رۆژنامەکان: عێراق هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان رەتدەکاتەوە

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 24ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • عێراق هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان رەتدەکاتەوە
  • تاران داوا لە هاوپەیمانەکانی دەکات پابەندی ئاگربەست بن و داوای هێورکردنەوەی دۆخی باشوری لوبنان دەکات
  • بایدن وەڵامی فشاری چەپەکانی حیزبەکەی ناداتەوە بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە

عەرەب

  • کورد و سوننەکان تۆمەتباردەکرێن بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ ئەمریکا
  • هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق نامەیەکە بۆ ئێران: پاسداران لە ژێر رەحمەتی فرۆکەکانمانە
  • ئەڵمانیا هەڵمەتێکی پشكنینی دەستپێکردووە دژ بەو کەسانەی هاوسۆزن لەگەڵ حەماس و گرووپەکانی سەر بە ئێران

قودسی عەرەبی

  • جوڵانەوەی “نوجەبا” لە عێراق داوای راگەیاندنی جەنگ دەکات دژی ئەمریکا
  • بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستگیرکرا بەهۆی پشتیوانیکردنی منداڵانی غەزە
  • پەرلەمانی ئەوروپا هێرشەکانی دەسەڵاتی ئێران دژ بە ژنان ئیدانە دەکات

عەرەبی جەدید

  • بەغداد دژی هێرشەکانی ئەمریکایە
  • بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دوادەکەوێت
  • 2.2 ملیۆن کەس لە غەزە پێویستیان بە خۆراکە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک دەرکەوتووە پاشای بەریتانیا لە موڵکی هەزاران کەس کە کۆچی دواییان کردووە بە نهێنی قازانج دەکات و بەهۆیەوە دەیان ملیۆن پاوەنی دەستکەوتووە
  • ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستییپێکرد بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتوەە
  • خۆپیشاندانی بەفراوان لە ئێرلەندا بەڕێوەدەچێت دوای ئەوەی دایکێک و منداڵەکە لە هێرشێکدا بە چەقۆ برینداربوون

واشنتن پۆست

  • ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد و چاوەڕێی ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس دەکرێت
  • زۆرێک لە شرۆڤەکرران ئەمریکا تۆمەتباردەکەن بەوەی بووەتە هۆکاری وێرانبوونی غەزە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا
  • سوربوونی جۆ بایدن لەسەر نێوەندگیریی بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس رەنگە دەنگدەرە گەنجەکانی وڵاتەکە لەخۆی بتۆرێنێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • لە ئاگربەستەکەی ئەمڕۆدا 13 بارمتەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە کاتژمێر 4ی ئێوارە ئازاددەکرێن
  • سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای لە غەزە دەستگیرکرد
  • میسر دەڵێت لەدوای ئاگربەستەکەوە رۆژانە 130 هەزار لیتر سوتەمەنیی رەوانەی غەزە دەکرێت

عەرەب نیوز

  • بەرلە راگەیاندنی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل رۆژانە 300 هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە
  • بەهۆی تەندوتیژییەکانی سەر سنوری لوبنان تا ئێستا 78 کەس کوژراون
  • دوای ئازادکردنیان لەلایەن وڵاتی ئەریتیریاوە، 38 راوچی ماسیگرتنی یەمەن گەڕانەوە وڵاتەکەیان

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون

  • ئاگربه‌سته‌كه‌شی مرۆڤ ده‌كوژێ؛ ئیسرائیل ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ده‌بوو دوێنێ ده‌ستیپێبكات، ئه‌مڕۆ ده‌یخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
  • له‌ رۆژی مامۆستایاندا له‌ توركیا، به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستایان ئه‌نجامدراوه‌ له‌ 100 مامۆستا 91یان به‌ مووچه‌ بژێوییان دابین نابێت و 76یان كاری دیكه‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌تی
  • بانكی ناوه‌ندیی سوودی بانكی زیادكرد به‌لام به‌هۆی فشاری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كانی بانكی زیاد نه‌كرد

سۆزجو

  • ده‌سه‌ڵات تا شه‌ش مانگ به‌ر له‌ ئێستا داكۆكی له‌ دابه‌زاندنی سوودی بانكی ده‌كرد، دوێنێ بانكی ناوه‌ندیی رێژه‌ی سوودی له‌ 35%ه‌وه‌ كرده‌ 40%
  • دراوێكی لیره‌یی له‌ ساڵی 2009دا كه‌ ده‌رچوو 94 یۆرۆ بوو، ئێستا 6 یۆرۆیه‌
  • له‌ رۆژی جیهانیی مامۆستایاندا، یه‌ك ملیۆن مامۆستا چاوه‌ڕ دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

جمهورییه‌ت

  • دوو له‌و ده‌ریاوانانه‌ی رۆژی گه‌رده‌لووله‌كه‌ كه‌شتییه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وت گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 10یان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن
  • ئیسرائیل له‌ جیاتی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بوو له‌ بۆردومان، ژماره‌ی كوژراوه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 532
  • بانكیی ناوه‌ندیی له‌سه‌روو پێشبینییه‌كانه‌وه‌، رێژه‌ی سوودی به‌رزكرده‌وه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ سێرت سێ كرێكاری كانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ برینداربوون
  • له‌ رۆژی مامۆستایاندا؛ كێشه‌ی هاوبه‌شی مامۆستایان بریتییه‌ له‌وه‌ی ناتوانن بژێویی دابین بكه‌ن
  • زیاتر له‌ ئه‌كادیمیست له‌ توركیا و جیهانه‌وه‌، وه‌ڵامی هابه‌رماس و ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ پشتیوانییان له‌ ئیسرائیل كردبوو

هەواڵی زیاتر

Back to top button