رۆژنامەکان: دوای حەلبوسی، ئایا دادگای فیدراڵی ئەکەوێتە جوڵە دژی کوردستان؟

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • خۆپیشاندانەکانی دژ بە دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی سەریهەڵدایەوە
  • لیژنەی نەوت و گاز و سەرچاوەمرۆییەکانی پەرلەمانی عێراق داوای ناردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز دەکات لە حکومەت
  • پسپۆڕان دەڵێن رێکارەکانی بانکی ناوەندی پێویستی بە بانگەشەی میدیاییە

شەرقولئەوسەت

  • کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سزاکانی ئەمریکا بە گاڵتەجاڕی ناودەبات
  • خامەنەئی داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
  • جەنگی غەزە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران شاردووەتەوە

عەرەب

  • دوای حەلبوسی، ئایا دادگای فیدراڵی ئەکەوێتە جوڵە دژی کوردستان؟
  • گازی زیاتر، کلیلی عێراقە بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی وزە
  • ئێران براوەیە لە جەنگی غەزە

قودس

  • گرووپە چەکدارە عێراقییەکان دەڵێن بنکە ئەمریکیەکان لە کوردستان و سوریا بەئامانج دەگرین
  • ئێران ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو
  • مارکێت و دوکانەکانی غەزە بەرەو چۆڵبوون دەچن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • ئیسرائیل لە لێواری رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکانی دایە و لەبەرامبەردا 5 رۆژ ئاگربەست رادەگەیەندرێت
  • بەهۆی پشتیوانیکیردنی لە وەزیری لەکارلابراوی ناوخۆ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکە لەکارەکەی دوردەخاتەوە
  • دوای چەند رۆژێک دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، پێشبینی دەکرێت بەڕێوەبەری کۆمپانیای چات جی پی تی بگەڕێنرێتەوە سەرکارەکەی

واشنتن پۆست

  • کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی لە ئەمریکا لەدژی حکومەت شەڕدەکەن بۆ هێشتنەوەی ئەو باجە زیادانەی لەکاتی گەشتەکان لە گەشتیارانی وەردەگرن
  • لە ئەرجەنتن سەرکردەیەکی دڵخوازی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەنگی بەرچاوی بەدەستهێنا و خۆشی هاوشێوەی ترەمپە
  • بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر سنوری لوبنان، مەترسی فراوانبوونی شەڕەکە دەکرێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات حەماس بارمتەکانی لە نەخۆشخانەی شیفای غەزەدا شاردووەتەوە
  • بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل ە قەتەر دەڵین پێدەچێت رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی دیلەکان بەمنزیکانە ئەنجامبدرێت
  •  ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت هێرشکردنە سەر کەشتییەکی دەریای سور لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دیارخەری زیادبوونی دەستدرێژییەکانی ئەو وڵاتەیە

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل، دەیان منداڵی نابەکام لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە گوازرانەوە
  • سێیەم زیندانیی یەمەنی لەژێر دەستی حوسییەکاندا لەم مانگەدا گیانی لەدەستدا
  • لە هەڵمەتێکدا بۆ پاراستنیان، 85 ئاژەڵی کێویی لە سعودییە گەرێندرانەوە ناو سروشت

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • خامنەیی دەڵێت، ئیسرائیل لە غەززە بە تەواوەتی تێکشکاوە و ئەم شکستە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواییش دەگرێتەوە
  • بە ئامادەبوونی خامنەیی، سپای پاسداران پەردەی لەسەر مووشەکی هایپێرسۆنیک (فەتاحی٢) و درۆنی “شاهد ١٤٧” لادا
  • وەزیری دەرەوەی ئێران هوشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، بەهەر شێوەیەک هێزەکانی ئێران لە سووریا بکرێنە ئامانج، وڵامدانەوەی توندمان دەبێت

ئەبرار

  • لە ئاکامی پێشگیری لە کاندیدبوونی جیابیران و ڕێفۆرمخوازان، خەڵک چیدیکە بیر لە هەڵبژاردنەکان ناکەنەوە کە ئەوەش زۆر مەترسیدارە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئێران و ئەمریکا کۆمەڵێک پەیامیان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بۆ یەکتر ناردوە
  • وتارێکی ڕۆژنامەی “هائارتس”ی ئیسرائیلی ئیدیعا دەکات کە هێرش بۆسەر جێژنی موزیکی  ئیسرائیلییەکان کاری خودی حکوومەتی ئیسرائیل بووە

هەمشەهری

  • خامنەیی: تەنیا ئیدانەکردن بەس نیە، دەبێ ڕەگ و سەرچاوی ژیان و بژیوی ڕژێمی زایونیزم بپچرێندرێ
  • شاری تاران دابەش دەکرێت؛ سەرۆکۆماری ئیران ڕایگەیاند، پێداچوونەوەیەک بە دابەشکاریی ئەم پارێزگایەدا دەکرێ
  • هیرش بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە، نیشانەی تووڕەیی ئیسرائیل لە شکستێکە کە نایهەوێ دانی پێدابنێ

جەوان

  • ئەمریکاش دەرەقەتی حەماس نایەت؛ شکستی ئیسرائیل بە مانای دۆڕانی سیاسەتەکانی ئەمریکایە
  • گەردەلوولی ئەقسا، دەبێ وەک تەمرین و خۆنەرمکردنێک بۆ رزگارکردنی فەلەستین سەیر بکرێ
  • کردنە ئامانج و ڕاگرتنی گەشتتییەکی ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە، شکستێکی دیکەی زانیاریی سپای رژێمی زایونیستییە

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو:

  • پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ 50+1 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار، بووه‌ته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بۆچوونی جیا له‌ هاوپه‌یمانیی كۆماردا، هه‌مووان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانی ئاك پارتین
  • به‌فر و باران پێكه‌وه‌ ئه‌سته‌نبوڵ گرته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ كرایه‌ پشوو
  • كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گۆكچه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، شاره‌زاییان گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان نییه‌

جمهورییه‌ت:

  • هه‌نگاوێك له‌پێناو ده‌ستوورێك به‌ باڵای ئه‌ردۆغان، دوای قه‌یرانی دادگاكان مشتومڕی 50+1 سه‌ریهه‌ڵدا
  • پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا بانكه‌كان به‌هۆی دیجیتاڵبوونه‌وه‌ كۆتایی به‌ راژه‌ی 40 هه‌زار كه‌س بهێنن
  • باران و گه‌رده‌لوول وڵاتی گرته‌وه‌، رێگاكان داخران و رووباره‌كان سه‌ررێژ بوون

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:

  • ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌كان له‌ناوده‌بات، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌ی شیفا چیتر ناتوانێت خزمه‌ت بكات
  • تولای هاتیمئۆغوڵڵاری سه‌رۆكی هه‌ده‌پ بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی دابڕینی سه‌ر ئۆجه‌لان و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه‌ و ئاشتییانی پرسی كوردی كرد
  • گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵاوسان بوونه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌یتون و رۆنه‌كه‌ی

حوڕییه‌ت:

  • ده‌نگۆی رێككه‌وتنی حه‌ماس و ئیسرائیل هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی كاتیی و زیادكردنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك بارمته‌دا
  • داوای زیندانیكردنه‌وه‌ی بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك ده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ تۆمه‌تنامه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه‌
  • زستان دره‌نگ به‌ڵام به‌ توندی هات؛ پله‌كانی گه‌رما به‌خێرایی دابه‌زین و گه‌رده‌لوول و شه‌پۆلی به‌فر چه‌ندین پارێزگای گرته‌وه‌

هەواڵی زیاتر

Back to top button