ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بۆ ١٠٩ کەس بەرزبووەوە

زووم:

سەرچاوە پزیشکییەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەزە لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ ١٠٩ کەس بەرزبووەتەوە.

سوپاى ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینى هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی لە باکوور و باشووری کەرتی غەزە دەستپێکرد، دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس کە ٧ ڕۆژی خایاند.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس “بەپێچەوانەی مەرجەکانی ئاگربەست ڕازینەبووە بارمتەی زیاتر ئازاد بکات”، ئیسرائیلیش “پابەندە بە گەیشتن بە ئامانجەکانی، بۆیە شەڕ دەستیپێکردووەتەوە”.

نووسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، حەماس “هەموو بارمتەکانی ئازاد نەکردووە وەک ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون، هاوکات موشەکیشیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە”.

ئاگربەستەکە، کە لە ٢٤ی مانگى رابردووەوە دەستیپێکرد، دووجار درێژکرایەوە، بە هۆەیەوە چەندین بارمتەى دەستگیرکراو ئازادکران لەلایەن حەماسەوەو ئیسرائیلیش دەیان فەڵەستینى ئازادکرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button