رۆژنامەکان: کەلەڕەقی تورکیا رێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • عینادی تورکیا رێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم هێڵە گەرمەکان دەکات بە یەک ژمارە
  • وەزارەتی بازرگانی دەڵێت سەبەتەی خۆراک هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی نرخی لە بازاڕ شکست پێهێنا

شەرقولئەوسەت

  • گرووپە چەکدارە عێراقیەکان یاریەکەیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هێورکردووەتەوە
  • دوارۆژی ئاگربەستی غەزەیە و هەوڵەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە کێبڕکێ دەکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جەنگ
  • عێراق لە هەوڵی کردنەوەی ناوچەیەکی بازرگانی ئازادە لەگەڵ سعودیە

عەرەب

  • جوڵەیەکی حیزبی هەیە بە سەرکردایەتی یەکێتی بۆ رووبەرووبوونەوەی دۆخی کوردستانی عێراق
  • لێکترازانی نێوان باڵەکانی رژێمی ئێران جەنگی لە غەزە هەڵگیرساندووە
  • گەشتوگوزاری ئایینی هەزاران عێراقی بۆ وڵاتەکە رادەکێشێت

زەمان

  • فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای یەکلاکردنەوەی دۆسیەی مووچەکانیان ئەکەن
  • دەستەی دەروازە سنوریەکان بەهەدەردانی دوو ملیار دیناری ئاشکراکرد
  • حکومەت بێ دودڵی پرۆژەی دروستکردنی رێگای ئاسنین لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • دوای ئەنجامدانی سێیەم ئاڵوگۆری بارمتە و زیندانییەکانی ئیسرائیل و حەماس، هیوایەک هەیە ئاگربەستەکەی نێوانیان بەردەوامبێت
  • ساڵی رابردوو بەهۆی دواکەوتنی ئامبوڵانس و چاوەڕوانیی دورودرێژی نەخۆش، هەشت هەزار هاوڵاتی بەریتانی زیانی پێگەیشتووە و 112 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
  • بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن جۆ بایدنی سەرۆک بەشداریی لە لوتکەی COP28ی کەشوهەوا ناکات کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە دوبەی بەڕێوەبچێت

واشنتن پۆست

  • دوای ئازادکردنی بارمتەکان ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ دەستیپێکردووە
  • مامەڵەی بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ پرسی ئیسرائیل و غەزە ستافەکەی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە
  • پەکین تۆڕێک بەندەری ستراتیجی بۆ وەبەرهێنانی وڵاتەکەی بنیاد دەنێت و ئەمەش دەرهاویشتەی گرنگی سەربازیی دەبێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • دوای ئازادکردنی گروپێک لە بارمتەی دیکە لەلایەن حەماسەوە، ئەگەری هەیە ئاگربەست لە غەزە درێژبکرێتەوە
  • تانکەرێکی مەوادی کیمیایی نزیک لە ئیسرائیل لە گەرووی عەدەن لە دەریای عەرەبی و نزیک یەمەن دەستی بەسەرداگیرا
  • رێژەی بێکاری لە ئیسرائیل لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەکی دیکەی بارمتەکانی لای حەماس، کچێکی ئەمریکی 4 ساڵان ئازادکرا کە دایک و باوکی لە شەڕەکەدا کوژراون
  • هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فرۆکەخانەی دیمەشق لە سوریا دووبارە فرۆکەخانەکەی لەکارخست
  • ئەندامانی رێکخراوی هەماهەنگیی ئسیلامی لە شاری جەددە لە سعودیا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەری پرسی رەگەزپەرستی

رۆژنامە فارسییەکان

ئافتاب یەزد

  • بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ماشێن سازی (سازکردنی سەیارە) لە ئێران، خۆیان و منداڵەکانیان سواری سەیارەی بیانی دەبن
  • گۆلی ورمێ بەرەو وێشکبوونی هەمیشەیی دەچێت و میدیاکانی حکوومەت حاشای لێدەکەن
  • دیسان لە وڵاتی سینەوە وایرۆسێک بەڕێوەیە کە ئەمجارەیان تەنیا منداڵان دەکرێنە ئامانج

ئەبرار

  • حکوومەت توانای کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی کەش و هەوای نیە و مردنی خەڵک بەهۆی پیسبوونی هەواوە ئاسایی بۆتەوە!!
  • بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشێنی، دابەزینی سەرمایەگوزاریی نێوخۆیی لێدەکەوێتەوە و لاوان خۆ لە بازاڕی کار نادەن
  • بژاردەکان و بیرمەندانی وڵات هیچ ڕۆڵێکیان لە داڕشتنی سیاسەتی نێوخۆییدا نیە

قدس

  • چەکدارانی یەمەنی دەستیان بەسەر چوارەمین کەشتیی ئیسرائیل‌دا گرت
  • 18هەزار مامۆستای قوتابخانەکانی ئێران گرێبەست و مافی بیمەیان نیە و زیاتر لە ٤٠ هەزار قوتابی، بێ مامۆستان
  • دیپلۆماسیی ئابووریی ئێران نەیتوانیوە لە ئابووریی عێراق‌دا جێی خۆی بکاتەوە؛ سنوورێکی دووردرێژی هاوبەش و ئالوێرێکی کەمی بازرگانی

ئێعتماد

  • شورای نیگابان(چاودێری)ی ئێران گەڵاڵەی باڵاپۆش (حیجاب)ی  بە ١٤٢ خاڵ تێبینی و ئیرادەوە، ناردەوە پەرلەمان
  • شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە ئێران؛ تەماتە کیلۆی بە ٧٠هەزار تمەنە و هەڵاوسان دەگاتە ٤٠٪
  • ئەندامبوونی پاکستان لە بریکس لە گرەوی پێوەندییەکانی هێندستان و سین دایە

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • خۆشی ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان؛ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ خێزانه‌كانیان و ئیسرائیلییه‌كان به‌ خێزانه‌كانیان شادبوونه‌وه‌
  • ئه‌سته‌نبوڵ گه‌رده‌لوول گرتییه‌وه‌ و ئیزمیر بوو به‌ ژێر ئاوه‌وه‌
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینان نیشاندا كه‌ 7500 لیره‌ و گوتی ده‌بێت هێنده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی كارمه‌ندان بێت

حوڕییه‌ت

  • له‌ توركیا له‌ هه‌ر دوو كه‌سێك یه‌كێكیان له‌ خه‌مۆكیدا ده‌ژی
  • به‌هۆی گه‌رده‌لوول و بارانی به‌لێزمه‌وه‌ كه‌ سه‌رانسه‌ری توركیای گرته‌وه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ مادییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
  • له‌ سێهه‌م رۆژی ئاڵوگۆڕدا، حه‌ماس 13 ئیسرائیلی، هاووڵاتییه‌كی رووسی و 3 تایله‌ندی راده‌ستكرد و ئیسرائیل 39 فه‌ڵه‌ستینی ئازادكرد

جمهورییه‌ت

  • بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێیت كه‌ به‌ریتانیا و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگیی راده‌ستی توركیا بكات
  • جه‌هه‌په‌ له‌ دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كاندا، راپرسیی ره‌زامه‌ندبوونی هاووڵاتییان ئه‌نجامده‌دات
  • شاره‌وانی باشاكشه‌هیر له‌ ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ر به‌ ئاك پارتییه‌، ده‌ستیكردووه‌ به‌ فرۆشتنی زه‌وی به‌شێوه‌ی قیست

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئیسرائیلییه‌كان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی ئازادكراوه‌ ده‌ڵێت حه‌زمان نه‌ده‌كرد باجی ئازادكردنمان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت
  • ته‌نها له‌ مانگی ئه‌یلوولدا بایی ملیار لیره‌ خۆراك له‌رێگه‌ی قه‌رزی كارته‌ بانكییه‌كانه‌وه‌ كڕدراوه‌
  • پارتی ره‌نج له‌ كۆنگره‌دا ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات كرد له‌باره‌ی سیاسه‌تی دژی كرێكاران

هەواڵی زیاتر

Back to top button