بۆچی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەزە شکستیهێنا؟

زووم
دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەستی مرۆیی، بەڵام دواجار گفتوگۆکانی تایبەت رێککەوتنی ئاگربەستی درێژ مەودا شکستیهێنا، کە لەنێوان ئیسرائیل و بەرپرسانی غەزە بەرێوەچوو.

بەهۆی شکستهێنانی ئاگربەستەکەشەوە، ئەمڕۆ هەینی جارێکی تر هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی غەزە دەستیپێکردەوەو بەهۆیەوە چەندین کەس برینداربوون.

هەفتەی رابردوو گفتوگۆکانی تایبەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەست و راگەیاندنی ئاگبەرستی هەمیشەیی بەرێوەچوو، کە سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی بەردەوامییەکەی بۆ ماوەیەکی زۆرتر، بەڵام رۆژی پێنج شەممە شکتهێنانی گفتوگۆکان راگەیەنرا.

لە ماوەی حەوت ڕۆژدا ئاگربەست، کە لە ٢٤ی مانگی رابردووەوە دەستی پێکرد و دوو جار درێژکرایەوە، ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی دەیان بارمتە، کە لە غەزە ڕاگیرابوون، لە بەرانبەر سەدان زیندانی فەلەستینی و ئاسانکاری بۆ چوونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەزە دران.

لە کاتی ئاگربەستەکەدا بە گشتی ٨٣ هاووڵاتی ئیسرائیلی ئازاد کران، هەروەها 24 بارمتەی دیکە – کە 23 کەسیان تایلەندی و یەکێکیان فلیپینی بوو – ئازادکران.

لەبەرامبەردا ٢٤٠ فەلەستینی لەژێر ئاگربەستەکەدا ئازادکران، کە زۆربەیان هەرزەکار بوون و پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی ئیسرائیل دەستگیرکرابوون.

نزیکەی 125 پیاو هێشتا بە بارمتە گیراون و لە گفتوگۆکاندا داوای ئازادکردنی کردوون، بەڵام بەرپرسانی غەزە ئەوەیان رەتکردووەتەوە

ئیسرائیل ئێستا دەڵێت: نزیکەی 125 پیاو هێشتا بە بارمتە گیراون و لە گفتوگۆکاندا داوای ئازادکردنی کردوون، بەڵام بەرپرسانی غەزە ئەوەیان رەتکردووەتەوە

لە کاتی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانیش ئیسرائیل چەکدارانی غەزەی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبارکرد، هاوکات ئەوانیش ئیسرائیلیان تۆمەتبارکرد بە شکاندنی ئاگربەست و رەتکردنەوەی ئازادکردنی زیاتری گیراوانی فەڵەستینی.

لەبارەی شکستی گفتوگۆکان ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەکدارانی غەزە ئەوەیان ویست، کە ئاگرەبەست و گفتوگۆ بەردەوام نەبێت، چونکە ئامادەنەبوون پیاوە بارمتەکان ئازاد بکەن.

ئەو راشیگەیاند، بەهۆی رەتکردنەوەی داواکارییەکە لە بەیانی رۆژی هەینییەوە کۆتایی بە گفتوگۆ هات و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بە بۆردومان و هێرش دەستیپێکردەوە.

هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەکدارانی غەزە ڕازی نەبوون بارمتەی زیاتر ئازاد بکەن، ئاگربەستیشیان پێشێلکردووە، بۆیە ئیسرائیل پابەندە بە گەیشتن بە ئامانجەکانی و شەڕ دەستیپێکردووەتەوە.

ئیسرائیل بەرپرسیاری “دەستپێکردنەوەی شەڕ و دەستدرێژی” دژی کەرتی غەزەی لە ئەستۆیە

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی غەزە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەرپرسیاری “دەستپێکردنەوەی شەڕ و دەستدرێژی” دژی کەرتی غەزەی لە ئەستۆیە، دوای ئەوەی بە درێژایی شەوی رابردوو پێش کۆتایی وادەی ئاگربەست ڕەتیکردەوە هەموو پێشنیازەکانی ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی دیکە قبوڵ بکات”.

ئەوان راشیانگەیاند، پێشنیازی ئاڵوگۆڕی دەستبەسەرکراوان و بەساڵاچووانییان کردووە، هەروەها پێشنیازی ڕادەستکردنی تەرمی ئەو کەسانەیان کردووە، کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل کوژراون، جگە لە ڕادەستکردنی دوو دەستگیرکراوی ئیسرائیلی، بەڵام ئیسرائیل ڕەتیکردووەتەوە.

لەو بارەوە بەرپرسێکی فەلەستینی کە ئاگاداری دانوستانەکانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو دانوستانەکان شکستیانهێناوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل داوای ئازادکردنی ئەو سەربازە ژنە کردووە، کە کەیسێکی جیاوازی هەیە، بەڵام ئەوان رەتیانکردووەتەوە.

قەتەریش، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریدا بینی، ڕایگەیاند، دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاگربەست، بەڵام بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە هەوڵەکانی نێوەندگیری ئاڵۆزتر دەکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button