رۆژنامەکان: فەرمانبەرانی هەرێم داوا دەکەن مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانی حکومەتی ناوەندی وەربگرن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، دووشەممە 4ى کانونی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل هێرشە زەمینیەکانی فراوان دەکات… هێرش دەکاتە سەر باشوری غەزە
  • ئێران رەتی دەکاتەوە لە قەتەر پارەکانی بلۆک کرابێت
  • ئۆکرانیا روسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی سەربازە دیلەکانی دەکوژێت

زەمان

  • پسپۆڕانی کەربەلا داوای چارلاەسەری گیایی دەکەن لەبری چارەسەری دیکە
  • وەزارەتی پلاندانان پلانی پێنج ساڵی داهاتووی گەشەپێدانی نیشتیمانیی ئاشکرا دەکات
  • دوای شکانی ئاگر بەست دوو تانکەری سوتەمەنی دەگاتە غەزە

سەباح

  • بودجەی ساڵی داهاتوو کورتهێنانی نابێت
  • فەرمانبەرانی هەرێم داوا دەکەن مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانی حکومەتی ناوەندی وەربگرن
  • لیژنەی مادەی 140  لە چەند هەفتەی داهاتوودا قەرەبوو دابەش دەکات

قودسی عەرەبی

  • حوسییەکان: دوو کەشتی ئیسرائیلمان بە ئامانج گرتووە
  • میدیای ئیسرائیلی: حەماس دوورە لە شکان و سەرکەوتن لە جەنگدا بوونی نیە
  • جەنگ ناکۆکی نێوان ناتانیاهۆ و گالانتی قوڵتر کردووە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • کەیر ستامەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بیبەنەوە، خەرجییەکانی حکومەت زیادناکەن، ئەمەش بودجەی کەرتی گشتی کەمدەکاتەوە
  • سەرۆکی لوتکەی کەشوهەوای COP28 دەڵێت هیچ بەڵگەیەکی زانستیی نییە باس لە کەمکردنەوەی نەوت بکات بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
  • بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە باکوری ئینگلتەرا، هاتوچۆ و گەشتەکانی ئەو وڵاتە پەکیان کەوتووە و پلەکانی گەرما زۆر دابەزیون

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا پلان بۆ داهاتووی غەزە دادەنێت و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ فەلەستین لە ئێستادا بووەتە کێشە لەبەردەم پرۆسەکە
  • تا دێت گروپە یاخییە رەسەنەکانی میانمار چالاکییەکانیان زیاتر دەبێت و ئاراستەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە دیاریدەکەن
  • هاوڵاتییانی مەدەنی غەزە تەنها چەند شوێنێکی کەمیان ماوە کە سەلامەت بێت بۆ ئەوەی خۆیانی تیادا بشارنەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر باشوری غەزە و تا ئێستاش خەریکی ‘پاککردنەوە’ی باکوری کەرتەکەیە
  • ئەمریکا دەڵێت سەرکردایەتی فەلەستین لە ئێستادا جێگای متمانە نییە بتوانێت حوکمی غەزە بکات
  • لە هێرشەکانی دوێنێی حزبوڵای لوبناندا بۆسەر ئیسرائیل 11 سەرباز و یەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون

عەرەب نیوز

  • پاپای ڤاتیکان داوای راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێدەکات بۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس
  • دوێنی شەو کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا و چەند کەشتییەکی بازرگانیی لە دەریای سوردا هێرشیانکرایەسەر
  • لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆسەر گروپێکی چەکدار پێنج ئەندامی گروپەکە کوژران لەکاتێکدا خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ هێرشێک

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • یەمەنییەکان هێرشیان کردۆتەسەر ناوگانێکی ئەمریکا لە دەریای سوور و دوو کەشتیی ئیسرائیلیشیان کردۆتە ئامانج
  • بە هۆی پیسبوونی هەواوە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا 6398 کەس لە تاران گیانیان لەدەست داوە
  • باقری، فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سەردانەکەی‌دا بۆ بەغدا باسی کشانەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە سنوورەکان هێنایەوە بەرباس

ئێعتماد

  • بە پێچەوانەی ئیدیعای نوسینگەی سەرۆککۆماری، گەندەڵیی “مافیای دێبش” تایبەت بە کابینەی ئێستای دەوڵەتە و پێوەندیی بە کابینەی پێشووەوە نیە
  • پرۆژەی یەکدەستکردنی دامەزراوەکانی دەسەڵات شکستی هێنا و ئینشقاقی هێزە بناژۆخوازەکانی لێکەوتەوە
  • قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و رەئیسی، سەرککۆمار لەسەر سەرکردایەتیکردنی بناژۆخوازەکانی نێو دەسەڵات، لە کێبڕکێدان

شەرق

  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی پەرلەمانی نیە و بەرەیەک بە قازانجی حکومەت کاری تێدا دەکات
  • یاسای باڵاپۆشی، نە ئێعتباری یاسایی هەیە و نە جێبەجێ دەکرێ، پرسەکە تەواو سیاسییە
  • پەرلەمان و حکوومەت لە ئێران ئەرکەکانیان گۆڕدراوە، ئێستا پەرلەمان جێبەجێکاری گەڵاڵە و داواکارییەکانی حکومەتە!!

ئەبرار

  • عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی نمایشی هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ ئێران دەربڕی
  • بڕی 60000 میلیارد تمەن شتومەکی قاچاخ لە ئێران دەستی بەسەردا گیرا
  • بەرەی مقاومەتی سەر بە ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پەرە پێدەدات

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • له‌ دیاربه‌كر دیسان مناڵانیان به‌كارهێنا بۆ گوتنه‌وه‌ی درووشم له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حه‌ماس و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی
  • ئه‌و ئامێرانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كڕیویه‌تی بۆ چاودێرییكردنی كوتان، گرفتیان هه‌یه‌ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ ده‌ده‌ن
  • ئێران ده‌ڵێت ره‌نگه‌ جه‌نگی غه‌ززه‌ قوڵتر و فراوانتر ببێت

حوڕییه‌ت:

  • دۆخی غه‌ززه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسناكه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاشی ناڕه‌حه‌ت كردووه‌
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئیی پارتی ده‌ڵێت پلانی Bمان نییه‌، دوو دانه‌ پلانی Aمان هه‌یه‌
  • سه‌رده‌سته‌ی باندێكی مافیایی دیكه‌ كه‌ به‌ ره‌گه‌ز رووسییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا

سۆزجو

  • دوو ئه‌ندامی سه‌ربه‌ هه‌ده‌پ له‌ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له‌ ئورفا كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ تیرۆریست ناویان ده‌بات، كه‌ بڕیاریاندا بچنه‌ ریزه‌كانی ئاك پارتییه‌وه‌ رێزیان لێنرا
  • هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌ ئیسرائیل له‌ گوتاری سیاسیی زیاتر نییه‌، ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات و ئێمه‌ش قسه‌
  • له‌ 2014دا سه‌به‌ته‌یه‌ك دیاریی سه‌ری ساڵ به‌ 169 لیره‌ بوو، ئێستا ته‌نها سه‌به‌ته‌كه‌ به‌ به‌تاڵی به‌ هه‌زار و 45 لیره‌یه‌

بیرگون

  • جێرێمی كۆربین، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا: ته‌واوی دانیشتوانی غه‌ززه‌ به‌ره‌و بیابانی سینا ره‌وانه‌ ده‌كرێن و غه‌ززه‌یه‌كی نوێ درووست ده‌كرێت
  • به‌هۆی سیاسه‌تی ئابووریی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن سێ هێنده‌ زیادی كردووه‌
  • ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی كانگه‌ره‌، توركیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می حاڵه‌ته‌كانی مردندایه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌نێو كرێكارانی كانگه‌ردا

هەواڵی زیاتر

Back to top button