رۆژنامەکان:سودانی هەوڵ دەدات گروپە چەکدارییەکان رازی بکات بۆ وەستاندنی هێرشەکان

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • پەرلەمانتاران داوای چارەسەری راستەقینە بۆ قەیرانی دۆلار دەکەن
  • سودانی: عێراق ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەپێناو کۆتاییهێنان بە مەینەتی غەزە
  • ترامپ کۆچبەرە نایاساییەکان بە دوژمن ناودەبات

شەرقولئەوسەت

  • سودانی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیر رەتدەکاتەوە بەهۆی لەکارلادانی حەلبوسی
  • سودانی هەوڵ دەدات گروپە چەکدارییەکان رازی بکات بۆ وەستاندنی هێرشەکان
  • ئێران: گروپە چەکدارییەکان لە وەڵامدانەوە ناوەستن تا جەنگی غەزە کۆتایی پێ نەیەت

قودسی عەرەبی

  • وەزیری دەرەوەی عێراق کارەکانی گروپە چەکدارەکان خزمەت بە سەقامگیری عێراق ناکەن
  • باران و سەرما دۆخی ئاوارەکانی غەزەی خراپتر کردووە
  • بایدن: رێککەوتن لە بارەی بارمتەکانی غەزە زۆر نزیکە

زەمان

  • ترس هەیە لە مانەوەی پەرلەمانی عێراق بەبێ سەرۆک
  • سودانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات دەست بەکارکردن بکەنەوە
  • حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات جیهان لەسەر لێواری ئەوەدایە پلەی گەرمبوونی 3 پلەی ‘دۆزەخیی’ تێبپەڕێنێت
  • لە کاتێکدا وڵاتەکە بە قەیراندا تێدەپەڕێت، دۆستێکی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەرجەنتین دەیباتەوە
  • تا دێت فشارەکان لەسەر وەزیری خەزێنەی بەریتانیا زیاتر دەبن بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر داهاتی تاک لەو وڵاتەدا

واشنتن پۆست

  • دوای رەوانەکردنی 28 کۆرپەی نابەکام لە غەزەوە بۆ میسر، دایک و باوکێک رەتیانکردەوە منداڵەکەیان بنێرن بۆچارەسەر، بۆ ئەوەی لێیان جیانەبێتەوە
  • کارمەندانی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ئۆپن ئەی ئای هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرەکەیان لەکارەکەی دورخراوەتەوە
  • وڵاتی سعودیە خەریکە دەستی لە جیهانی وەرزشی گیردەکات

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئەمریکا دەڵێت، رێککەوتنی بارمتەکان نزیکە و حکومەتی ئیسرائیل لەگەڵ خانەوادەکانیان کۆدەبێتەوە
  • سوپای ئیسرائیل لە باکوری غەزە لەپێشڕەویدایە بەڵام هەڵدانی موشەک رووی لە زیادبوونە
  • دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ئاشکراکردنی خراپ بەکارهێنانی نەخۆشخانەکانی غەزە لەلایەن حەماسەوە

عەرەب نیوز

  • بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەیەکی دیکە بەناوی نەخۆشخانەی ئیندۆنیزیا 12 کەس کوژران
  • دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنیان لە ئێریتیریا بەهۆی بەزاندنی سنورەوە، 54 ماسیگریی یەمەنی ئازادکران
  • دوای هاوینێکی گەرم و تاقەتپڕوکێن، بارانی زستان وەک دیمەنێکی نامۆ و جوان رووی لە ریازی پایتەختی سعودیە کردووە

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • نامەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سەرۆکانی 50 وڵات: ئیسرائیل ناچار بە راگرتنی شەڕ بکەن
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر راگرتنی هێرشەکانى ئیسرائیل لە غەزە ئاکامێکی لێنەکەوێتەوە، دۆخێکی دیکەی نەخوازراو دێتە ئاراوە
  • سەرۆککۆماری تازەی ئەرجەنتین، ترەمپێکی دیکەیە و باری دەروونی و ئەخلاقیی تەواو نییە

ئەبرار

  • روسیا راوەستانی شەڕ لە غەزە بە قازانج نازانێ و بۆ راگرتنی شەڕی غەزە، دەنگی سپی دەدات
  • تاڵیبان لە ئەفغانستان بە مەرجى بارانبارین، رازی بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی بۆ ئێران دەبێت
  • گفتوگۆکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، بە نێوبژیوانی قەتەر پێشکەوتنی پێوە دیارە

ئێران

  • لە شەو و رۆژی رابردوودا جینایەتکارانی زایونیستی، 300 منداڵی فەلەستینییان کوشتووە
  • ئەمریکا خوازیاری بەرفراوانبوونی کێشەکان نییە و ناتوانێ روبەڕوبوونەوەی چەندبەرە ئاڵۆزی و تێکەڵچوون ببێتەوە
  • وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر، پێکەوە کار لەسەر راگرتنی شەڕ لە غەزە دەکەن

کەیهان

  • حیزبوڵڵا هێرشێکی بێ وێنەی کردە سەر ئیسرائیل و بنکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتەی تێکشکاند
  • سوپای یەمەن رایگەیاند، تا هێرش بۆسەر غەزە بەردەوام بێت، هێرشی بۆ سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل درێژە پێ دەدەین
  • ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان، وڵاتانی رۆژئاوایی چەکی سپییان بۆ ئیسرائیل مۆر کردوە

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • ئاماری لافاو و گه‌رده‌لوول له‌ سه‌رانسه‌ری توركیادا؛ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
  • نرخه‌كان رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی تێپه‌ڕاند و به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌ چاوه‌ڕوانیی هاوكارییدان به‌ ستانداردی یه‌كێتیی ئه‌وروپا
  • جه‌هه‌په‌ له‌باره‌ی پێشنیازی لادانی 50+1 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار، “وا دیاره‌ پێویستیی به‌ مه‌هه‌په‌ بوونی نه‌ماوه‌”

حوڕییه‌ت

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، توركیا رێگه‌ نادات پرسی چه‌كی ئه‌تۆمیی ئیسرائیل بیر ببرێته‌وه‌ و بیر بچێته‌وه‌
  • لێدوانه‌كانی بكوژی هرانت دینك له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه‌ توركیا رێكخراوی تیرۆریستیی ناساندووه‌، وه‌ک به‌ڵگه‌ی تاوان له‌دژی هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ دادگایی ده‌كرێته‌وه‌
  • جگه‌له‌ گیانله‌ده‌ستدانی نۆ كه‌س له‌ لافاوه‌كاندا، یانزه‌ كارمه‌ندی كه‌شتییه‌كیش كه‌ له‌ ده‌ریای ره‌ش ژێرئاو كه‌وت، بێسه‌روشوێنن

جمهورییەت

  • ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ كه‌ سه‌ر به‌ جه‌هه‌په‌یه‌، ده‌ڵێت، ئامانجمانه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانه‌ی هه‌ر 39 ناوچه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ببه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا
  • به‌ڵێنه‌كانی به‌ زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌ش درابوون، ته‌نها وه‌ک مانشێت مانه‌وه‌، خانووه‌كانیان راده‌ست نه‌كرا و كۆنتێنه‌ره‌كانیان بوو به‌ ژێر ئاوه‌وه‌
  • بارانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو 7% رێژه‌ی ئاوی له‌ به‌نداوه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ و گه‌یاندوویه‌تییه‌ 22.6%

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئیسرائیل جارێكی دیكه‌ هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان؛ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئیندۆنیزی 12 فه‌ڵه‌ستینی كوژران
  • لافاو و گه‌رده‌لوول بۆ كاره‌سات گۆڕا
  • لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گۆڕینی ده‌نگی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار، وه‌ک ناكۆكی نێوان ئاک پارتی و مه‌هه‌په‌ لێكده‌درێته‌وه‌

هەواڵی زیاتر

Back to top button