رۆژنامەکان:سەدر چووەتە نێو جەنگی وەستاندنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق


رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق “جەنگی پارێزگارەکان” هەڵدەگیرسێنێت لە نێوان هێزە سیاسییەکان
  • ئەنجومەنی ئاسیش ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەکی عەرەبی دەدات بۆ وەستانی جەنگی غەزە
  • نەتەوە یەکگرتووەکان:لانیکەم 12 هەزار کەس لە جەنگی سودان کوژراون

عەرەب

  • سەدر چووەتە جەنگی وەستاندنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان
  • رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان داوای لێپرسینەوە لە ئیسرائیل ئەکەن بەهۆی کوشتنی رۆژنامەنووسان
  • لوبنانیەکان سامانەکانیان بە ئاڵتوون هەڵدەگرن نەک دراوی خۆیان، بەهۆی ترسیان لە داهاتووی ئابووری وڵاتەکە

قودسی عەرەبی

  • عێراق پشتگیری چالاککردنی ماددەی 99 دەکات لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ غەزە
  • نەتەنیاهۆ هەڕەشە دەکات بەوەی لوبنان هاوشێوەی غەزە لێدەکات
  • زیشکانی بێسنور: ئەوەی لە غەزە روودەدات کارەساتە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، شەڕی ئەوە دەکات پەرلەمانتارانی پارتەکەی کۆدەنگ بکات لەسەر پلانەکی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا

  • پەرلەمانتارانی بەریتانیا داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن لێکۆڵینەوە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی روسیا بکات بۆسەریان
  • بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لەوەی دۆخی غەزە تا دێت ئاڵۆزترە دەبێت

واشنتن پۆست

  • داواکانی ئەمریکا بۆ دانبەخۆداگرتنی ئیسرائیل لە باشوری غەزە کورتیان هێنا و هیچ کام لە داواکانی جێبەجێ نەکران
  • ئیسرائیل لە ئێستادا شەوانە هێرشدەکاتە سەر کامپی جنین لە کەرتی رۆژئاوا و بەشێکی ئەو ناوچەیەشی کردووە بە مەیدانی جەنگ
  • کۆریای باشور پلانێکی بۆ پاراستنی کەشوهەوا داڕشتووە کە تیایدا کاربۆن دەرنادرێتە بەرگەهەواوە، بەڵام هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کشەی تێدایە

ئۆرشەلیم پۆست

  • هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل لە دژی حەماس لە باشوری غەزە بەردەوامە
    ئەمریکا دەڵێت ئێمە هیچ وادەیەکمان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەزەدا رانەگەیاندووە
  • حزبوڵلای لوبنان لە باکورەوە بووەتە کێشەیەکی گەورە و درێژخایەن بۆ ئیسرائیل

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ بەردەوامیی گەڕانی سوپای ئیسرائیل بۆ حەماس، زیاتر لە ١٧٠٠٠ فەلەستینی لە غەزەدا کوژراون
  • سعودیە و روسیا جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە
  • بەراورد بە ساڵی رابردوو، چالاکییە نانەوتییەکانی سعودیە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بەرێژەی لەسەدا ٣.٥ زیادیکردووە

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت:

  • دوای سه‌د ساڵ له‌ لۆزان، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا بۆ یۆنان راگه‌یه‌ندراوی دراوسێیه‌تی باش واژووكرا
  • تا ئیسرائیل بچێته‌ ناوچه‌ی زیاتری غه‌زه‌، ژماره‌ی ده‌ستگیركردن له‌ ریزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان زیاتر ده‌بێت
  • گوته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ قه‌ته‌ر سه‌باره‌ت به‌ كڕینی 40 فڕۆكه‌ی ئێف-16 له‌ ئه‌مریكا كه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوبوون، هاوكێشه‌یه‌كی نوێی درووستكردووه‌

سۆزجو:

  • خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات بۆ شێخ سه‌عید ته‌واو نابێت، ئه‌و قه‌یومه‌ی بۆ شاره‌وانی دیاربه‌كر دانراوه‌، شه‌قامێكی نوێی ناو ناوه‌ شێخ سه‌عید
  • سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی هه‌ده‌پی كرد كه‌ به‌ تیرۆریست ناوی ده‌به‌ن
  • له‌ ژێر غه‌زه‌دا 500 كیلۆمه‌تر تونێل هه‌یه‌، چه‌كدارانی حه‌ماس له‌وێدا خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ و له‌وێوه‌ هێرش ده‌كه‌ن

جمهورییه‌ت

  • ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت داڕزانی ده‌زگای یاسادان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ببینێت، راپۆرتێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت له‌ كۆی ٢٢ خاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی توركیا ٣ دانه‌ی جێبه‌جێكردووه‌
  • سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێنا و سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازی “كاره‌ساته‌كه‌ رابگرن”ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد.

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:

  • دوای دوو مانگ له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ په‌رله‌مان نایه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قسه‌ی هه‌بێت و داواكارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌
  •  ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ پشتیوانیی خۆیان بۆ یه‌كێتیی پزیشكانی تورك كه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌ فه‌رمانی دادگا دوورخرایه‌وه‌، ده‌رده‌بڕن
  • تیكتۆك له‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندایه‌ و ده‌ستوه‌ردانیش دژی به‌كارهێنانی وه‌ك زیادكردنی فشاره‌كان لێكده‌درێته‌وه‌

هەواڵی زیاتر

Back to top button