کۆمەڵە و دیموکرات “گوشارەکانی ئێران و هاوکاریکردنی هەرێمیان” تاوتوێکرد

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) کۆبوونەوە و دەڵێن، تاوتوێی گوشارەکانی ئێرانیانیان تاوتوێکردووە و هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری تەواوی حکومەتی هەرێم.

دوێنێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی دووەمی 2023، شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرۆکایەتی مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حزبی دیموکرات و برایم عەلیزادە، سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە، تاوتوێ بارودۆخی سیاسیی ئێران و ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان، بارودۆخی کوردستانی ئێران و پێویستیی هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان “هێزە پێشکەوتنخوازەکان لەپێناو بەڕەوپێشبردنی خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان”.

دەشڵێت، هەروەها باس لە “هەڵوێستی حزبەکان بەرانبەر بە زەخت و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەرتەسککردنەوەی چالاکییە سیاسیەکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی باشووری کوردستان و هەروەها پێویستیی پەڕەپێدانی هاوکاریی نێوان هەر دوو حزب بە تایبەت لە سەر پرسە چارەنووسسازە سیاسییەکان” کرا.

سەبارەت بە بارودۆخی حزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کورستان، هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، “هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە زۆرترین هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دەورە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە و نیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا” و جەختیانکردووەتەوە کە “رێگە نەدرێت کۆماری ئیسلامی بتوانێت زەربە لە پێوەندییە سیاسی و مەعنەویییەکانی دوو بەشی نەتەوەی کورد لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدات.”

هەواڵی زیاتر

Back to top button