هاوپەیمانەکانی ئێران تۆمەتباردەکرێن بە لابردنی حەلبوسی لە سەرۆکایەتی

سەردێڕی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 17ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەبی ئەلجەدید

  • هاوپەیمانەکانی ئێران تۆمەتباردەکرێن بە لابردنی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
  • ئاوارەبوون گەیشتە باشوری غەزەش
  • جەنگی زۆری بۆ ئابوری ئیسرائیل هێناوە

ئەلعەرەب

  • گومانی ملکەچبوون بۆ هەژمونی سیاسی زۆری بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق هێناوە
  • ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن، حوسییەکان ئارام دەکاتەوە و باشوورییەکان توڕە
  • ئیسرائیل بە رۆبۆت و تەقینەوە تونێلەکانی حەماس لە غەزە لەناودەبات

شەرقئەوسەت

  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت دۆخی غەزە گەورەترین ئاوارەبوونی فەلەستینییەکانە لەدوای ساڵی 1948
  • ئیسرائیل باس لە ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی جەنگی غەزە دەکات
  • روسیا ئەمریکا تۆمەتباردەکات کە تاقیکردنەوەی چەکی بایەلۆجی کردووە

قودسی عەرەبی

  • ناتانیاهۆ لە کۆتا ساتەکاندا پاشگەزبوویەوە لە رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان
  • ئیسرائیل بەردەوامە لە روخاندنی نەخۆشخانەکان و دانیشتوانی غەزەش لە برسا دەمرن
  • بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینی: دەبێت هەموو لایەنێک خۆی ئامادەبکات بۆ دروستکردنی داهاتووی فەلەستین

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

The Guardian - Front Page - 17/11/2023

گاردیەن

  • گروپێک لە فەمانبەرانی باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتەکە، باس لەو دەستدرێژیی و گێچەڵە سێکسییانە دەکەن کە لەلایەن کەسێکی ناو وەزارەتەوە پێیانکراوە
  • تەرمی بارمتەیەکی 60 ساڵیی ئیسرائیل لە نزیک باڵەخانەیەکی نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە  دۆزرایەوە
  • گروپێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و بەشێکی دیکەش لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڵێنیان داوە پلانی سەرۆکوەزیران بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا سەرنەگرێت

The Washington Post - Cover - 17/11/2023

واشنتن پۆست

  • ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لەناو نەخۆشخانەی شیفا بەردەوامە و تا ئێستا هیچ بارەگایەکی حەماس لە ناویدا نەدۆزراوەتەوە
  • بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هێڵەکانی پەیوەندیی لە غەزە بەتەواویی پچڕاون
  • ژنانی شاری مادێرنای ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەدەست نەبوونی نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە دەناڵێنن

The Jerusalem Post - Front Page - 17/11/2023

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی لەنزیک نەخۆشخانەی شیفا دۆزییەوە و دوێنێ سێ سەربازی ئیسرائیلی کوژران
  • لە هێرشێکدا بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە قودس سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون
  • بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئاماژەی بەهێز هەیە کە پێشتر بارمتەکانی لای حەماس لە نەخۆشخانەی شیفادا بوون

Arab News - Front Page - 17/11/2023

عەرەب نیوز

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە ئاوارەکانی باکوری غەزە دەکات لە کامپی خان یونس لە باشوری کەرتەکە بچنە دەرەوە
  • نەخۆشخانەی شیفا 48 کاتژمێرە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکراوە و هەردەقەیەک تێپەڕببێت نەخۆشی زیاتر گیانلەدەستدەدەن
  • بەشار ئەسەد بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هەموو زیندانییە تاوانبارەکانی وڵاتەکەی دەرکرد جگە لەوانەی لە کوشتن یان قاچاغی چەک و تەقەمەنییەوە تێوەگلاون

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • درۆكه‌ی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌رێگه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ بڵاویان كرده‌وه‌، تا ئێستا ته‌لئه‌بیب به‌ڵگه‌یه‌كی قایلكاری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو
  • وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یۆنانی دراوسێماندا به‌ ئاشتی بژین
  • له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا لانیكه‌م 569 هه‌زار كه‌س خزمه‌تی سه‌ربازییان كڕیوه‌ته‌وه‌

جمهورییه‌ت

  • قه‌یرانی مرۆیی غه‌زه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆردومانه‌كان به‌ هه‌موو هێزه‌وه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌
  • وه‌زیری كار و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ده‌ڵێت هیچ كه‌سێك نییه‌ كاربكات و به‌ ته‌واوه‌تی برسی بێت یان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ بێت
  • فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی له‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك زیاتره‌، له‌ 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌جیاتی 36.4 ملیار، 39.4 ملیار لیره‌ خه‌رجی هه‌بووه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت به‌مزووانه‌ گۆڕانكارییه‌كانی نێو پرۆگرامی خوێندن ته‌واو ده‌بێت و سه‌ندیكاكانی په‌روه‌رده‌ داوای پرۆگرامی زانستیی و عه‌لمانی خوێندن ده‌كه‌ن
  • ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ به‌رۆكی ئیی پارتی به‌رنادات، دووه‌م په‌رله‌مانتار له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌
  • زه‌حمه‌تترین میوانی ئه‌ڵمانیا؛ ئه‌ردۆغانە. ئه‌ڵمانیا و توركیا له‌ چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ پێویستیان به‌ یه‌كتره‌

سۆزجو

  • ده‌سه‌ڵات هه‌موو رۆژێك 15.5 ملیۆن لیره‌ له‌ كۆشك خه‌رجده‌كات و خانه‌نشینێك ده‌بێت به‌ 250 لیره‌ی رۆژانه‌ بژی
  • ئازادكردنی بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌
  • دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتاریان، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ئیی پارتی له‌ 44 ه‌وه‌ بۆ 42 دابه‌زی

هەواڵی زیاتر

Back to top button