رۆژنامەکان: هۆزە عەرەبەکان سەرکردایەتی سەربازی پێکدەهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • بەغداد و هەولێر هەماهەنگی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمریکیەکان
  • لوتکەی عەرەبی فشارەکان بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە زیاد دەکات
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: فراوانبوونی جەنگی غەزە بابەتێکە دەرچوون لێی نییە

عەرەب

  • هۆزە عەرەبەکان سەرکردایەتی سەربازی پێکدەهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە
  • جەنگ ئاشتی کۆمەڵایەتیشی لە غەزە تێکداوە
  • حەماس لە کێشەدایە، بەڵام لەناوچوونی دوورە

قودسی عەرەبی

  • نان لە غەزە بووە بە خەون، منداڵانیش لە برسێتیدا خەویان لێناکەوێت
  • سەدر رەخنە لە دووفاقی رۆژئاوا دەگرێت بەرامبەر دۆسیەی فەڵەستین
  • بلینکن دان بەوەدا دەنێت ژمارەیەکی زۆر فەڵەستینی کوژراون

زەمان

  • درۆن و بۆمبەکان سەردانەکەی سودانیان بۆ هەرێم تێکدا
  • بانکی ناوەندی عێراق رێگە بە هاوردەکردنی دراوی بیانی دەدات و پسپۆڕان رەخنە لەم رێکارە دەگرن
  • کوەیت راوچی ماسییە عێراقیەکانی ئازاد کرد کە رایگرتبوون

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی داهاتووی وەزیری ناوخۆی کابینەکەیەوە روبەڕویی شەڕی ناوخۆیی پارتەکەی دەبێتەوە
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نەخۆشخانەکانی غەزە لەژێر بۆردومانی ئیسرائیلدان
  • ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرنسا دەڵێت هیچ بیانوویەک نییە بۆ بۆمبارانکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی

واشنتن پۆست

  • ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەکانی غەزە دەکات ئیسرائیلیش دەلێت بوونەتە پەناگەی حەماس
  • بۆردومانە بەردەوامەکانی میانمار هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لەکامپێکەوە بۆ کامپێکی دیکە راودەنێت
  • هەفتەی داهاتوو جۆ بایدن لە کالیفۆرنیا چاوی بە شی جینپینگی سەرۆکی چین دەکەوێت

ژاپۆن تایمز

  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی تازە، 12 مانگی رابردوو گەرمترین ماوە بووە لە مێژویی مرۆڤایەتیدا
  • کۆمپانیای بەرهەمێنانی ئۆتۆمبێلی هۆندا مووچەی کرێکارەکانی بەرێژەی لەسەدا 11 بەرزدەکاتەوە
  • بەهۆی یەگرتنەوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان ئەمریکا هیندستان زیاتر بەلای رۆژئاوادا کێشدەکات

عەرەب نیوز

  • سعودیە بەتوندی رەخنە لە “شەڕانگێزیی” ئیسرائیل دەگرێت لە غەزە، لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوان بۆ 11 هەزار کەس بەرزبووەوە
  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی توندوتیژییەکانی سودان بەهۆی شەڕی ناوخۆییەوە
  • ئەو هاوڵاتییە فەلەستینییانەی لە نەخۆشخانەی شیفا خۆیان پەناداوە، روبەڕووی دۆخێکێک بوونەوە کە بەرگەی ناگرن

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، گۆڕانكاری له‌ سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوادا، كه‌ پشتیوانی ته‌واوه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی غه‌زه‌ رووده‌دات
  • زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌ش، له‌ مۆڵێكدا به‌ڵێنده‌رێكی هه‌ڵاتوو ده‌گرن، كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كه‌یدا 370 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  • ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سبه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆده‌بێنه‌وه‌، چاوه‌ڕوانی بڕیاری هه‌ردوو لوتكه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ غه‌زه‌ ده‌كرێت

توركیا

  • ئیسرائیل خۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی فێستیڤاڵی میوزیكی ئه‌نجامداوه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی هێرشه‌كه‌ بڵاوكرانه‌وه‌
  • له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان دادگاكانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، یاساكان له‌ ئاستی پێویستدا نین و ئاماژه‌ بۆ هه‌مواكردنه‌وه‌ ده‌كات
  • گۆڕانكاری له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا روویدا، كه‌ هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه‌یه‌ و ده‌ڵێت، شوێنی دانیشتوانی غه‌زه‌ هه‌ر غه‌زه‌یه‌

جمهورییه‌ت

  • ئیسرائیل كه‌ چه‌ند جارێک هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، ئه‌مجاره‌ بۆردومانی هه‌ریه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی مناڵان و قودسی كرد
  • زنجیره‌یه‌ک ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ئیی پارتی ده‌هه‌ژێنێت له‌نێویاندا په‌رله‌مانتارێک و به‌رپرسانی پارته‌كه‌ له‌ پارێزگای ساكاریا
  • ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر دادگای ده‌ستورییدا پشتیوانی دادگای باڵای كرد و سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ش به‌ توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • بەگوێرەى ئاماره‌كانی حكومه‌ت، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 723 هه‌زار كه‌س بۆ سوپای بێكاران زیادبوون
  • پارێزه‌ران له‌ دادگای ده‌ستورییه‌وه‌ به‌ره‌و دادگای باڵا رێپێوانیان ئه‌نجامدا و مانگرتنی په‌رله‌مانتاران له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان تا سه‌رله‌به‌یانی به‌رده‌وام بوو
  • سه‌ره‌ڕای زۆربوونی ژماره‌‌ی بانگه‌وازه‌كان بۆ ئاگربه‌ست، ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • ناتانیاهۆ لە وەهمی لەناوبردنی حەماس پاشەکشەی کرد؛ نەدرێژەدانی شەڕ هەروا ئاسانە و نەبەڕێوەبردنی غەزەی دوای شەڕ
  •  قسەی مامۆستایەکی زانکۆ کە دەڵێت، “پشتیوانیی هەندێک لە روناکبیران لە ئیسرائیل و زایونیزم شەرمەزاییە”، کاردانەوەى توندی روناکبیرانی لێدەکەوێتەوە
  • فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: کەس ناتوانێت ترسی مردن لە بیروزەینی ئیسرائیلییەکان‌ دەربهێنێت

کەیهان

  • ئەمریکا 7000 تۆن تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت و هێرشی بەرەی مقاومەتیش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیادیانکردووە
  • بەرەی مقاومەت لە عێراق: ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى حەریری هەرێمی کوردستان
  • پێشنوێژی رۆژی هەینی لە تاران دەڵێت، دەبێت وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن

ئێران

  • لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ قەرەبووی شکستەکانی، ئیسرائیل شەش نەخۆشخانەی لە غەزە کردووەتە ئامانجی موشەکەکانی
  • ئێران، شاڕێی ترانزیتی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا: پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پەرەسەندن دایە
  • ئێران هەموو هەوڵێکی بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزەیە و ئەمریکییەکانیش گوتویانە ئێران هیچ بەرنامەیەکی بۆ چوونە نێو شەڕەکە و فراوانکردنى نییە

ئەبرار

  • سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ریازی پێتەختی عەرەبستان کۆدەبنەوە و لەسەر دۆخی ئێستای غەزە و چارەنوسی ئەم بەشە لە فەڵەستین دوای کۆتایی شەڕ، بیروڕا دەگۆڕنەوە
  • پنتاگۆن: دەمانەوێت لە پەیوەندییەکی راستەوخۆ‌دا لەگەڵ تاران، قسە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ئاڵۆزییەکان بکەین
  • پەیامی سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سەرۆککۆماری عێراق؛ پەیوەندییەکانی دوو وڵات جێگیر و پتەوتر دەبن

هەواڵی زیاتر

Back to top button