170 یاسای هەڵپەسێردراو لە هۆڵی پەرلەماندا گیریانخواردووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • 170 یاسای هەڵپەسێردراو لە هۆڵی پەرلەماندا گیریانخواردووە
  • سەندیکای دەرمانخانەکانی عێراق: 45%ی ئەو دەرمانانەی لە بازاڕەکانی عێراقن لەگەڵ رێنماییەکان یەکناگرنەوە
  • بەرزبوونەوەی داهاتی تاکەکەس بازاڕەکانی بەسرەی بەرەو گەشانەوە بردووە

شەرقئەوسەت

  • سەرباری زریانی کارەساتەکانی غەزە، لوتکەی کەنداو لە قەتەر بەڕێوەدەچێت
  • ترەمپ هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەردەم دادگە
  • حزبی لیکودی دەسەڵاتدارە ئیسرائیلییەکان بە هاتنی حکومەتێکی جێگرەوە دەترسێنن کە پشتگیری فەلەستینییەکان بکات

عەرەبی جەدید

  • ئەمریکا لە بۆردومانەکانیدا لە عێراق دەیەوێت تواناکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران پەکبخات
  • بەرپرسانی ئیسرائیلی تێچووی خەمڵێنراوی جەنگ بە 51.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەکەن
  • برسێتی هێرشی بۆ سودانییەکان هێناوە

ئەلعەرەب

  • تورکیا کاردەکات بۆ لاوازکردنی پەیکەری بەڕێوەبردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
  • گرانبوونی زەیتی زەیتوون مشتومڕێکی گەورەی لە تونس دروستکردووە
  • پرۆسەی ئاشتی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان ئێران دەخاتەبەردەم بژاردەیەکی زۆر قورس

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • وێستگەیەکی ئەتۆمی بەریتانیا لەلایەن چەند گروپێکەوە هاککرا کە نزیکن لە روسیا و چینەوە
  • ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر باشوری غەزە فراواندەکات
  • جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا موچەی کرێکارانی کۆچبەری بۆ داواکردنی ڤیزا بەرزکردەوە تاوەکو ژمارەیان کەمبکاتەوە

واشنتن پۆست

  • شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەرەوە باشوری غەزە دەڕوات و هێرشەکانیش پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە
  • باڵیۆزێکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت بەوەی هاوکاریی کوبای کردووە
  • فەلەستینییەکان بە چیرۆکی مامەڵەی رەق و سەختەوە زیندانەکانی ئیسرائیل جێدەهێڵن

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل هێزەکانی لە باشوری غەزە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی شەڕەکە قورستر دەبێت
  • ئەمریکا دەڵێت پێشبینی دەکەین سوپای ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر ئەو ناوچانەی باشوری غەزە کە لێی قەدەغەکراوە
  • ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ئاستی مەترسیی گەشتکردنی ئیسرائیلییەکانی بۆ 80 وڵاتی جیهان بەرزکردەوە

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل بیرلەوەدەکاتەوە تونێڵەکانی غەزە پڕبکات لە ئاوی دەریا
  • لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر قوتابخانەیەک 50 هاوڵاتی فەلەستینی کوژران
  • حکومەتی یەمەن هۆشداریی دەدات لە هێرشی گەورەی حوسییەکان و دانوستانەکانی ئاستی لە وڵاتەکەدا تێکبداتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • ئاستی هەڵئاوسان لای حکومەتی تورکیا 61.98%ـە به‌ڵام لای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ناگ 129.27%ـیە
  • ئیی پارتی پێشنیازه‌كه‌ی جه‌هه‌په‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردندا ره‌تكرده‌وه‌ و به‌ كاندیدی خۆیه‌وه‌ به‌شداریی ده‌كات
  • توركیا به‌ توندی وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس

 

حوڕییه‌ت

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ناتانیاهۆ تاوانباری جه‌نگه‌ و ده‌بێت هاوشێوه‌ی میلۆسۆڤیج دادگایی بكرێت
  • له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا دوو بوومه‌له‌رزه‌ ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌ی هه‌ژاند، شاره‌زایان هۆشداریی له‌ بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌ ده‌ده‌ن
  • له‌ هه‌ر سێ كه‌سێك كه‌ له‌ غه‌زه‌ ده‌كوژرێن دووانیان منداڵ و ژنن، تا ئێستا 6.500 غه‌زه‌یی بێسه‌روشوێنن

سۆزجو

  • سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوی هەڵئاوسان؛ ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌یتوانی تای نه‌خۆشه‌كه‌ داببه‌زێنێت، ده‌ستكاری پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی كرد
  • ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك داده‌نێت كه‌ هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه‌
  • پارێزگای ئه‌لازیغ سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و ته‌نها په‌رله‌مانتاره‌كانی ئاك پارتی بانگ كرد

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌کاتێکدا سه‌دان خوێندنگه‌ مه‌ترسی زۆریان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ له‌سه‌ره‌، په‌روه‌رده‌ی تورکیا له‌جیاتی رێكار دژی بوومه‌له‌رزه‌، ۆركشۆپی “ئاماده‌كاری مه‌عنه‌وی و رۆحی” بۆ كاتی بوومه‌له‌رزه‌ سازده‌كات
  • له ‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا یه‌ك ملیۆن و 73 هه‌زار و 982 ئۆتۆمبیێل فرۆشراوه‌ كه‌ له‌ چاو ساڵی پاردا، 60.8% زیادیكردووه‌ و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه‌
  • ئیسرائیل له‌ په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر باشووری غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌، ژماره‌ی كوژراوه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ 16 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زاریان منداڵن

 

رۆژنامە فارسییەکان

ئیعیتماد

  • گرانبوونی خواردەمەنی و بەتایبەت نان، خراپترین شوێنەواری لەسەر ژیانی خەڵکی گووندەکان داناوە
  • هۆکاری پشتیوانی ئەردۆغان لە حەماس، حەز و خوولیای زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆرێکی رووخاوە
  • وشکبوونی گۆمی ورمێ، ئاکامی 25 ساڵ پەرەپێدانی هەڵە و ناهاوسەنگە

کەیهان

  • پاڕێزگاری تاران ڕەتی دەکاتەوە پیسبوونی هەوای تاران بەهۆی سووتانی رۆنی رەشەوە بێت و دەڵێت، لە رۆنی رەش کەڵک وەرناگرین
  • دەوڵەتی رەئیسی دەڵێت، دەستبەجێ پێشیان بە گەندەڵی گرتووە و ئەو کەسەی لە پشت گەندەڵییە سێ میلیارد دۆلارییەکەوە بووە، قۆڵبەس کراوە
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هوشداریی دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، دەستوەشاندن لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانمان لە سوریا بێوەڵام نامێنێتەوە

ئەبرار

  • بەڕێوەبردنی رێکەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا و چەککردنی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمانی ئێران دەخرێتە بەر باس
  • ئەوە روسیا بوو شەڕی دەستپێکرد و دژایەتی لەگەڵ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە ڕاگەیاند، نەک حەماس
  • پێشەسازیی کارەبای ئێران 100 هەزار میلیارد تمەن قەرزدارە

جەوان

  • سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سوور بێت لەسەر چەکداماڵینی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
  • کۆماری ئیسلامی ئێران و کوبا حەوت بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد و خامەنەیی داوای لە سەرۆککۆماری کوبا کرد بەرامبەر بە ئەمریکا بەرەیەکی جیهانی پێکبێنن
  • قوتابخانەکانی ئێران 200 هەزار مامۆستایان کەمە و هۆکارەکەی کەمتەرخەمیی حکوومەتە

هەواڵی زیاتر

Back to top button