ساڵانە پێنج ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی سوتاندنی نەوتەوە گیانلەدەستدەدەن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 30ى تشرینى دووەمى 2023

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان..

گاردیەن

  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک، پیسبوونی هەوا بەهۆی سوتانی نەوتەوە ساڵانە 5 ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەرانسەری جیهاندا
  • حەماس دەڵێت بچوکترین بارمتەی ئیسرائیل کە تەمەنی 10 مانگە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لەگەڵ دایکی و برایەکی دیکەی گیانیان لەدەستدا
  • ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند بەریتانیا دەتوانێت دووبارە ببێتەوە بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا

واشنتن پۆست

  • ئیدارەی بایدن تا دێت زیاتر نیگەران دەبێت لەوەی هێرشی داهاتووی ئیسرائیل بۆسەر باشوری غەزە هەزاران قوربانی دیکەی لێدەکەوێتەوە
  • دوای دەستبەسەرداگرتنی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، زۆرینەی ئەرمەنییە رەسەنەکان گەڕانەوە ئەرمینیا
  • ئەمڕۆ لوتکەی COP28 لە دوبەی بەڕێوەدەچێت و بڕیاروایە داوای بودجەیەک بۆ روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا بکرێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست خۆی ئامادەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە غەزە
  • سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەبانگەشەیەکی حەماس دەکات لەبارەی گیانلەدەستدانی منداڵێکی 10 مانگیی لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا
  • تورکیا هێشتا خەریکی دروستکردنی باخیرەیە و مەترسییەکانی بۆ سەر گەمارۆی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دیار نییە

عەرەب نیوز

  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوای چارەسەری دوو-دەوڵەتیی دەکات بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین
  • هێنری کیسینجەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
  • سەرکردەی وڵاتانی جیهان و شارەزایان لە ریازی پایتەختی سعودیە لەبارەی درێژبوونی تەمەن و تەندروستی مرۆڤەوە کۆدەبنەوە

زوومى رۆژنامە فارسییەکان..

جیهانی سەنعەت

  • بەهۆی سیاسەتی هەڵەی دەرەکییەوە، سەرمایەگوزاری لە ئێران داهاتووییەکی تاریکی دەبێت
  • سەبارەت بە تەمەن و مافی خانەنشینان، دەوڵەت و پەرلەمان لێک ناکۆکن
  • ئەمریکا دەڵێت، بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەبەردەستدایە کە روسیا دژ بە ئۆکراین کەڵک لە درۆنی ئێرانی وەردەگرێت

ئەبرار

  • 52٪ـی دانیشتووانى شارى سنە لە گەڕەکە کۆن و دواکەوتووەکاندا دەژین
  • دادگای یەکێتیی ئەوروپا دەنگی بە قەدەغەکردنی هێما مەزهەبییەکان لە شوێنە حکومەتییەکان دا
  • ئەمریکا نەیهێشت وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەشداربێت

ئێعتماد

  • خامەنەیی: کۆماری ئیسلامی هەرگیز نەیگوتووە ئیسرائیلییەکان بخرێنە دەریاوە
  • داخرانی فەزای سیاسی لە ئێران و سانسۆر، مەیل و حەزی خوێندنەوەی کتێبی لەنێو خەڵکدا کەمکردووەتەوە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەشدارینەکردنم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی دواخستنی سەفەری سەرۆکۆماری وڵات بۆ تورکیا بوو

ئێران

  • ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی وەستاندنی شەڕ لە غەزە، ناکۆکی نێوان کابینەی حکومەتی ناتانیاهۆی لێکەوتووەتەوە
  • بۆ دادگاییکردنی موجاهدینی خەڵقی ئێران، زیاتر لە 100  دۆسیە دراوەتە دەزگای دادوەری و کابینەی رەئیسی سوورە لەسەر دادگاییکردنی موجاهدین
  • دوای گەردەلوولی ئەقسا، تۆڕێکی سیخوری ئیسرائیل لە ئێران دۆزراوەتەوە

زوومى رۆژنامە تورکییەکان..

حوڕییەت

  • ئەردۆغان ئاماژەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد و گوتی: سەرلەنوێ ئەستەنبوڵ
  • یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت لە پێدانی ڤیزەدا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی تورکیا بکات
  • بەگوێرەى میدیای ئەمریکا، حەماس و ئیسرائیل بە ئەرێنی لە درێژکردنەوەی ئاگربەست دەڕوانن

سۆزجو

  • ژمارەی ئەوانەی لە نۆرەی نان بە نرخی هەرزاندا چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی ساڵێکدا 60٪ زیادیکردووە
  • ئەردۆغان ناتانیاهۆ بە “قەساب”ـی غەزە ناودەبات
  • تەنانەت داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیاش دەریدەخات کە هاوڵاتی متمانەی بە ئابووری کەمیکردووە

جمهورییەت

  • ئەردۆغان و باخچەلی کۆبوونەوە و مشتومڕەکانی 50+1یان بۆ هەڵبژاردن وەلاناوە
  • گەردەلول و رەشەبا کە سەرانسەری تورکیای گرتەوە لە ئەستەنبوڵ بووە هۆی گیانلەدەستدان
  • لەپێناو هاوپەیمانیدا و لەسەر خواستی ئۆزگور ئۆزەل، ئیی پارتی و جەهەپە کۆدەبنەوە

بیرگون

  • لە دۆسیەی تاهیر ئاڵچیدا سەرجەم داواکارییەکان رەتکرانەوە
  • نمایشی لوتکەی ژینگە لە دوبەی دەستپێدەکات، ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەرهەمی سووتەمەنی بەبەردبووی هەیە
  • سەردان لەنێوان پارتەکانی تورکیادا لەپێناو هەڵبژاردن دەستیپێکردووە

زوومى رۆژنامە عەرەییەکان..

سەباح

  • داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت رێککەوتننامەى رۆما واژۆ بکات و ببێتە ئەندامى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى
  • لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقدا 16 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە
  • عێراق و بەریتانیا گفتوگۆ دەکەن بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى ئەمنى نێوانیان

هەواڵی زیاتر

Back to top button