شارەزایان: رێککەوتنی عێراق و ئەمریکا سەرەتایەکە بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • شارەزایان: رێککەوتنی عێراق و ئەمریکا سەرەتایەکە بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار
  • ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆن دەکات
  • ساڵی داهاتوو شۆڕشێک دەبێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە نیشتمانییەکان

شەرقئەوسەت

  • داوای سەدر بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دۆخی عێراقی هێندەی تر ئاڵۆز کرد
  • نەخۆشخانەکانی غەزە دەمرن و ئیسرائیلیش فشارەکان زیاد دەکات
  • لەدوای کۆبوونەوەی رەئیسی و سیسی.. پێشبینی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و میسر دەکرێت

ئەلعەرەب

  • ئەردۆغان بە نمایشکردنی درامای سەڵاحەدینی ئەیوبی داغڵی شەڕی غەزە بوو!
  • بە گەڕانەوەی دەیڤد کامیرون بۆناو حکومەت جەماوەری بۆریۆس جۆنسن نامێنێت
  • جەنگی حەماس یان جەنگی ویلایەتی فەقێی ئێرانی لە غەزە؟!

عەرەبی ئەلجەدید

  • بۆردومانەکانی ئەمریکا بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا راناگرێت
  • ئیسرائیل لە فشارێکی توندی نێودەوڵەتی دەترسێت کە زۆر نزیکە
  • پەرەپێدانی بازرگانی نێوان تورکیا و کەنداو؛ کارگەیەکی بۆ دروستکردنی 200 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • دەیڤد کامیرۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وەک وەزیری دەرەوە گەڕایەوە ناو حکومەتێک کە لە ئاڵەنگارییەکی گەورەدایە
  • نەخۆشانی غەزە لەناو نەخۆشخانەی شیفادا گیریان خواردووە و تانکەکانی ئیسرائیل لەبەردەم دەرگاکانی نەخۆشخانەکەدان
  • گروپێکی مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا سکاڵا لەسەر جۆ بایدنی سەرۆک تۆماردەکەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی شکستیهێناوە رێگریی بکات لە روودانی جینۆساید لە غەزە

واشنتن پۆست

  • شەڕی ئیسرائیل و غەزە لە دووری هەزاران مایڵ ناوچەیەک لە نیویۆرکی ئەمریکا دەکاتە دووبەشەوە کە بە شاری مەدەنییەت و پێکەوەژیان ناسراوە
  • باڵەخانە مەدەنییەکان بوونەتە چەقی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەزە نەخۆشخانەکان لە ئێستادا سیمبولی ‘نامرۆڤایەتیین’ لەو ناوچەیەدا
  • لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا چەند چەکدارێکی ئەو گروپانەی کوشتووە

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل بارمتەیەکی حەماس و گۆگایەکی تەقەمەنی لەژێر نەخۆشخانەی رانتیسی ئاشکرادەکات
  • پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل لە واشنتن گردببنەوە
  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دەبێت نەخۆشخانەکانی غەزە لە هەڵمەتەکانی ئیسرائیلدا پارێزراوبن

عەرەب نیوز

  • پزیشکانى غەزە لەپێشبڕكێدان لەگەڵ کاتدا بۆ پاراستنی منداڵانی ناو نەخۆشخانەکان لەکاتێکدا شەڕ لە دەوروبەریاندا دەستیپێکردووە
  • لە هێرشەکەی ئەمریکا لە سوریا، هەشت چەکداریی گروپەکانی سەربە ئێران کوژراون
  • ژامارەی گیانلەدەستداوان لەدوای گەمارۆی تانکەکانی ئیسرائی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا گەیشتە 27 کەس و 7 منداڵ

رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئیسرائیل و ئه‌مریكا مشومڕیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ غه‌زه‌ به‌ڕێوه‌ببات
  • له‌ كاتێكدا ده‌توانرا خواردنی دوو ژه‌م بۆ 9.5 ملیۆن خوێندكاری به‌دخۆراک ده‌سته‌به‌ربكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى تورکیا پشتگوێی خست
  • سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوور و درێژیی زیندانییكردنیان ته‌واو بووه‌، به‌ڵام گولتان كشاناک و ئایسه‌ل توغڵوک ئازاد نه‌كراون

بیرگون

  • له‌ توركیا 400 هه‌زار نه‌خۆشی شه‌كره‌ هه‌ن كه‌ قاچیان برینداره‌ و هه‌موو ساڵێک 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌كره‌وه‌ قاچی ده‌بڕدرێته‌وه‌
  • له‌ غه‌زه‌ هه‌ڵهاتن به‌رده‌وامه‌ و نه‌خۆشخانه‌كان بوونه‌ گۆڕستان
  • له‌دوای ئه‌ردۆغان، دوێنێ وه‌زیری دادی توركیاش ره‌خنه‌ی له‌ پێكهاته‌ی دادگای ده‌ستووریی گرت

حوڕییه‌ت

  • حه‌ماس ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێكی 5 رۆژیدا، 70 بارمته‌ ئازاد بكات
  • ماكرۆن سێ رۆژ به‌رگه‌ی نه‌گرت و له‌ قسه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه‌ كه‌ داوای كردبوو ئیسرائیل هێرشه‌كانی رابگرێت
  • حكومه‌ت پلانی هه‌یه‌ به‌هۆی قه‌یرانی له‌گه‌ڵ دادگای باڵا، شێوازی كاركردنی دادگای ده‌ستووری بگۆڕێت

جمهورییه‌ت

  • ئه‌و زه‌وییه‌ سه‌ربازییانه‌ی ئه‌ردۆغان گوتی ده‌كرێته‌ سه‌وزایی، ده‌درێته‌ كۆمپانیاكانی نزیك له‌ ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو بیكه‌نه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
  • یاخیبوون دژی نادادی له‌ باجدا، سه‌ندیكای كۆنفیدراسیۆنی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ رێپێوان ده‌كات
  • دانیشتوانی غه‌ززه‌ كه‌ پێكدادانی ده‌سته‌ویه‌خه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شاره‌كه‌یان، له‌ چاوه‌ڕێی هاوكارییدان

 

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • وروژانی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان دژ بە رژێمی زایونیستی، بۆ ئیسرائیل شکستێکی گەورەتر لە ٧ـی ئۆکتۆبەر
  • فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەڵێت، ئەمریکا بە زمانی پاڕانەوە پەیام بۆ ئێران دەنێرێن، زمانی هەڕەشەی ئەمریکاییەکان گۆڕاوە بە زمانی پاڕانەوە
  • لێکەوتەکانی شەڕی غەزە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ ‌دایک و باوک کردووە

ئەبرار

  • نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، حەماس رازی بکات و بەر لە خۆتێوەگلاندنی حیزبوڵڵا لە تێکەڵچوونی سەربازی بگرێت
  • پەرلەمانتارێکى ئێران دەڵێت، لەبەرئەوەی نوێنەرێکی گوێڕایەڵ نەبووم، کاندیدبوونم بۆ خولی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو رەتکراوەیەوە
  • ئەمریکا دەڵێت، لە عێراق و سوریا سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپەیمانەکانی کردووەتە ئامانج و زیانی پێگەیاندوون

جەوان

  • بۆ یەکەمجار لە دڵی ئەوروپاوە دروشمی “مەرگ و نەمان بۆ رژێمی زایونیستی” بەرزکرایەوە
  • محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە ئابڕوچوونی رژێمی زایونیستی لە ئاستی جیهانیدا تەنگەتاو بووە
  • غەزە بۆتە گۆڕستانی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل؛ لە ماوەی پێنج رۆژ‌دا 88 تانک و ئۆتۆمبێلى سەربازی تێکشکێندراون

ئێران

  • بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، باشترین بژاردە بۆ تێکشکاندنی ئیسرائیل شەڕی درێژخایەن و ماندوکەرە
  • کۆشکی سپی لە پەیوەندى لەگەڵ شەڕی غەزەدا هەواڵ و زانیاریی درۆ و ساختە بڵاودەکاتەوە
  • بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین داوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی عەرەبی دەکات

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button