وشکەساڵى و کەمئاوى زیانى بە 60% جووتیارانى عێراق گەیاندووە

زووم:

نزیکەی 60%ی جووتیارانی زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق لە ئەنجامی کەمکردنەوەی ڕووبەری چێنراو بە کشتوکاڵ و کەمکردنەوەی بڕی ئاوی بەکارهێنراو زیانیان بەرکەوتووە، ئەوەش بە گوێرەى راپرسییەک، کە لەلایەن ڕێکخراوی “ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویج” ئەنجامدراوە.

ڕێکخراوەکە راپرسییەکەى لە ماوەی مانگەکانی تەمموز و ئاب لە 4 پارێزگاری عێراق ئەنجامداوە، بە پشتبەستن بە ئەنجامی بەرهەمى ساڵانە و کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر خێزانەکان، لەو ماوەیەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ 1079 کەس ئەنجامداوە، 40%ی ژن بوون و 94%ی بەشداربووانیش دانیشتووی ناوچە گوندنشینەکان بوون.

هەر بە گوێرەى راپرسییەکە، ٦٠%ی جووتیاران ناچاربوون ڕووبەری بچووکتر لە زەوی بچێنن، یان بڕێکی کەمتر ئاو بەکاربهێنن بەهۆی سەختی کەشوهەوا، کە بەوەش زیانیان بەرکەوتووەو بەرهەمى ساڵانەیان کەمیکردووە.

راپرسییەکە لە پارێزگاکانی باکووری عێراق، کە بریتین بوون لە نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین و ئەنبار لەڕۆژئاوایى عێراق ئەنجامدراوەو ئاژانس فرانس پرێس ناوەڕۆکەکەى بڵاوکردووەتەوە.

راپرسییەکە لە پارێزگاکانی باکووری عێراق، کە بریتین بوون لە نەینەوا، کەرکوک، سەڵاحەدین و ئەنبار لەڕۆژئاوایى عێراق ئەنجامدراوە

راپرسییەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، لە هەر 4 کەسێک لە هەر 5 کەس لەنێو ئەو کەسانەی ڕووپێوییان بۆ کراوە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانى نەینەوا و کەرکوک، لە ماوەی 12 مانگی ڕابردوودا ناچاربوون خەرجییەکانیان بۆ خۆراک کەمبکەنەوە، ئەوەش هەر بەهۆى کەمبوونەوەى داهاتى ساڵانەیان.

بڵاوکردنەوەى ئەو راپرسییە چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی کۆنفرانسی کەشوهەوا (COP28) بڵاوکراوەتەوە، کە لە دوبەی لە نێوان ٣٠ی ئەم مانگە تا ١٢ی کانوونی دووەم بەرێوەدەچێت.

عێراق بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت

لەبەر ڕۆشنایی کەمبوونەوەی ڕێژەی باران و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، عێراق بۆ چوارەم ساڵ لەسەریەک بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، دەسەڵاتدارانی عێراق هۆکارى سەرەکى بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە تورکیا ژمارەیەکى زۆر بەنداوى لەسەر هەردوو رووبارى دیجلەو فورات دروستکردووە.

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج پێشنیاری باشترکردنی توانای کشتوکاڵی لە ڕێگەی “چاودێریکردن، ڕێکخستن و دابەشکردنی سەرچاوەکانی ئاو” کردووە، ئەوەش بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو دۆخەى بۆ عێراق هاتووەتە پێشەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button