بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانی داوای شکاندنی بایکۆت دەکەن و مامۆستایانیش دەڵێن بە خۆپیشاندانێکی”مەزن” وەڵامتان دەدەینەوە

دەستەی نوێنەرانی ناڕازی وەڵامی داواکاری بەرێوەبەری پەروەردەکانی سلێمانیان دایەوە و دەڵێن، بایکۆت بەردەوام دەبێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی سلێمانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای شکاندنی بایکۆتیان کرد و داوایانکرد لە رۆژی دووشەممەوە بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

دەستەی نوێنەرانی ناڕازی هەر زوو وەڵامی نوسراوەکەیان دایەوە و دەڵێن، دوای زیاتر لە 75 رۆژ لەبایکۆت سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت نەک هەر گوێیان نەگرت ، بەڵکو خەمسارد و بێ باکن لە ئاست پڕۆسەی خوێندن

دەشڵێن حکومەت دەیەوێت لەڕێگای بەڕێوەبەری پەروەردەکانیان فشار بکەن بۆ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەبێ جێ بەجێکردنی هیچ کام لەداواکاریەکانمان

نوێنەرانی ناڕازی دەڵێن ئەم هەوڵە بێ باکانە نەک ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو سوورترمان دەکات لەسەر داکۆکی لەماف و داواکاریەکانمان

دەستەی نوێنەرانی ناڕازی دەڵێن، بەخۆپیشاندانێکی مەزن و چاوەڕوان نەکراو وەڵامی بێ باکیتان دەدەینەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button