کابوسی دواخستن باڵی بەسەر هەڵبژاردنەکەی عێراقدا کێشاوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سیستمی دادوەری عێراقی بێلایەنی خۆی سەلماند
  • یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری تەواوبووە و لە وەرزی یاسادانانی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت
  • رەنگە بەهۆی پێشهاتەکانەوە، تێکڕای نرخ نەوت لە بودجەی ساڵی 2024دا بگۆڕدرێت

شەرقولئەوسەت

  • دوای بایکۆتی سەدر و دوورخستنەوەی حەلبوسی.. کابوسی دواخستن باڵی بەسەر هەڵبژاردنەکەی عێراقدا کێشاوە
  • نسکۆیەکی دیکەی دادوەری توشی ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووەوە لە پرسی ناردنەوەی کۆچبەراندا
  • دەیان گوندی سنوریی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل چۆڵکراون و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش ئاوارە بوون

جەریدە

  • دووەم دانوستانی راستەوخۆی ئێرانی و ئەمریکییەکان لە جنێف بەڕێوەچوو
  • خامنەیی دژی ئەو کەسانە وەستاوەتەوە کە رەخنەیان لە دوورخستنەوەی فراوانبوونی جەنگ گرتووە
  • کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بایدن و شی بۆ “نەپچڕانی پەیوەندییەکان” بەڕێوەچووە

عەرەبی ئەلجەدید

  • ئیسرائیل “سەرکەوت” بەسەر نەخۆشخانەکەدا!
  • پلانی ئێران بریتییە لە “هاوسۆزی بەبێ تێوەگلان لە شەڕ”
  • تەنها 32%ی ئەمریکییەکان پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • لە هەنگاوێکی دەگمەندا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگی سەرۆکی چین کۆبوونەوە
  • ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێندەدات یاسا بگۆڕێت دوای ئەوەی دادگای باڵای بەریتانیا رایگەیاند بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا نایاساییە
  • بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە بەهۆی پلاستیکەوە، لە نیویۆرک سکاڵە لەسەر کۆمپانیای پێپسی تۆماردەکرێت

واشنتن پۆست

  • نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە پڕبووە لە سەربازانی ئیسرائیل و گروپەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریدەدەن لەبارەی دۆخەکەوە
  • ئەمریکا و چین هەنگاودەنێن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانیان
  • ساڵێک دوای ئازادکردنی ناوچەی خێرسۆن لە ئۆکراین، بۆمبەکانی روسیا هێشتا لەو ناوچەیە دەکەونە خوارەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل دەستدەکات بە ئاشکراکردنی چالاکییەکانی حەماس لەنێو نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە
  • سەربازانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفادا چەند پارچە چەکێک و هەندێک ئامێری تەکنەلۆژییان دۆزیوەتەوە
  • لەسەروبەندی ئازادکردنی 50 بارمتەی دەستی حەماس، برێت مەکگۆرگ نێردەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل

عەرەب نیوز

  • بەرپرسی رێکخراوی یونسێف دەڵێت، ئەوەی لە غەزە بینیویەتی وێرانکەرە و دەبێت ئەم تۆقاندنە کۆتایی بوەستێنرێت
  • لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە سوریا، حەوت چەکدار کوژراون
  • فەرەنسا فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد، براکەی و دوو فەرماندەی سەربازی سوریا دەرکرد

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • بەگوێرەى به‌دواداچوونێک سنووری برسێتی له‌ هه‌زار 13 لیره‌ و سنووری هه‌ژاری له‌ 45 هه‌زار لیره‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، حه‌ماس پارتێكه‌ كه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه‌ و ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی تیرۆره‌
  • دوای هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی بۆ دژایه‌تیكردنی دادگای ده‌ستووریی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر جارێكی دیكه‌ پشتیوانیی بۆ دادگاكه‌ و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ربڕی

حوڕییه‌ت

  • دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا له‌ غه‌زه‌ تونێلی حه‌ماس هه‌یه‌، ئیسرائیل به‌ تانكه‌وه‌ چووه‌ نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات وا دیاره‌ ئه‌جه‌لی هاتووه‌
  • حكومه‌ت مانگانه‌ پێنج هه‌زار لیره‌ ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆش، كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به‌ ساڵاچوویان هه‌یه‌ و له‌ ماڵه‌وه‌ خزمه‌تیان ده‌كه‌ن

جمهورییه‌ت

  • برسێتی سه‌ده‌؛ خێزانێک ئه‌گه‌ر ته‌نها نان و چا بخۆن مانگانه‌ پێویستیان به‌ 7200 لیره‌یه‌. نیوه‌ی خانه‌نشینان 7500 لیره وه‌رده‌گرن
  • پزیشكان دیسان بایه‌خ به‌ دامه‌زراندن ناده‌ن، له‌ كۆی 2810 پۆستی به‌تاڵ ته‌نها 598 پزیشک دامه‌زراون
  • كورتهێنانی بودجه‌ له‌ ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا 600 ملیار لیره‌ی تێپه‌ڕاندووه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • هه‌ڵكشانی تۆقێنه‌ر له‌ ژماره‌كاندا؛ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا پێنج خوێندكاری زانكۆ خۆیان كوشتووه‌
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل ته‌نها ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌دان كه‌شتیی بازرگانی كه‌ بۆ ئیسرائیل ده‌چن رانه‌گیراون
  • له‌ 86هه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی سه‌ید ره‌زا و هاوه‌ڵانیدا له‌ ده‌رسیم داوا ده‌كرێت ئه‌رشیڤه‌كان بكرێنه‌وه‌ و راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • ئیسرائیل توانای روبەڕوبوونەوەی حەماسی نییە و دژ بە منداڵ و نەخۆش دەجەنگێت
  • پێنتاگون دانی بە برینداربوونی 59 سەربازد‌دا نا کە لە ئاکامی 55 هێرشی هێزەکانی مقاومەت بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق و سوریا زیانیان بەرکەوتووە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، با ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا بەختی خۆی تاقی نەکاتەوە، هیچ شانسێکی بۆ بردنەوە نیە

شەهروەند

  • ئیمتیازێکی دیکەی ئەمریکا بە ئێران؛ سڕکردنەوەی گەمارۆکانی سەر عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ دانەوەی قەرزەکانی بە ئێران. عێراق پارەی کارەبای ئێران دەداتەوە
  • دادگای باڵای بەریتانیا گەڵاڵەی دەرکردنی پەنابەرانی بۆ رواندا رەتکردەوە
  • حەماس بەڵێنی ئازادکردنی بارمتەکانى ئیسرائیلی بە قەتەر داوە، بەمەرجێک ئیسرائیل واز لە شەڕی غەزە بێنێت

ئێران

  • راوێژکارێکی باڵای سیاسەتی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر بە هاوکاری ئەمریکا نەبووایە، ئیسرائیل نەیدەتوانی درێژە بەم شەڕە بدات
  • خامنەیی: بۆ مەلومەرجی ئێستای وڵات، پێکهێنانی پێگەیەکی قایمی هێرشبەرانە زۆر پێویستە
  • بەڕێوەبەری پێوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا: وەهمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کۆتاییپێهات

ئەبرا

  • 500 بەرپرسی باڵای ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ پشتیوانی بایدن لە ئیسرائیل ناڕەزایەتییان دەربڕی
  • بلینکێن دەڵێت، ئێران بەناردنی بوجە و پێشکەشکردنی تەقەمەنی و راهێنانی سەربازی، پشتیوانی لە حەماس دەکات
  • کۆشکی سپی: پەیاممان بۆ حیزبوڵلای لوبنان ناردوە و داوامان لێ کردوون خۆ لە شەڕەوە نەگلێنن، ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بکەن هەڵوێستی بەکردەوەمان دەبێت

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button