رۆژنامەکان: حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بێسەروشوێنان دەکات و دەزگا ئەمنیە کوردییەکان تۆمەتبار دەکرێن

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • رێکخراوە مەدەنییەکان پێشێلکارییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماردەکەن
  • عێراق لە سەرەتای ساڵەوە لانیکەم 7 هەزار رووداوی هاتوچۆی تۆمارکردووە
  • ساڵی داهاتوو پاڵاوگەی بێجی بە توانای 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەستبەکاردەکاتەوە

شەرقولئەوسەت

  • حکومەتی ناوەندی لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی بێسەروشوێنان، دەزگا ئەمنیە کوردییەکان تۆمەتبار دەکرێن
  • یاسادانەرانی بەریتانیا داوا دەکەن پاسدارانی ئێران بخرێنە لیستی تیرۆرەوە
  • ئیسرائیل بۆ جاری 19هەمین ژێرخانی سوریای بەئامانج گرت

قودسی عەرەبی

  • ئیسرائیل نەخۆشخانەی شیفای کرد بە گۆڕی بەکۆمەڵ
  • ئەمریکا روبەڕوبوونەوەی چەکداری ناوێت لە نەخۆشخانەکانی غەزە
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: راگەیەندراوى ئیدانە بۆ جەنگی غەزە هیچ نرخێکی نییە

زەمان

  • بەغداد و هەولێر دانوستانەکانیان دەستپێکردەوە لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ى کوردستان
  • عێراق پابەندبوونی خۆت بە بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ سنوردارکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو دووپاتکردەوە
  • بەغداد و تاران خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگی ئەمنی دەردەبڕن

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینەنشیەڵ تایمز

  • واشنتن هۆشداری دەداتە ئیسرائیل کە هێرش نەکاتە سەر نەخۆشخانەکانی غەزە و دۆخی نەخۆشانی ئەو کەرتە لەوپەڕی خراپیدایە
  • ئایسلەندا بەهۆی مەترسی بورکانێکەوە باری لەناکاوی راگەیاند
  • داڕمانی کەرتی دروستکردنی خانوبەرە لە ئەڵمانیا مەترسی فراوانتری لەسەر زیانی ئابوری وڵاتەکە دروستکردووە

واشنتن پۆست

  • بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس پلانی هێرشی دووەمی بۆسەر قوڵایی خاکی ئیسرائیل هەیە و دەیەوێت شەڕەکە فراوانتر بکات
  • سەرەڕای گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیران بەرگری لە سوپا دەکات
  • دایک و باوکانی ئەمریکا قوتابخانەکان بەهۆکاری زیادبوونی خۆکوشتنی منداڵەکانیان دەزانن

ئۆرشەلیم پۆست

  • گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە باکوری ئیسرائیل لە زیادبووندان و 21 کەس لەلایەن حزبوڵڵاوە بریندارکراون
  • بەهۆی گەمارۆی سوپای ئیسرائیل و نەمانی سوتەمەنی نەخۆشخانەی سەرەکی ئیسرائیل کارەکانی راگرت
  • ناتانیاهۆ دەڵێت، ئیسرائیل خەریکە مافی “بەرگرییکردن لە خۆی” لەدەستدەدات

عەرەب نیوز

  • بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەکان بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە، نەخۆشانی غەزە لەسەر شەقامەکانن و گرنگیان پێنادرێت
  • بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن لەوەی جینۆسایدێکی دیکە لە هەرێمی دارفوری سودان رووبدات
  • لە دوو هێرشی تازەدا شەوی رابردوو ئەمریکا بنکەی گروپەکانی نزیک ئێرانی  لە سوریا کردەئامانج

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاری كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا داواكراو بوو، له‌ توركیا ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرتووه‌
  • له‌ میان لوتكه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامییدا، بڕیارى گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر ئیسرائیل درا، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌ ئیمارات، سعودیه‌، مه‌غریب و به‌حرێن گه‌مارۆكانیان ره‌تكرده‌وه‌

حوڕییه‌ت

  • ئه‌مڕۆ توركیا و یۆنان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ک پرسی سه‌ربازی له‌ ئاوه‌كانی ئیجه‌دا
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له‌ میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دیپلۆماتییه‌ی ده‌ستیپێده‌كه‌ن جوان نییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بایدنه‌وه‌ بكات، چونكه‌ بلینكن به‌مدواییانه‌ له‌ توركیا بووه‌
  • نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند، فشاره‌كانی جیهان ناتوانێت بیانوه‌ستێنێت له‌ شه‌ڕی غه‌زه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بێت دژایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ ساڵی 2023دا كه‌سێک كه‌ كه‌مترین مووچه‌ وه‌رده‌گرێت پێویستی به‌ مووچه‌ی 22 ساڵی هه‌یه‌ بۆ كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ له 2020دا 14 ساڵ بوو
  • نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه‌ ده‌بنه‌ هۆڵی مه‌یتخانه
  • هه‌ده‌پ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییمان ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پێویسته‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ شه‌فاف و روون بێت

جمهورییه‌ت

  • به‌هۆی هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس هه‌ڵپه‌سێردرا و دانوستان له‌باره‌ی بارمته‌كان وه‌ستێندرا
  • وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا له‌رێگه‌ی مه‌نهه‌جی نوێوه‌ فشاری ئایینیی له‌سه‌ر خوێندكاران زیاد ده‌كات
  • له‌نێو جه‌هه‌په‌دا ستراتیژی ده‌ستنیشانكردنی کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو روون ده‌بێته‌وه‌

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • ئەمریکا و رژێمی زایونیستی لە گۆڕەپانی سەربازی و بیروڕای گشتیدا تێدا ماونەتەوە
  • ناتانیاهۆ دەڵێت، با سەرۆکان و کاربەدەستانی رۆژئاوایی بێدنگ بن، پێویست بکات بەرانبەر بە تەواوی جیهان رادەوەستین
  • ئێران چوارچێوەی جوگرافیایی وڵاتانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە فەرمی دەناسێنێت و پێداگری لەسەر پاراستنی مافی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ دەکاتەوە

جەوان

  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، تەنها رێگەی رزگارکردنی “بیت‌المقدس”، پشتیوانیکردن لە بەرەی مقاومتە
  • بەهۆی شەڕی غەزە 250 هەزار بۆ 500 هەزار کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە نزیکی غەزە و باشوری لوبنان هەڵاتوون
  • بۆ چوون بۆ غەزە و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل 5000 کەس لە ئێران ناویان تۆمارکردووە

ئێران

  • بە میلیۆنان کەس لە تەواوی ئەرووپا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەڵەستین خۆپێشاندان دەکەن؛ ئەوە نیشانەی وریایی جیهانە
  • گوتەکانی سەرۆککۆماری ئێران باڵى بەسەر کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامیدا کێشابوو؛ پێشوازییەکی بەربڵاوی لێکراوە
  • نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکات و سەرۆکی پەرلەمان داواکەی پەسەندی ناکات

ئەبرار

  • هەرا و دەنگەدەنگی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی زیاتر بوو لە قسەکردنی باش و بە کەڵک
  • بۆ ئەوەی کەس بەرامبەر بە کردەوەی دەسەڵاتداران قسە نەکات، رێگە نادرێت رەخنەگران بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران خۆیان کاندید بکەن
  • وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران بەهێزتر دەکەین

هەواڵی زیاتر

Back to top button