رۆژنامەکان: بایکۆتی سەدرییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، شیعەکانی نیگەران کردووە

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • مادەی 140 رێگرە لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای زەوییە کشتوکاڵیەکان
  • کەرکوک بەجۆش و خرۆشە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان
  • چوونی عێراق بۆ ناو بانکی ئەوروپی ئومێدەکانی ئاوادانکردنەوەی عێراق زیندوو دەکاتەوە

شەرقولئەوسەت

  • بایکۆتی سەدرییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، شیعەکانی نیگەران کردووە
  • حەلبوسی شۆکی لەکارلادانی قبوڵ کردووە
  • واشنتۆن دەیەوێت هاوسەنگی بپارێزێت لە نێوان وەڵامدانەوەی میلیشیاکان و ئاگربەرنەدان لە ناوچەکە

قودسی عەرەبی

  • لابردنی حەلبوسی و بایکۆتی سەدرییەکان گومانەکان لەسەر ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆخدەکەنەوە
  • قوربانیە زیندووەکانی غەزە ئەوانەن کە سەرچاوەی رزقیان لەدەستداوە
  • ئەمریکا باجی پشتیوانی بایدن بۆ ئیسرائیل لە جەنگی غەزە دەدات

زەمان

  • عەمار حەکیم هۆشداریدەدات لە دەرئەنجامەکانی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان
  • بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2014وە کەمپێکی ئاوارەکان لە کوردستان دادەخرێت
  • وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تاوتوێی دۆسیەی ئاوارەکان دەکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێرڤەر

  • جێرمی هەنت وەزیری خەزێنەی بەریتانیا روبەڕووی راپەڕینی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەبێتەوە ئەگەر ئەو بودجەیەی رایدەگەیەنێت لە خزمەتی دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکەدا بێت
  • لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کامپی جەبالیا لە باکوری غەزە، دوێنێ 80 فەلەستینی کوژران
  • ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڵێندەدات یەک ملیار یۆرۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە توانەوەی ناوچە بەسەتەڵەکییەکانی زەوی تەرخانبکات

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو بارمتانەی کە ژن و منداڵن و لەبەرامبەردا 5 رۆژ شەڕ دەوەستێنرێت
  • هەنتەر بایدن کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناو و پێگەی باوکی بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ئاڵۆز لەگەڵ چیندا بەکارهێناوە
  • نەخۆشخانەی شیفا بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکوری غەزە چۆڵکراوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائل لە باکوری غەزە 5 سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژران
  • دوای پێنج رۆژ لە رێکردن لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، خێزانی بارمتەکانی لای حەماس کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا
  • سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێن وڵاتەکەی بۆ ئەوە نەچووەتە ناو غەزە تا رادەستی فەلەستینی بکات

عەرەب نیوز

  • لە دوو هێرشی جیاوازی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر باکوری غەزە 80 کەس کوژران و سەدان کەس بە پێی پەتی نەخۆشخانەی شیفایان جێهێشت
  • لە هێرشێکدا لە ئیستامبوڵ، تورکیا سەرۆکی باندێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
  • شرۆڤەکارانی نێودەوڵەتی دەڵێن شەڕی غەزە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئابووریی ‘شلوشۆقی’ جیهانیی

رۆژنامە فارسییەکان

ئەبرار

  • ئێران و سعودیە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هاوکارییەکی دوو لایەنەیان دەستپێکردوە
  • بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، بۆ دەستپێڕاگەیشتن و چوونەنێو ئاوەکانی کەنداو، ئێران باشترین ڕێگایە
  • کوشی سپی: ئێران ناتوانێ لە پاڕەی فرۆشی کارەبا بە عێراق دڵخوازانە کەڵک وەربگرێت و چوارچێوەی بۆ دیاریکراوە

رەسالەت

  • لە ڕێپێوانێکی سەرانسەریدا، سیاسەتی منداڵکوژیی رژێمی ئیسرائیل مەحکووم کرا و فەرماندەی سپای پاسداران گوتی؛ بۆ ئازادکردنی فەلەستین هەموو شتێک ئامادەیە
  • زلینسیکی، سیاسەتمەدارێک کە خۆی کردە فیدای ڕۆژئاوا؛ تازە هاتوهاوار و نیگەرانییەکان لە سەر دۆخی ئۆکراین هیچ فایدەیەکی نیە
  • ناکۆکیی نێوان کۆماریخوازان و دێموکراتەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکارییەکانی کۆشکی سپی بە ئۆکراین و ئیسرائیل قوڵتر دەبێتەوە

 کەیهان

  • ئێران دەنگی فەلەستینە، چیدیکە رژێمی زایونیستی ناتوانێ ڕووی ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە ببینێ
  • دوای نەخۆشخانەکان، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەکانی غەززە. تا ئێستا ٨٨ نەخۆشخانە و بنکەی تەندرووستی وێران کراون
  • ڕێکەوتنی ئێران و تورکمەنستان، گەشەسەندنی کوریدۆری باکوور – باشوور و ڕۆژهەڵات – ڕۆژاوای لێ دەکەوێتەوە

شەرق

  • بناژۆخوازەکان لە ئێران شەرتی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ڕەتکردنەوەی کاندیدی ڕێفۆرمخوازەکانە
  • هۆکاری بێ‌هەڵوێستیی ڕووناکبیران و بژاردەکانی ئێران بەرانبەر بە جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، سڕینەوەی شوناسی سیاسییە لە حکوومەت پێڕەوی دەکات
  • جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئێران حوکمی ساڵێک زیندانیی بۆ دەبڕدرێتەوە و پارەێزەرەکەی داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا دەکات

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون:

  • ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی پارتی چه‌پ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نه‌خشه‌رێگای كاركردنی داده‌نێت
  •  3.7 ملیۆن خێزان له‌ هاوكارییه‌كانی هه‌ژاریی له‌ راده‌به‌ده‌ر سوودمه‌ند بوون له‌ كاتێكدا وه‌زیری كاری توركیا ده‌یگوت هه‌ژاریی له‌ راده‌به‌ده‌ر بوونی نییه‌
  • سزا به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگكردن، دامه‌زراوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی توركیا سزای حه‌وت كه‌ناڵی دا

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:

  • كۆنتێنه‌ره‌كان له‌ ئادیامان جارێكی دیكه‌ به‌هۆی بارانه‌وه‌ ئاو چووه‌ ناویان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی 9 مانگ و نیو ته‌واونه‌كراوه‌
  • وه‌زیری ته‌ندروستیی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌دیپۆڵی تایبه‌ت، 5.9 ملیۆن لیره‌ی به‌ناوی هاندانی گه‌شتیاریی ته‌ندروستییه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌
  • كه‌سوكاری بارمته‌كان به‌ رێپێوان پرۆتستۆی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كرد

سۆزجو:

  • ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات له‌ جیاتی 50+1ی ده‌نگه‌كان، هه‌ركه‌سێك زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا ببێته‌ سه‌ركۆمار
  • ئه‌ورووپا چاوتان كوێره‌؟ كاتێك كه‌ رووسیا هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆكراینا، ئه‌ورووپا هه‌ستایه‌ سه‌رپێ به‌ڵام ته‌ماشای كوشتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌كات، دووڕووانه‌ مامه‌ڵ ده‌كات
  • سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ ده‌ستی هاوپه‌یمانیی بۆ ئیی پارتی درێژ ده‌كات؛ دۆستی دێرین نابێته‌ دوژمن

حوڕییه‌ت:

  • ئه‌ردۆغان فه‌رمانی داوه‌ته‌ میت كار له‌سه‌ر كه‌یسی بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن و لێی بكۆڵنه‌وه‌
  • سه‌رۆكی كرواتی باندێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌سگیركرا كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا داواكراو بوو
  •   له‌ 7ی مانگی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا ئیسرائیل به‌ هێزی دوو بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردومانی غه‌ززه‌ی كردووه‌

هەواڵی زیاتر

Back to top button