لە عێراق جوڵە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی حەلبوسی، بەتۆمەتی ناردنی پارە بۆ لایەنێکی بیانی

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • لە عێراق جوڵە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی حەلبوسی، بەتۆمەتی ناردنی پارە بۆ لایەنێکی بیانی
  • پرۆژەیاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە کە رێگە لە ئێران دەگرێت دەستی بگات بە ملیاران دۆلار
  • ئاگربەستی غەزە کۆتاییهات، جەنگ بە سەختى دەستیپێکردەوە

قودسی عەرەبی

  • دوای دەستپێکردنەوەی جەنگی غەزە، 178 فەڵەستینی کوژران
  • ئێران داوا لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر غەزە بوەستێنن پێش ئەوەی کار لە کار بترازێ
  • گرووپە چەکداریە عێراقیەکان ئامادەن هێرشەکانیان چڕ بکەنەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە کاتی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل

زەمان

  • مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
  • هەرێم بۆ یەکەم جار هەنگوینی هەناردەی قەتەر کرد
  • حەلبوسی: لەبەردەم دادگا ئامادەبووم و دۆڕاوەکان شکستمان پێناهێنن

عەرەبی جەدید

  • جەنگی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە دۆخێکی چەقبەستودایە
  • زستانی سورییەکان.. گرانی و گیرفانی بەتاڵ
  • ئیسرائیل دانوستانی دەوێت لەژێر رەحمەتی ئاگردا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕێک لە دژی حەماس ئامادە دەکات کە رەنگە ساڵێک یان زیاتر بخایەنێت و سێ باڵاترین سەرکردەکانی بکوژێت
  • لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوای COP28دا لە دوبەی زیاتر لە 80 هەزار کەس بەشدارییان کردووە
  • بەهۆی دژایەتییە بەردەوام و پلان بۆ داڕێژراوەکانی چینەوە هەزاران مزگەوت لەو وڵاتەدا لەنێوبراون یان بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراون

واشنتن پۆست

  • بۆمبارانی غەزە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆری دیکەی فەلەستینییەکان کوژران
  • دەردانی گازی میسان لە کانە خەڵوزییرکانی چینەوە گفتوگۆکانی لوتکەی کەشوهەوا ئاڵۆزتر دەکەن
  • بەگوێرەی راپۆرتێک، زۆرینەی روسییەکان لەگەڵ بەردەوامی شەڕی وڵاتەکەیانن لەدژی ئۆکراین

چاینە دەیلی

  • چین بەنیازە رێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز بکات، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی زیاتری پێویستە
  • کۆمپانیای تیک تۆکی چینی بەنیازە بەبەهای زیاتر لە 12 ملیار یۆرۆ لە ئەوروپا وەبەرهێنان بکات
  • لەدوای مردنی، هێنری کیسینجەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، میراتێکی ئیلهامبەخشی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین جێهێشت

عەرەب نیوز

  • وڵاتی ئیمارات بودجەیەکی 30 ملیار دۆلاریی بۆ روبەڕووبووەنەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخانکرد
  • لە هێرشە تازەکانی ئیسرائیل لەدوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە 178 فەلەستینی کوژران
  • لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی عێراق 11 کەس کوژران و پارێزگاری خۆجێییش دەڵێت توندڕەوەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە

رۆژنامە فارسییەکان

ئاسیا

  • بەرهەمێنەرانی “ئۆپێک پڵاس” کە رۆژانە 43 میلیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، لە ناسەقامگیریی بازاڕی جیهانیی نەوت نیگەرانن
  • بەشێک لە وڵاتانی ئەندامی بریکس کار لەسەر لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕى بازرگانی و مامەڵەکردن بە دراوێکی دیکەی هاوبەش دەکەن
  • هوشداری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: سەرنجت بخەرەسەر لایەنی تەکنیکیی ئەرکەکەت و خۆت لە سیاسەت دوور بگرە

جەوان

  • سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردەوە و دەڵێت، زایونیستەکان چیدیکە ناتوانن بە ئارامی بژین
  • سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، دوای 7ـی ئۆکتۆبەر قسەکردنەوە لەبارەى رێککەوتنی ناوکیی ئێران هیچ کەڵکی نەماوە
  • ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە هەڵکرد؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئێسرائیل دەبێت دڵنیا بێت 7ـی ئۆکتۆبەرێکی دیکەی لێدوبارە نابێتەوە

شەرق

  • بەریتانیا ڤیزا ناداتە وەرزشوانانی تیمی تێکواندۆی ئێران
  • دۆخی سینەما لە ئێران لە تراژدییەوە نزیکە و ئەکتەر و شانۆکارانی ئێران هیچ هیوایەکیان بە گۆڕینی دۆخەکە نیە
  • توماجی ساڵحی، راپەری بەناوبانگی ئێرانی، سکاڵای لەسەر بەرپرسێکی باڵای حکومەت تۆمارکردوە

ئەبرار

  • پێشنیازی نهێنیی ریاز بۆ تاران؛ عەرەبستان بەرامبەر بە وازهێنانی ئێران لە دنەدانی هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکە، بەڵێنیی سەرمایەگوزاریکردنی لە ئێران داوە بە بەرپرسانی ڵاتەتەکە
  • لە 46000 کەسی تووشبوو بە ئایدز لە ئێران، زیاتر لە 22000 کەسیان مردوون
  • 66 تا بۆ 68%ـى جوگرافیای ئێران لەسەر چینە بنەنیشتەییەکان(گسل) هەڵکەوتووە

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • ده‌سه‌ڵاتى تورکیا رایگه‌یاند، له‌ 11ـی مانگه‌وه‌ تاوتوێكردنی بڕی كه‌مترین مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ڵێن، خه‌رجی كرێكارێكی سه‌ڵت 18 هه‌زار و 239 لیره‌یه‌ و سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندان داوای 30 هه‌زار لیره‌ ده‌كه‌ن وه‌ک كه‌مترین مووچه‌
  • ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئاكپارتی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له‌ سوودان دایمه‌زراند، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌
  • له‌ غه‌زه‌ مه‌رگ و له‌ دوبه‌ی وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵ؛ له‌ یه‌كه‌م رۆژی دوای ئاگربه‌ستدا له‌ غه‌زه‌ 109 كه‌س كوژران و له‌ دوبه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان كه‌ سه‌رۆكی ئیسرائیلیشیان تێدابوو، وێنه‌یان گرت

سۆزجو

  • راپۆرتی كۆچی توركیا؛ سوورییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ ئاینده‌دا له‌ توركیا درێژه‌ به‌ ژیانیان بده‌ن و گه‌نجه‌ توركه‌كانیش ده‌یانه‌وێت توركیا جێبهێڵێن
  • ئاكپارتی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ خراپ باسی ئه‌تاتورک ده‌كه‌ن، سه‌لمان ئۆگوت كه‌ گوتی كه‌مالیزم ڤایرۆسه‌، كرایه‌ سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌سه‌نیورت
  • جه‌هه‌په‌ كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ دیاریكردووه‌ و ئاكپارتی تاوەکو ئێستا كاندیده‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد و ئیسرائیل ده‌ستی به‌ كۆمه‌ڵكوژی كرده‌وه‌، ته‌لئه‌بیب نه‌خشه‌ی داگیركردنی غه‌زه‌ی بڵاوكرده‌وه‌
  • دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی پزیشكانی توركیا وه‌ک چاوسووركردنه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكان و رێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كان لێكده‌درێته‌وه‌
  • وڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ كه‌مترین مووچه‌ كارده‌كه‌ن؛ 50%ـی كرێكاران و 60%ـی ژنان به‌ كه‌مترین مووچه‌ كارده‌كه‌ن، كه‌مترین مووچه‌ له‌ توركیا نزمترینه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا

حوڕییه‌ت

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه‌ و پێویسته‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت
  • به‌بیانووی ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه‌، ئیسرائیل ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ بۆردوومانكردنی كه‌رتی غه‌زه‌
  • وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی تورکیا ده‌ڵێت، هه‌نگاوه‌كانیان له‌بواری ئابورییدا بووه‌ته‌ هۆی زیادبوونی متمانه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری

هەواڵی زیاتر

Back to top button