بۆچی حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل؟

هێرشی مووشەکی حووسییەکان بۆسەر ئیسرائیل و بەئامانجگرتنی کەشتییە ئیسرائیلییەکان لەم دواییانەدا لە دەریای سوور پەیوەندیی بە ڕەگوڕیشەی ئایدۆلۆجی حووسییەکان و هاوپەیمانی بەهێزیان لەگەڵ ئێران هەیە.

ئەم تاکتیکانە بۆ ئەوەیە پێگەی خۆیان لەناو عەرەب و یەمەنییەکان بەهێزتربکەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەیە، ئەو هێرشانە لەمپەر لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە هەرێمییەکانی دروستبکات، کە دەیانەوێت کۆتایی بە گرژییەکانی یەمەن بهێنن.

لە 19ی ئۆکتۆبەری رابردوودا “بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا”، کە بە حوسییەکان ناسراون و هاوپەیمانی ئێرانن، بە 5 موشەک و نزیکەی 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکیان کردە سەر ئیسرائیل.

بەگوێرەی رۆژنامەی ”وۆڵ ستریت جۆرناڵ” کەشتی جەنگی (یوئێس ئێس)ی ئەمریکی 4 موشەکیانی خستووەتە خوارەوە، هەروەها سعودییەش موشەکێکی دیکەی خستووەتە خوارەوە، سەرجەم فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانیش پێش گەیشتنیان بە ئیسرائیل تێکشکێنران.

دوای ئەم هێرشانە عەبدولعەزیز حەبتور سەرۆکوەزیرانی حکومەتی رزگاری نیشتمانی یەمەن، کە حوسییەکان بەڕێوەیدەبەن، بەرپرسیاری لە هێرشەکان راگەیاند، هەروەها دووپاتیشیکردەوە هەموو فڕۆکە بێفرکەوانەکان نەخراونەتە خوارەوە، هۆشداریشیدا ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بەردەوامبێت، ئەوا کەشتییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرن.

سەرۆک وەزیرانى یەمەن، ئەم هۆشداریەشی بە کرداری جێبەجێکرد و حوسییەکان لە20ی تشرینی دوووەم توانیان دەستبگرن بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، کە خاوەنداری بۆ سەرمایەدارێکی ئیسرائیلی دەگەڕێتەوە، هەروەها پێشتریش لە مانگی ئۆکتۆبەردا نەسرەددین عامر جێگری سکرتێری راگەیاندنی حوسییەکانی رایگەیاند، ئەگەر کارەکە پێویستی کرد ئەوا ئامادەن بچنە ناو ململانێکەوە.

لە ماوەی جەنگی یەمەندا حوسییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیان پڕ چەک کرد، بەشێکی زۆریشی بۆ هاوکارییەکانی ئێران دەگەڕێتەوە، هەرچەندە ماوەی 18 مانگە جەنگەکە  بەشێوەیەکی بەرچاو خامۆش بووە، بەڵام خۆ پڕچەککردن لەلایەن حوسییەکانەوە هەر بەردەوامی هەبوو، بەشێوەیەک لە مانگی ئەیلولی رابردوودا حوسییەکان موشەکێکی نوێی بالیستیان بە ناوی (تۆفان)ەوە  ئاشکراکرد، کە گۆڕینی هێمای بازرگانی موشەکی ”قەدر”ی ئێرانییە و پێشبینی دەکرێت مەوداکەی لە نێوان 1350-1900 کیلۆ مەتر ببێت، کە دوورى  ئیسرائیل لەیەمەنەوە، لەو مەودایە کەمترە، جگە لەوەش حوسییەکان چەکی دیکەیان هەیە، کە مەوداکەی زۆر لە تۆفان زیاترە، ئەویش فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ”وەعد”ە، کە دەتوانێت تا مەودای 2500 کیلۆ مەتر ببڕێت.

 

حوسییەکان هۆکار و پاڵنەری خۆیان هەیە

هیچ کات حوسییەکان هەڵوێست و دژایەتی خۆیان بۆ وڵاتى نەشاردووەتەوە، دروشمەکەشیان دەڵێت: “ئەڵڵاهو ئەکبەر، مردن بۆ ئەمریکا، مردن بۆ ئیسرائیل، نەفرەت لە جوو، سەرکەوتن بۆ ئیسلام”، ئەم دروشمەش چەکدارانی حوسییەکان بەردەوام لە بۆنە سیاسی و لە مەیدانی جەنگدا دەیڵێننەوە، بۆیە دروشمی سەرەکی ئەم گروپەیە.

لەسەر ئەو بنەمایە، جێگای تێڕامان نییە، کە حوسییەکان بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل بکەن و هێرشی بکەنە سەر، جگە لەمەش لەوەیە هێرشەکانی ئەم دوایانە یەکەم هێرشی هاوشێوە بێت، چونکە حوسییەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر نزیکترین شوێن، وەک ئەو هێرشانەی لە ماوەی جەنگی یەمەندا دەیانکردە سەر سعودییە.

لەلایەکى تر هێرشی حوسییەکان هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی ئیسرائیل ناچاربکرێت چاوی لە چەند بەرەیەکی جەنگ بێت، چونکە حوسییەکان لە سەرەتای جەنگی یەمەندا دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری دەریای سوردا گرت، ئیسرائیلیش لە بازرگانی دەرەکیدا زیاتر پشت بەو دەریایە دەبەستێت، بۆیە توانای حوسییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لای تەلئەبیب پرسێکە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلەوە هەیە.

هەر ئەوەش وایکرد، دانیاڵ هیگاری وتەبێژی هێزی بەرگری ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی ئامادەیە هەر هێرشێکی حوسییەکان تێکبشکێنێت، کە بکرێتە سەر کەشتییەکانیان.

 

زیادبوونی گرژی وگۆڕانی داینامیکی

هەڕەشەی کرداری حوسییەکان ئەوەیە، کە لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی گروپە چەکدارییەکانی فەلەستین و ئیسرائیل، ئەوا لە هەر ساتێکدا بێت هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بۆیە لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ دوای ئاگر بەست ئەوە زۆر نزیکە حوسییەکان زیاتر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button