زووم:
ئه‌حمه‌د كایا هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی باكووری كوردستان، 28ی تشرینی یه‌كه‌می 1957 وه‌ك پێنجه‌م مناڵی خێزانێكی كورد له مه‌ڵه‌تی له‌دایكبوو.
خانەوادەکەی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ئادیامانە، بەڵام خۆی لە مالاتیا لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، باوكی كرێكاربووە، له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا به موزیك ئاشنا بووەو له‌رێگه‌ی ئه‌و سازه‌ی باوكی وه‌ك دیاری پێشكه‌شیكرد.
به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی له ساڵی 1972دا بۆ ئه‌سته‌نبوڵ كۆچیان كرد، ر بۆیه ناچار بوو له دووی ناوه‌ندییدا واز له خوێندن بهێنێیت، له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا به‌هۆی پرنتكردنی لافیته‌ی نایاساییه‌وه خرایه زیندانه‌وه.
له‌میانی چالاكییه‌كدا، كه له زانكۆی بۆغازیچی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌رفه‌تی ناسینی هونه‌رمه‌ندی ئۆپێرا، روحی سو-ی به‌ناوبانگی بۆ هه‌ڵكه‌وت و گۆرانییه‌كی ناوبراوی گوته‌وه به‌ناوی ماهسوس ماهال.
له ساڵی 1977دا له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی گوتارێك له میانی یادكردنه‌وه‌ی نازم حیكمه‌تدا، بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ ده‌سگیركرا.
كایا له خزمه‌تی سه‌ربازیشدا، كه ساڵی 1978 ده‌ستیپێكرد، ده‌ستبه‌رداری میوزیك نه‌بوو، له ئۆركێسترای سه‌ربازییدا درێژه‌ی به خولیاكه‌یدا.
كایا یه‌كه‌م ئه‌لبومی له ساڵی 1984دا به‌ناوی (مه‌گری گیانه‌كه‌م) بڵاوكرده‌وه، هه‌ر ئه‌و ساڵه ئه‌لبومه‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵام دواتر یاساغه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.
ساڵی دواتر ئه‌لبومی دووه‌می بڵاوكرده‌وه به ناوی (ده‌ستگرتن به ئازاره‌كانه‌وه).
گولته‌ن هایالئۆغڵو، هاوسه‌ری دووه‌می ئه‌حمه‌د كایا، شیعری گۆرانی (شه‌فه‌ق)ی نه‌وزاد چه‌لیك-ی دایه ئه‌حمه‌د كایا، چه‌لیك سزای له‌سێداره‌دانی هه‌بوو، كایا به‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی شه‌فه‌ق، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و به‌ته‌واوه‌تی ناسرا.
له ساڵی 1987دا ئه‌لبومی (دیموكراتی ماندوو)ی بڵاوكرده‌وه، دواتر ئه‌لبومی (گۆرانییه‌كانم بۆ چیاكانه)ی بڵاوكرده‌وه و دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كاسێت له ئه‌لبومه‌كه فرۆشرا و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد.
به‌هۆی تێكستی نێو یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومه‌كه به ناوی (بانگه‌وازی ئازاد)، كه ده‌ڵێت (برا گه‌وره‌كه‌م رۆژێك له چیا ده‌گه‌رێته‌وه)، ئه‌لبومه‌كه‌ی له بازاڕدا كۆكرایه‌وه و ئه‌نجامدانی كۆنسێرتی لێ قه‌ده‌غه‌كرا.
ساڵی 1999 ئه‌حمه‌د كایا بۆ شه‌وه ئاهه‌نگێك بانگێشت ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی خه‌ڵاتكردنی وه‌ك باشترین هونه‌رمه‌ندی ساڵ، به‌ڵام نایه‌وێت بچێت و حه‌زی پێی نییه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی قایلی ده‌كات و پێكه‌وه ده‌چن.
له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، كایا له گوته‌كه‌یدا وتی: روونكردنه‌وه‌یه‌كم هه‌یه؛ له‌و ئه‌لبومه‌ی كه له ئێستادا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڵاویده‌كه‌مه‌وه، گۆرانییه‌كی كوردی هه‌یه و كلیپێكیشی بۆ ده‌كه‌م، ده‌زانم میدیاكاری ئازا له نێوماندا هه‌ن، كه ئه‌م كلیپه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بڵاوی نه‌كه‌وه، ئه‌و ده‌زانم چۆن وه‌ڵامی گه‌لی توركیا ده‌ده‌نه‌وه.
دوای ئه‌و گوتانه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان ده‌ستیان كرد به جنێودان پێی و تێگرتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندا بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌تاڵێك به‌ر ناوچه‌وانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت.
دوای ئه‌و شه‌وه، ئه‌حمه‌د كایا بڕیاریدا توركیا جێبهێڵێت و چووه پاریس تا رۆژی مردنی له‌گه‌ڵ دایك و خوشكه‌كه‌ی به‌سه‌ربرد، له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 1999دا خوشكێك و خوشكه‌زایه‌كی له‌ده‌ستدا به‌ڵام نه‌یتوانی بێته‌وه.
ساڵی 2000 ده‌ستی به‌كاره‌كانی ئه‌لبومی (بمێنن به‌خێر) كرد، به‌ڵام شه‌وی 16ی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ، دڵی له لێدان كه‌وت و به جه‌ڵته له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هه‌ر له‌وێ نێژرا.
ئه‌حمه‌د كایا، كه تا له ژیاندا بوو، راونرا و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا و ده‌ربه‌ده‌ركرا، دوای مردنی سه‌دان خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا.
ئه‌حمه‌د كایا دوو جار هاوسه‌رگیریی كردووه و یه‌كه‌میان دوای خزمه‌تی سه‌ربازی بووه و به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه به‌رده‌وام نه‌بووه، خاوه‌نی دوو كچه به ناوه‌كانی چیغده‌م و مه‌لیس.