لە ماوەی ئاگربەستدا زیاتر لە 300 تەرمی قوربانیانی مەدەنی لە غەزە دەرهێنراون

سەردێڕی رۆژنامە جیهانییەکان بۆ ئەمڕۆ هەینی، 1ی کانونی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقئەوسەت

  • هەرێم و بەغداد شکستیانهێنا لە چارەسەرکردنی قەیرانی موچە
  • سعودیە کەمکردنەوەی خۆویستانەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی درێژکردەوە تاوەکو ئازاری ساڵی داهاتوو
  • راپرسییە ئەمریکییەکان ئاماژە بە دابەشبوونێکی روون دەکەن لەبارەى دۆخی غەزە

قودسی عەرەبی

  • لە ماوەی ئاگربەستدا زیاتر لە 300 تەرمی قوربانیانی مەدەنی لە غەزە دەرهێنراون
  • هەوڵەکانی دادگاییکردنی ناتانیاهۆ دەستیانپێکردەوە
  • جەنگی غەزە درزی نێوان گەل و حکومەتی میسری فراوانتر کرد

عەرەبی ئەلجەدید

  • ئیسپانیا دەڵێت داننان بە فەلەستیندا لە بەرژەوەندی ئەوروپایە
  • ئایا جەنگی غەزە دەبێتەهۆی دۆڕاندنی بایدن؟
  • ئوردن سەرباری رەخنەکان، بەڵام هێشتا پشت بە غازی ئیسرائیلی دەبەستێت

ئەلعەرەب

  • فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا بەردەوامە بۆ کۆکردنەوەی پارەکانی حەماس
  • دادگایەکی نێودەوڵەتی دامەزرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریا
  • جیهان لە مەترسی دووبارەبوونەوەی قەیرانی برنجی ساڵی 2008دایە

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • لە لوتکەی کەشوهەوای COP28دا لە دوبەی رێککەوتن کراوە یارمەتی وڵاتە هەژارەکان بدرێت لەگەڵ قەیرانی کەشوهەوادا هەڵبکەن
  • لە هێرشێکی حماس بۆسەر وێستگەیەکی پاس لە قودس سێ ئیسرائیلی کوژران
  • دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی دەستکردەوە بە هێرشەکانی بۆسەر غەزە

واشنتن پۆست

  • پاپای ڤاتیکان هۆشدارییەکی توند لەبارەی شەڕی غەزەوە بە ئیسرائیل دەدات
  • لە لوتکەی کەشوهەوای COP28 وڵاتان رێککەوتنێکیان لەبارەی تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ ناوچە زیانلکەوتووەکان واژۆکرد
  • دادگای باڵای روسيا جموجۆڵەکانی هاوڕەگەزخوازانی لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکرد وەک گروپی توندڕەو هەژماری کردن

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات لە هێرشەکانی داهاتوویدا بۆسەر غەزە هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزێت
  • هێرشەکەی قودس ئەوە دەسەلمێنت پریشکی ئاگری شەڕ لە غەزە زیاتر پەرەدەسەنێت بۆ ناوچەکانی دیکە
  • دوای حەوت رۆژ ئاگربەست شەڕ لە ناوچەکەدا دەستیپێکردەوە

عەرەب نيوز

  • ئاوارەکانی سوريا کە لە کامپەکانی باکوری وڵاتەکەدا دەژین، خۆیان بۆ زستانێکی سەخت ئامادە دەکەن بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە
  • شەوی رابردوو حەماس دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازادکرد و ئەمڕۆش شەڕ دەستیپێکردەوە
  • سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تەرخانکردنی بودجە بۆ وڵاتە زیانلێکەوتووەکان بەهۆی کەشوهەوا ئامرازێکی گرنگە

 

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ له‌جیاتی هاوپه‌یمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، پێشنیازی هاریكاریی بۆ سه‌رۆكی ئیی پارتی كرد
  • پێش سیستمی سه‌رۆكایه‌تی لە ساڵی 2018دا، ژماره‌ی بێكاران 5.9 ملیۆن بوو، بەڵام ئێستا 8.3 ملیۆنه‌، هه‌ر دۆلارێك 4.66 لیره‌ بوو، بەڵام ئێستا 28.8 لیره‌یه‌
  • جیهان له‌ هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ غه‌زه‌ كۆتاییدێت

سه‌باح

  • ئابووری توركیا بۆ 13مین چارەکە ساڵە لە گه‌شه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، خێراترین گه‌شه‌ی ئابووری هه‌یه‌ له‌ نێو وڵاتانی G20دا
  • ژماره‌یه‌كی زۆر تەرمی رزیوی منداڵان له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی نه‌سردا دۆزرانه‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌شێوه‌ی زۆره‌ملێ چۆڵی كردبوو
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئامانجیانه‌ سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان به‌ده‌ستبهێنننه‌وه‌ به‌ ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌شه‌وه‌

جمهوریه‌ت

  • رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ركردایه‌تی ئیی پارتی تاوتوێی پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ده‌كات بۆ هاریكاریی نێوانیان
  • له‌كاتێكدا ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان به‌رده‌وامه‌، قودس پێكدادانی به‌خۆوه‌ بینی و سێ ئیسرائیلی كوژران، حه‌ماس به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت
  • ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتیی پزیشكانی تورك كه‌ بووه‌ته‌ ئامانجی ده‌سه‌ڵات، له‌رێگه‌ی بڕیاری دادگاوه‌ دوورخرانه‌وه‌ و له‌جێگه‌یان قه‌یوم داده‌نرێت

میللی گازه‌ته‌

  • ئیسرائیل له‌ دیمه‌نی ئیسرائیلییه‌كان له‌ كاتی ئازادكردنیان نیگه‌رانه‌
  • سه‌ندیكاكانی كرێكاران كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر زیادكردنی مووچه‌ی كرێكاران نیشاندا و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ساڵی جارێك زیاد ده‌كرێت با هه‌ر زیاد نه‌كرێت
  • سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر ئیسرائیل، ئێهود باراك دانی پێدا نا، ئه‌گه‌ری دۆڕانی حه‌ماس كه‌مه‌

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button