‌هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت

زووم، سی ئێن ئێن

بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن قۆناغی ئێستای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، کە ئێستا لە باشووری غەزەدا چڕبووەتەوە، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو بخایەنێت و بە چەندین هەفتەی دیکە کۆتایی نەیەت.

مەڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل وردتر دەبنەوەوە و وەک ئەو هێرشە ئاسمانییانەی باکووری غەزە چڕوپڕ نابن، بەڵکو لەشێوەی تاکتیکیدا دەبێت و سوپای ئسیرائیل لە هێرشەکانیاندا چەند ئامانجێک دیاری دەکەن و دواتر هێرشی دەکەنەسەر.

بەگوێرەى راپۆرتەکەى سی ئێن ئێن، لەگەڵ ئەوەی شەڕ پێی ناوەتە قۆناغێکی تازەوە، بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانی خۆیان لەبارەی ئەوەی شەڕی چەند هەفەتەی داهاتوو چۆن دەبێت بە بەرپرسانی ئیسرائیل راگەیاندووە. ئاماژەیان بەوەداوە بەرپرسانی ئەمریکا لە گفتوگۆی توند و راستەوخۆدا هۆشدارییان داوەتە سوپای ئیسرائیل، کە هەمان تاکتیکە وێرانکەرەکانی باکووری غەزە دووبارە نەکاتەوە و زۆر هەوڵبدات خۆی لە کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزێت.

بەرپرسانى ئەمریکا بە بە پرسانى ئیسرائیلیان راگەیاندووە بۆچوونى نێودەوڵەتی خەریکە بەتەواویی لە دژی هێرشی زەمینی دەوەستێتەوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی. ئاماژەیان بەوەشداوە، کات لە سودی ئیسرائیلدا نییە و ئەو ماوەیەی بۆی دانراوە بۆ بەردەوامیدان بەو هێرشەی ئێستا و بەردەوامیی پشتیوانی نێودەوڵەتی، جێگەی نیگەرانییە.

لە دایرترین هۆشدارییەکانی ئەمریکا، ئامۆژگارییەکەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگرییە، کە بە بەرپرسانى ئیسرائیلی راگەیاند، تەنها کاتێک دەتوانێت شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بباتەوە، کە هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button