رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لوتکەی ریاز داوای هەڵگرتنی ئابڵوقە دەکات لەسەر غەزە
- بەمزووانە مەشق کردن بە پۆلیسی عێراق لەلایەن ناتۆ دەستپێدەکات
- لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو قەرزانەی لەسەر حکومەتی عێراقین کە بڕەکەیان 25 ملیار دۆلارە
شەرقولئەوسەت
- دوو رۆژە بە مووشەک هێرشدەکرێتە سەر بنکەیەکی عێراقی بێ ئەوەی سەرچاوەکەی دیار بێت
- ئیسرائیل هەڕەشە لە بەیروت دەکات کە هەمان چارەنووسی غەزەی بەسەردێت
- 27 دەوڵەت لە رێگای میسرەوە هاوکاریان گەیاندووەتە غەزە
زەمان
- کۆدەنگیەکی ئیسلامی و عەرەبی هەیە بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە
- مامەڵەکانی هەناردەکردن بە دۆلار نرخی دینار زیاتر دادەبەزێنێت
- پزیشکانی غەزە لە ژێر رووناکی لایتی مۆبایلەکانیان نەخۆش چارەسەر دەکەن
عەرەبی جەدید
- ئیسرائیل پلانی لەناوبردنی نەخۆشخانەکانی غەزەی دەستپێکردووە
- دووبارە بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی هەریر
- پشتیوانی فەڵەستین لە نێو وڵاتانی رۆژئاوا زیاددەبێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- داواکارییەکانی سەر ئیسرائیل بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزە لە هەڵکشاندان و ئاپۆڕای خەڵکی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە لەندەن کۆبوونەوە
- سوپای ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە نزیکی نەخۆشخانەی شیفا لە شەڕێکی گرنگدایە
- بەرپرسانی باڵای پارتەکەی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران دەڵێن سو‌ناک پێگەی لاواز دەبێت ئەگەر نەتوانێت وەزیری ناوخۆ لەپۆستەکی دوربخاتەوە
واشنتن پۆست
- بەگوێرەی بەرپرسانی باڵای کییڤ، ئۆکراین رۆڵی سەرەکیی بینیوە لە تەقاندنەوەی بۆری غازی نۆرد ستریمی ئەوروپا لە ساڵی 2022دا
- شرۆڤەکارێکی سەربازیی دەڵێت شەڕی زەمینی لە غەزە قوڵایی هێزی سەربازیی حەماس دەردەخات
- ئەو وێنانەی کە زیرەکی دەستکرد دروستیان دەکات جیهانێکی چەقبستوو و جیاکار نیشاندەدات
ئۆرشەلیم پۆست
- بنیامین ناتانیاهو دەلێت هیچ ئاگربەستێک نییە بەبێ ئازادکردنی دیلەکان
- سوپای ئیسرائیل دەڵێت پێشڕەوییان کردووە و لە یەک شەڕدا 150 چەکداری حەماسیان لەناوبردووە
- جولەکەکانی ئەمریکا بەنیازن رۆژی سێشەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بۆ پشتیوانی ئیسرائیل رێکبخەن
عەرەب نیوز
- سعودیە بەتوندی رەخنە لە “دوو مۆراڵیی” وەڵامدانەوەی جیهان دەگرێت لەبەرامبەر ئەو شەڕەی کە لە غەزە بەڕێوەدەچێت
- دوێنێ زیاتر لە 300 هەزار کەس لە لەندەن لە گردبوونەوەیەکدا پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستینییەکان دەربڕی
- لەژێر ئەشکەنجەی زۆری حوسییەکاندا، زیندانییەک لە سەنعای پایتەختی یەمەن گیانی لەدەستدا
رۆژنامە تورکییەکان
جمهوریه‌ت
- جه‌هه‌په كابینه‌ی سێبه‌ری دامه‌زراند، چاودێریی هه‌موو هه‌نگاوێكی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن
- ئامانج له لێدوانه‌كانی دادگای باڵا دژی دادگای ده‌ستووریی، هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووره، زه‌مینه‌ی بۆ خۆشده‌كه‌ن
- ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د دوای نزیكه‌ی 12 ساڵ له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا له یه‌ك وێنه‌دا ده‌ركه‌وتن
حوڕییه‌ت
- راگه‌یه‌ندراوی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی له ریاز زۆر تونده، له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ركدار ده‌كرێن له‌پێناو ئاشتی له غه‌ززه توركیاش هه‌یه
- نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌ززه 1500 كارمه‌ند و 1500 نه‌خۆش و 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی تێدایه كه له جه‌نگ هه‌ڵاتوون
- یونیسێف رایگه‌یاند كه‌رتی ته‌ندروستی غه‌ززه له لێواری داڕماندایه و ژیانی یه‌ك ملیۆن منداڵ له مه‌ترسیدایه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ه‌دوای شه‌پۆلی كۆچی پزیشكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ئێستادا مامۆستایانی كۆلێجی پزیشكیش كۆچ ده‌كه‌ن
- رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی: له هه‌ر 10 خوله‌كێكدا له غه‌ززه منداڵێك ده‌كوژرێت
- رۆژنامه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵات وێنه‌ی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و به ئامانجیان ده‌گرن
بیرگون
- ئۆزگور ئۆزه‌ل نامه‌یه‌ك بۆ به‌ندكراوانی دۆسیه‌ی پاركی گه‌زی ده‌نێرێت و به‌ڵێنی ئازادییان پێده‌دات
- هه‌وڵده‌درێت ئه‌و 36 دۆسیه‌یه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می ئاك پارتی دیزه به‌ده‌رخۆنه بكرێن كه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ ئاماده‌ی كردوون
- لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی له ریاز جگه له هه‌ندێك هه‌وڵی پاڵه‌وانسازی، نه‌یتوانی بڕیارێكی به‌رجه‌سته بدات
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەرۆککۆماری ئێران ڕووبە وڵاتانی ئیسلامی: چەکوچۆڵ بۆ فەلەستینییەکان بنێرن و ئیسرائیل بایکۆت بکەن
- حەسەن نەسروڵڵا: ئەگەر ئەمریکا بەتەمای نانەوەی شەڕێکی ناوچەیی نیە، دەبێ شەڕی غەززە ڕابگرێت
- تۆڕێکی تێرۆریستیی سەر بە پاشایەتیخوازەکان (لایەنگرانی ڕێژیمی پێشووی ئێران) لە شاری کرمان دەستبەسەر کرا
شەهروەند
- ئێران دامەزرانی تەنیا دەوڵەتی فەلەستینی بەرانبەر بە بیرۆکەی دوو دەوڵەتی (ئیسرائیل و فەلەستین)، بە چارەسەری هەمیشەیی کێشەی فەلەستین دەزانێ
- وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت؛ لەداهاتوویەکی نزیک‌دا گۆڕانکاریی جیدی لە ناوچەکە دێتە ئاراوە
- فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران: هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا حزوورێکی بەهێز و چالاکانەی هەیە
ئێعتماد
- زۆربەی هەرەزۆری بەربژێرە ڕێفورمخواز و میانەڕەوەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی ئێران، ئیزنی چوونەنێو کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانیان پێنادرێ
- ئەمریکا ڕێکەوتنی ئاشتیی لەگەڵ ئۆکراینی تێک دە‌دات؛ رووسیا و ئۆکراین خەریکی پێکەوەسازان بوون، ئەمریکا نەیهێشت
- حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆڕی شارەزایانی ڕێبەری کاندید کرد و ڕایگەیاند؛ ڕێگایەکی سەخت و دژوارم دەستپێکردوە
ئێران
- رەئیسی لە ١٠ خاڵ‌دا نەخشەڕێی چارەسەرکردنی شەڕ و قەیرانی غەززەی بۆ وڵاتانی ئیسلامی خستە ڕوو
- وڵاتانی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خوازیاری لابردنی گەمارۆکانی سەر غەززە و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی شەڕلێدراون
- لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا، بن‌سەلمان و رەئیسی جەختیان لەسەر فراوانکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز کردەوە