى هانتر بایدن چانسی بردنەوەى باوکی لەبەرامبەر ترەمپ لاوازدەکات
  • عێراق: بەتۆمەتى ئەنجامدانى هێرش بۆ سەرباڵیۆزخانەى ئەمریکا، لێکۆڵینەوە لە ئەفسەر و فەرمانبەرانى ناوچەى سەوز دەکرێت

زەمان

  • دواى ڤیتۆی ئەمریکا بۆ ئاگربەستى نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئێران هۆشداری لە تەقینەوەى دۆخى ناوچەکە دەدات
  • نێرگز محەمەدی کە لە ئێران بەندکراوە، ئامادەى وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵ نابێت و بەو هۆیەوە مانگرتنى لە دوێنێ “یەک شەمە”ەوە ڕاگەیاندووە

عەرەبی جەدید

  • میسر لەڕێگەى بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنییەوە پێشوازی لە هاوڵاتییانى خۆی دەکات، کە لە غەزە دەگەڕێنەوە
  • دەروازەیەک بەرەو رێگەى ئاوریشم؛ بەرهەمە چینیەکان لە بازاڕەکانی یەمەندا، جێگەی بەرهەمە ئەمریکیەکانیان گرتووەتەوە
  • ئۆپۆزسیۆنى سوریا کەرتبونێکی دیکەى بەخۆیەوە بینى و گرووپی سقور شام لە بەرەى نیشتمانى رزگاریی جیابوونەوە

قودسی عەرەبی

  • هێزە فەلەستینیەکان داوا دەکەن رۆژی دووشەممە مانگرتنى گشتى و جیهانى لە دژى بەردەوامی جەنگی غەزە ئەنجام بدرێت
  • کۆمپانیاى توێتا لە پێشەنگى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلدا ماوەتەوەو بی وای دی بووە یەکەم ئۆتۆمبێلی چینى
  • ئەهرامی میسرى: دەنگدانى سەرۆکایەتیى دەستیپێکرد و ئەگەری سەرکەوتنەوەى عەبدولفەتاح سیسی لە ئارادایە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەهۆی کێشەکانی نۆکەندی سوێز و پاناما، کێشە بۆ زنجیرەکانی خستنەڕوو لە ئاهەنگەکانی سەریساڵدا لە جیهان دروستدەبێت
  • شازادەی جێنشینی سعودیە بەهۆی ئەولەویەتپێدانی کۆبوونەوەکەی پوتین لەلایەن ریازەوە، گەشەکەی بۆ لەندەن هەڵوەشاندەوە
  • ئیسرائیل هۆشداریی دەدات لەوەی کە چیتر قبوڵی ناکات حزبوڵڵای لوبنان لەسەر سنورەکانیدا بوونی هەبێت

واشنتن پۆست

  • پێداچوونەوە بەو چەکانەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی دەنێرێت لە زیادبووندایە و زۆربوونی ژمارەی کوژراوانی غەزە فشار لەسەر ئیدارەی بایدن دروستدەکات
  • پێدانی مۆڵەتی چەک لە ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لەکاتێکدا پاڵنەری بەردەوام هەیە بۆ چەکدارکردنی خەڵکی وڵاتەکە
  • بەهۆی زریان و رەشەباوە لەشاری ناشڤێڵى ئەمریکا لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 23ـی دیکەش برینداربوون

ئۆرشەلیم پۆست

 

  • سوپای ئیسرائیل دەڵێت، شەڕیی سەرەکیی غەزە رەنگە لە چوار بۆ حەوت هەفتەی دیکە بخایەنێت
  • ئیسرائیل دەڵێت ئەمریکا هیچ وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە دیاریی نەکردووە
  • ئیسرائیل سوپاسی ئەمریکا دەکات کە ڤیتۆی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بەکارهێنا بەڵام فەلەستین بە جینۆساید ناوی دەبات

عەرەب نیوز

  • سەرۆکی فەلەستین، مەحمود عەباس، رایگەیاند ئەمریکا بەرپرسیارە لەو خوێنڕێژییەی ئیسراّئیل لەبەرامبەر منداڵانی غەزە ئەنجامی دەدات
  • ئەمریکا بەشێوەیەکی لەناکاو رەزامەندیی دا لەسەر فرۆشتنی 14000 گولـلەی تانک بە ئیسرائیل
  • لە سەردانەکەیاندا بۆ کەنەدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب و تورکیا داوای راگەیاندنی ئاگربەست دەکەن

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • وڵاتی ئازاد درۆ بووه‌؛ ئه‌مریكا به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی قسه‌ بۆ میدیا نه‌كات، ڤیزه‌ی داوه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین
  • ئه‌مریكا به‌ ته‌نها ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرابوو، به‌ریتانیا ده‌نگی نه‌دا
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، جیهانێكی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌كرێت هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ به‌ ئه‌مریكاوه‌ مه‌حاڵه‌

سۆزجو

  • سه‌ره‌ڕای ئامۆژگارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی، پێشنوێژێک له‌قۆنیا كرێچییه‌كه‌ی ده‌ركرد و داوای سێ هێنده‌ كرێی لێده‌كات
  • ئه‌مریكا ده‌ستی بۆ كۆمه‌ڵكوژی به‌رزكرده‌وه‌، ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ كوشتار و ژماره‌ی كوژراوان له‌ 18 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه‌
  • كیلۆیه‌ک كه‌ستانه‌ 200-250 لیره‌یه‌، دانه‌ی ده‌كاته‌ 3-4 لیره‌. كیلۆیه‌ک كه‌ستانه‌ی برژاو به‌ 500 لیره‌یه‌

جمهورییه‌ت

  • نه‌بوونی پزیشک له‌ نه‌خۆشخانه‌ فێركارییه‌كان تا دێت په‌ره‌ده‌سه‌نێت، هه‌ندێک به‌شی ژماره‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی داخستن
  • زۆرترین ژماره‌ی سكاڵا له‌ دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، له‌ توركیاوه‌ تۆماركراوه‌؛ سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین، مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ راپۆرته‌كاندا هاتووه‌
  • مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر په‌شیمانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی مێزی شه‌ش قۆڵی هاوپه‌یمانیی به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جێهێشتووه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • رووی تاریكی توركیا؛ ئه‌مڕۆ 75 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤدا، له‌ توركیا ژنان و كرێكاران ژیانیان پارێزراو نییه‌، ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رده‌وامه‌ و گرتووخانه‌كان پڕن له‌ سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووس
  • كرێكارانن نیگه‌رانن له‌ بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ زیادكردنی یه‌ک جاری ساڵانه‌ی مووچه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵاوساندا
  • ئه‌مریكا له‌ گه‌لی ده‌بڕێت و ده‌یدات به‌ جه‌نگ؛ پلان وایه‌ بودجه‌ی به‌رگریی 3% زیادبكات و بودجه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌رگریی 9% كه‌مبكاته‌وه‌

 

رۆژنامە فارسییەکان

شەرق

  • ئەمریکا بڕیارنامەی پێشنیازیی ئیماراتی بۆ راوەستانی شەڕ لە غەزە ڤێتۆ کرد
  • دەوڵەتی رەئیسی بە بانگەشەى دژایەتی لەگەڵ گەندەڵی، دەیەوێت گەندەڵیی هاوردەکردنی چایی پووشبەسەر بکەن
  • دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن لەسەر کاندیدبوونیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساغ نەبوونەتەوە؛ بایدن دەڵێت، ئەگەر ترەمپ بێت، منیش دێم

ئەبرار

  • پێنتاگۆن: هێرش بۆ سەر بنکەسەربازییەکانمان لە سوریا و عێراق 45% زیادی کردووە
  • کەنەدا یاسای قەدەغەکردنی قورعانی پەسەند کرد و رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، پێشوازی لەم هەڵوێستەی حکومەتی کەنەدا دەکات
  • تەنیا لە تاران 13 هەزار درەخت وشکبوون و پێێدەچێت دەستی مافیای داری لەپشت بێت

 

ئێعتماد

  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکییەکان داوایان لێکردین هێزەکانی مقاومەت لە هێرشکردنەسەر بنکەکانیان پاشگەز بکەینەوە، ئێمەش گوتمان ئەوان سەربەخۆ کار دەکەن و ئێمەش رێز لە بڕیارەکانیان دەگرین
  • گەندەڵیی ماڵی و ئیداری، رەگ و ریشەی لە حکومەت و وڵات‌ داکوتاوە و کەسیش خۆ بە بەرپرسیار نازانێت
  • روسیا هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی تازەی ناوچەیی دەدات و رۆڵی سەرەکیشی بۆ خۆی داناوە

جمهوری ئیسلامی

  • لە ئێران نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتە 100000 تومەن
  • خەڵک بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی قبووڵ نیە و ناڕازین لەو بڕیارەی حکومەت
  • تاڵیبان بە پشتکردن لە بەڵێنیەکانی رێککەوتنی دەوحە، حاشا لە پێکهێنانی حکومەتێکی فرەلایەن لە ئەفغانستان دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button