رۆژنامەکان: بەردەوامی هێرشەکانی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە هەولێر لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کەمدەکاتەوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 10ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • بەردەوامی هێرشەکانی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە هەولێر لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کەمدەکاتەوە
  • ئاگربەستی چوار کاتژمێری لە غەزە رادەگەیندرێت و بایدن هەوڵی زیادکردنی کاتەکەی دەدات
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: هەوڵێ جدی دەدەین بۆ رێگریکردن لەوەی جەنگی غەزە ببێتە ململانێیەیکی هەرێمی

عەرەب

  • ململانێ لەسەر نەوتی عێراق لە نێوان ئێران و تورکیا، ململانێ و جەنگی سەپاندنی هەژموون دەشارێتەوە
  • گرووپی چەکداری فەڵەستینی لە باشووری لوبنان خزمەتی حیزبوڵڵا دەکەن
  • رەنگە ئیسرائیل واز لە ئامانجەکەی بهێنێت کە سڕینەوەی بزووتنەوەی حەماسە

قودسی عەرەبی

  • کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بەردەوامە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی
  • لەگەڵ ئاگربەستە چوار کاتژمێرییەکە حەماسیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی دوو بارمتە
  • ئەردۆغان رەخنە لە هەڵوێستی دەوڵەتانی عەرەب دەگرێت دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل

عەرەبی جەدید

  • چوار کاتژمێری ئاگربەست بۆ ئاوارەبوونی خەڵکی غەزەیە
  • لەسەر سنووری لوبنان جەنگە و فرۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر بەیروتدا دەسوڕێنەوە
  • سوریا بووە بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • فشارەکانی سەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ناوخۆ زیاد بووە
  • نەتەنیاهۆ رەتیدەکاتەوە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان ئاگربەست رابگەیەنێت لەگەڵ حەماس
  • نەتەنیاهۆ دەڵێت سوپای ئیسرائیل نایەوێت غەزە داگیربکات

واشنتن پۆست

  • بەهەوڵی ئەمریکا رۆژانە ئیسرائیل جەنگ دەوەستێنێت بۆ ناردنەناوەوەی هاوکاری و جێهێشتنی شوێنەکانی جەنگ لە غەزە لەلایەن هاوڵاتیان
  • بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل غەزە لەبەردەم مەترسی سڕینەوەدایە
  • بەرێوەبەری مێتا داواکاری بەرێوەبەرەکانی کۆمپانیاکەی رەتدەکاتەوە بۆ گرتنبەری چەند رێکارێک بۆ پاراستنی منداڵان لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ئۆرشەلیم پۆست

  • بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل چوونەتە نێو خاکی غەزە
  • ئیسرائیل رازی بووە رۆژانە 4 کاتژمێر جەنگ بوەستێت
  • خێزانی بارمتە ئیسرائیلیەکان دەستیانکردووە بە کەمپینێکی جیهانی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

عەرەب نیوز

  • ئیمانوێل ماکرۆن داوا لە ئیسرائیل دەکات هاوڵاتیانی سڤیل بپارێزێت
  • ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کۆگای تەقەمەنی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا
  • سعودیە رێککەوتنی لەگەڵ پێنج وڵاتی ئەفریقی واژۆکردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون:

  • دژی كوده‌تای دادوه‌ریی هه‌سته‌ سه‌رپێ؛ ژووره‌كانی پارێزه‌ران و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان دژی كوده‌تای دادوه‌ریی هه‌بووه‌ و له‌نێو ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌ ده‌نگی جیاواز به‌رز ده‌بنه‌وه‌
  • به‌پێی راپۆرتی دۆخی جیهانیی، دیموكراسیی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا 148هه‌مینه‌ له‌ سه‌روه‌ریی یاسادا و له‌ ئه‌رووپاش له‌ كۆتاییه‌وه‌ دووه‌مه‌
  • له‌ماوه‌ی 10 مانگدا قه‌رزداربوون به‌ بانك 119% زیادیكردووه‌ و له‌ هه‌ر 100 كه‌سێك 12 كه‌سیان نه‌یانتوانیوه‌ قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه‌ و رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ له‌ دژیان گیراوه‌ته‌ به‌ر

حوڕییه‌ت:

  • له‌پێناو رۆیشتنی سڤیله‌كان له‌ باكووری غه‌ززه‌وه‌ بۆ باشوور، ئیسرائیل رۆژانه‌ 4 كاتژمێر هێرشه‌كانی راده‌گرێت و به‌ر له‌ 3 كاتژمێر رایده‌گه‌یه‌نێت
  • رۆژنامه‌ی جێروزه‌ڵیم پۆست باس له‌ فشاره‌كانی جووه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان له‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانیان له‌ ناوچه‌كه‌
  • شتیوانییه‌كان بۆ ئیسرائیل روویان له‌ دابه‌زین كردووه‌، له‌ كۆنفرانسی هاوكارییكردنی غه‌ززه‌دا كه‌ به‌ به‌شداریی 80 وڵات له‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو، به‌لجیكا داوای كرد گه‌مارۆ بخرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل

ئه‌ڤره‌نسه‌ل:

  • له‌ كاتێكدا پێكدادانه‌كان له‌نێوان چه‌كداره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل له‌ باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌، هێرشه‌كانی ته‌لئه‌بیب له‌ ئاسمان، وشكانی و ده‌ریاوه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی كۆچی زۆره‌ملێ به‌ سڤیله‌كان به‌ره‌و باشوور
  • ئه‌و كارانه‌ی ناوه‌نده‌كانی بێكاری له‌ شاره‌وانییه‌كان بۆ بێكاره‌كانی ده‌دۆزنه‌وه‌، كرێكه‌ی زۆر كه‌م و هه‌لومه‌رجی كاركردنیشی سه‌خته‌
  • رێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی كاردانه‌وه‌یان دژی دادگای ده‌ستووری نیشاندا كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ یاسای زانیاریی ناڕاست هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌وانان ده‌سگیرده‌كات

توركیا:

  • ئه‌ورووپا كه‌ پشتیوانیی له‌ قڕكردنی مرۆڤ له‌ غه‌ززه‌ ده‌كات، له‌رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه‌ ده‌یه‌وێت وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ توركیا بڵێته‌وه‌
  • له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی ئه‌ردۆغان داوایكردووه‌ فشاره‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل زیادبكرێن
  • ناكۆكی نێوان دادگای ده‌ستووریی و دادگای باڵا مشتومڕی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و یاساناسان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌شبوون و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت له‌پێناو دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان قه‌یران ئاماده‌كاریی بۆ گۆڕانكاریی ده‌كرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button