هەفتەیەکە 41 کرێکار لە تونێلێکدا گیریانخواردووە

زووم، ئاژانسەکان

هەفتەیەکە 41 کرێکار لەنێو تونێلێکی 4.5 کیلۆمەتریی لەژێر یەکێک لە چیاکانی هیمالایا لە هیندستان گیریانخواردووە، هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە، بەرپرسانی وڵاتە پلانی تازە بۆ رزگاردنیان دادەنێن.

لە 12ـی ئەم مانگەوە، لە هەرێمی ئوتاراخاند، 41 کرێکار لە تونێلێکدا کە دەکەوێتە سەر رێگەیەکی خێرای ئەو ناوچەیە بەهۆی داڕمانییەوە گیریانخواردووە. هەرچەندە کرێکارەکان ژیانیان سەلامەتە و زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام لە دۆخێکی خراپدان و لەرێگەی بۆرییەوە خۆراک و هەوایان بۆ رەوانەدەکرێت.

هەرچەندە تائێستا هۆکاری پشت رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە بەشێوەیەکە کە لەبارە بۆ روودانی بومەلەرزە و لافاو.

لەدوای رووداوەکەوە تیمە فریاگوزارییەکان بەشێوەیەکی ستونی خەریکی هەڵکۆڵینی ئەو ناوچەیەن کە کرێکارەکان تێیدا گیریانخواردووە، رۆژی هەینی ئەو درێلەی کە کاری هەڵکۆلینی ئەنجامدەدا شکاو لەبری ئەوە دانەیەکی دیکە خرایەکار، ئەوکات بهاسکار خولبی، ئەفسەری بەپرس لە تونێلەکە رایگەیاند چوار بۆ پێنج رۆژی دیکەیان پێویستە بۆ هەوەی ئەواڵێکی خۆش ببیسن.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز تیمە فریاگووزارییەکان لە ئێستادا خەریکن تونێلێکی یەکتربڕ لێبدەن کە لە دوو رەوت پێکبێت و بۆرییەکی 15 سانتیمەتریی لێوە ئاراستە بکەن بۆ ئەوەی بە زیندووی بمێننەوە.

بەرپرسانی تەندروستیش رایانگەیاندووە لەرێگەی بۆرییەوە ڤیتامین سی و حەبی دژی خەم و بێتاقەتییان داوە بە کرێکارەکان. ئاماژەیان بەوەشکردووە کە لەرێگەی ئامێری بێتەلی رادیۆییەوە لەگەڵ کرێکارەکان لە پەیوەندیدان و بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستییان دەکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button