وڵاتە عەرەبی و ئەوروپییەکان دوو دەوڵەت بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستای غەزە دەزانن

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 28ى تشرینى دووەمى 2023

▪️زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان..

گاردیەن

  • رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی نێوانییان هیوا بۆ ئازادکردنی بارمتەی دیکە زیاتردەکات
  • دادگایەکی بەریتانیا ئاشكریکرد دوو هەرزەکار ویستویانە کچێکی ١٦ ساڵ بکوژن، لیستێکی دیکەی ٥ کەسیشیان پێبووە بۆ ئەوەی بیانکوژن
  • سەرەڕای پلانە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەهەمە نەوتییەکان، پلانێکی سعودیە بۆ زیادکردنی ئاشکرادەکرێت

واشنتن پۆست

  • بارمتەکانی لای حەماس نهێنییەکان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن بە خواردنی برنج و
    نان لە ژیاندا ماونەتەوە
  • تا دێت نیگەرانییەکان لەبارەی سەرچاوەی دارایی بەرپرسانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوکارییەکان بۆ ئەو حزبە
  • روسيا کەیسێکی تاوانکاریی لەدژی رۆژنامەنوسی ئەمریکی-روسی ماشا گێسەن کردەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • حەماس ١١ بارمتەی دیکەی دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆماوەی دوو رۆژ ئازادکرد
  • ئیسرائیل لیستی ژمارەیەکی دیکەی بارمتەی بەدەستگەیشتووە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازادبکرێن
  • ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دوای ئەوەی بەهۆی پۆستێک بۆ نەهێشتنی دژیەتیکردنی جولەکەوە رەخنەی لێگیرا، سەردانی ئیسرائیلی کرد

عەرەب نيوز

  • لە درێژکردنەوەی دوو رۆژی دیکەی ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماسدا ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی و ٦٠ فەڵەستینی ئازاددەکرێن
  • هێرشەکانی دەریا لەلایەن حوسییەکانەوە داواکان بۆ ناساندنەوەی ئەوگروپە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی زیاتردەکات
  • لوتکەی وڵاتە عەرەبی و ئەوروپییەکان پرسی دوو دەوڵەتیی بە چارەسەر دەزانن بۆ قەیرانی ئێستای غەزە

▪️زوومى رۆژنامە فارسییەکان..

ئێعتماد

  • قەبارەى قاچاخچێتى کەلوپەل بۆ ئێران 20 ملیار دۆلارە و ئەگەر رێگە لەم دیاردەیە بگیردرێت، سێ میلیۆن و 300 هەزار کەس هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت
  • بواری بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئێران زۆر بەرتەسک کراوەتەوە
  • لە نامەیەکدا بۆ دەزگای دادوەری ئێران، سکرتێری حیزبی “ندای ایران” دەپرسێت؛ ئەوەندەی گیر بە میدیاکان دەدەن، ئایا لە کردەوەی وەزیرەکانیش دەپرسنەوە؟!

ئەبرار

  • فەرماندەی هێزی دەریایی سوپاى ئێران دەڵێت، بە بەرهەمهێنانی موشەک و درۆن، پەیامی دۆستایەتی و ئاشتەوایی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکەینەوە
  • بڕیاری پەرلەمانی ئێران تایبەت بە تەمەنی خانەنشینان، کارناسانە نییە
  • ئێران نۆ ملیۆن کەسی بەساڵاچووی تووشبوو بە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە

رەسالەت

  • 300 جۆر دەرمانی زۆر پێویست لە دەرمانخانەکانی ئێراندا دەستناکەون
  • هاوردەکردنی ئۆتۆمبیێلى “دەستی‌ دوو”ـی بیانی، کێبڕکێى بەرهەمی نێوخۆیی لێ دەکەوێتەوە
  • درێژەی شەڕ لە غەزە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی روسیا و ئیسرائیل داناوە

شەرق

  • سیاسەتی ئێران بەرامبەر ئەفغانستان “بانێک و دوو هەوایە” سەرکردەکانی تاڵیبان لە تاران میوانداری دەکرێن، بەڵام بە فەرمى ئەفغانستان وەک حکومەت ناناسن
  • گۆڕینی یاسای شوراکان ناکۆکییەکان قوڵتردەکاتەوە
  • دەستێکی بەهێز لە پشت ئەو کەسانەوە هەیە کە گوایا “خۆرسکانە” چاودێریی باڵاپۆشیی ژنان لە شەقامەکانی تاراندا دەکەن

▪️زوومى رۆژنامە تورکییەکان..

جمهورییه‌ت

  • شاره‌زایان داواده‌كه‌ن سزای بازرگانیكردنی نایاسایی به‌ چه‌كەوە زیادبكرێت
  • جه‌هه‌په‌ چاوه‌ڕێی ئارامبوونه‌وه‌ی هه‌ڵكشان و داكشانه‌كانی نێو “ئیی پارتییه‌” بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی
  • سه‌ردانێكی هه‌ستیار؛ راوێژكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ تیرۆر و هه‌واڵگریی دارایی سه‌ردانی توركیا ده‌كات

حوڕییه‌ت

  • ئاگربه‌ستی غه‌زه‌ دوو رۆژ درێژكرایه‌وه‌
  • به‌هۆی ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه‌ بارهه‌ڵگره‌كان كه‌ به‌رهه‌می توركیا بۆ بولگاریا دەگوازنەوە به‌ درێژایی 20 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوور له‌ چاوه‌ڕوانیدان
  • ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی له‌ باكوری عێراق گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له‌ زێدی خۆیان به‌خاكسپێردران

سه‌باح

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له‌ پێناو ئاشتیدا له‌ غه‌زه‌ ئاماده‌ین هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك له‌ ئه‌ستۆبگرین
  • هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا بۆ ئازادكردنی بارمته‌ بیانییه‌كان سه‌ریگرت و ‌ ئێستا نۆره‌ی بارمته‌ ئه‌رجه‌نتینی، تایله‌ندی و ته‌نزانییه‌كانه‌
  • له‌ ترابزۆن بەهۆى گه‌رده‌لول و بارانی به‌لێزمه‌، ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌رزبووەته‌وه‌ و شه‌قامه‌كان ژێرئاو كه‌وتوون

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • پاش هه‌شت ساڵ له‌ تیرۆركردنی سه‌رۆكی پێشووی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌كر، داواده‌كرێت دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌
  • په‌رله‌مان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ خاوه‌نكاران كارده‌كات، به‌پێی ئه‌و پاكێجه‌ی پێشكه‌شكراوه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ دراوی بیانی بهێنێت، داشكاندنی له‌ باجدا بۆ ده‌كرێت
  • له‌ ئورفا كرێكارانی كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگ به‌هۆی كه‌می موچه‌وه‌ كاره‌كانیان جێهێشت

هەواڵی زیاتر

Back to top button