جەنگى غەزە دابەشبوونەکانى نێو ماڵى شیعە لە عێراق قوڵتردەکاتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە سێ هەزار حەوزى ماسى نایاسایی لە سەرتاسەرى عێراق تێکدەدرێن
  • حیزبە کوردییەکان دان بەوەدا دەنێن کە پەیوەندى سودانى لەگەڵ حکومەتى هەرێم باشە
  • سبەى بەغداد میواندارى کۆبوونەوەیەکى نێودەوڵەتى دەکات کە زۆربەى وڵاتانى ئاسیا تێیدا بەشدارن و دۆخى فەڵەستین یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانى گفتوگۆ

شەرقولئەوسەت

  • جەنگى غەزە دابەشبوونەکانى نێو ماڵى شیعە لە عێراق قوڵتر دەکاتەوە
  • ئایا ئیسرائیل هەڵەکانى ئەمریکا لە عێراق دووبارە دەکاتەوە؟
  • ئیسرائیل دەڵێت، نایەوێت “بۆ ماوەیەکى درێژ” حوکمى کەرتى غەزە بکات

عەرەب

  • بەهۆى سوتانى نەوت و غازەوە وشکەساڵییەکى توند رووبەڕووى عێراق و سوریا و ئێران بووەتەوە
  • پاش مانگێک لە دەستپێکردنى جەنگ، ئیسرائیل بەرەو سەنتەرى غەزە لە پێشڕەوییدایە
  • هەڵمەتێک لە عێراق دەستیپێکردووە بۆ دوورخستنەوەى پارێزگارى بانکى ناوەندی لە پۆستەکەى

عەرەبى جەدید

  • ئۆکراین نزیکبووەتەوە لە ئەندامبوونى یەکێتى ئەوروپا
  • ئێران خۆى لە هێرشەکانى سەر ئەمریکا لە ناوچەکە بێبەرى دەکات
  • ئیسرائیل ملیارێک دۆلار لە بازاڕەکانى ئەمریکا قەرز دەکات

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • سوێلا برافەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پۆلیسی لەندەن بەلایەنگیریی بۆ خۆپیشاندانەکانی غەزە تۆمەتباردەکات
  • لە پێنج ساڵی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی زەهایمەر بەردەستدەخات
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئەو کارمەندانەی بەڕێوەبەرکانیان دەستوەردەداتە کاروبارەکانیان مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشکییان زیاترە لە کەسانی دیکە

واشنتن پۆست

  • سەربازانی ئیسرائیل لەناو “دڵی” غەزەن و دانیشتووانەکەشی شارەکە چۆڵدەکەن
  • دیموکراتەکانی ئەمریکا بەهۆی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکاندا گەشبینن کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتودا سەربکەون، بەڵام چەندین کێشە چاوەڕێی بایدن دەکەن
  • دوێنی سێ ورچی پاندا لە ئەمریکاوە گەڕێندراونەوە بۆ چین ئەمەش وەک کۆتا سەردەمی پاندا سەیردەکرێت لەو وڵاتەدا

ئۆرشەلیم پۆست

  • هەزاران کەس لەرێگەی سەلامەتی سوپای ئیسرائیلەوە غەزە بەرەو باشور جێدەهێڵن و سوپاش چارەسەری تونێڵەکانی حەماس دەکات
  • ئەمریکا دەڵێت پێدەچێت سوپای ئیسرائیل لەدوای شەڕەکەوە لەسەرەتادا لە غەزە بمێنێتەوە
  • سکرتێریی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستداوانی غەزە دەرخەری ئەوەیە کە “شتێکی هەڵە” هەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

عەرەب نیوز

  • هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەک لەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ باشوری کەرتەکە رێدەکەن
  • سەرۆکی سوپای یەمەن لە هەوڵێکی کوشتن لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لەلاین حوسییەکانەوە، رزگاریبوو
  • لەدایکبوونی نۆ بێچووە پڵنگی عەرەبی لە سعودیە ئاماژەیەکە بۆ پاراستنی وەچەکەیان کە لە جیهاندا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون

  • “رسوایی دادوه‌ریی” سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دادگای باڵا به‌ پێویستی ده‌زانێت دژی بڕیارێكی دادگای ده‌ستووریی به‌ره‌نگاری نیشانبدرێت سه‌باره‌ت به‌ ئازادكردنی په‌رله‌مانتارێكی پارتی كرێكارانی توركیا
  • دوای زنجیره‌یه‌ک هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانیان له‌ دوو پارێزگای توركیا، پارتی چه‌پ ده‌ڵێت مل بۆ خواستی ده‌سه‌ڵات كه‌چ ناكه‌ین
  • ده‌سه‌ڵات هه‌مواری یاسای گۆڕانی شارسازیی سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕاند و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن دژی بوون

حوڕییه‌ت

  • بەگوێرەى یاسای گۆڕانی شارسازی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نماڵیش قایل نه‌بێت حكومه‌ت ده‌توانێت ماڵه‌كه‌ی بپشكنێت له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی بومه‌له‌رزه‌
  • ئه‌ردۆغان له‌ تاشكه‌نتی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستانه‌ و بڕیاره‌ ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كانی غه‌زه‌ بێت
  • شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵان له‌ غه‌زه‌ ده‌ستیپێكرد، ئیسرائیل له‌نێو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌دایه‌

سۆزجو

  • بڕیارێكی مێژوویی؛ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی دادگای باڵا سكاڵای له‌ دژی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی تۆماركرد و ده‌ڵێت، نابێت بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێبكرێت
  • سه‌رۆكی ئیی پارتی: له‌ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا سڵاو بۆ هه‌مووان نێردرا بۆ ئێمه‌ نه‌بێت، ئه‌مه‌ مانای سه‌ختی پێكه‌وه‌ كاركردنمانه‌
  • جه‌هه‌په‌ داوای له‌ دادگای ده‌ستووریی كرد یاسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست، كه‌ رۆژنامه‌نووسانى پێ ده‌ستگیركران، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵام دادگا داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌

جمهوریه‌ت

  • بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌ژاند؛ دادگای باڵا دان به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستوورییدا نانێت بۆ ئازادكردنی په‌رله‌مانتار جان ئاتالای
  • دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌، ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرا
  • وڵاتانی G7 پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و داوای ئاگربه‌ستیان نه‌كرد

 

زوومى رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • لەشەڕی غەزەدا خەباتکارانی فەلەستینی سەربازانی ئیسرائیلی قڕ دەکەن، تائێستا 221 تانک و ئۆتۆمبێلى ئیسرائیلی تێکشکێندراون
  • سەبارەت بە درێژەی یارمەتیییەکانی ئەمریکا بە ئۆکراین، کۆنگرەی نوێنەرانی ئەمریکا ناکۆکی تێدەکەوێت
  • سعودیە رایگەیاندوە هەروەک پێشتریش رایانگەیاندبوو، خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لە گەڵ ئیسرائیلە

شەهروەند

  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، خەڵکی ئێران بڕیاریان داوە گەمارۆکان دەگۆڕن بۆ فەرفەت
  • حکومەتی ئەڵمانیا بە بەهاى 303 ملیون یۆرۆ، کەلوپەلی سەربازی هەناردەی ئیسرائیل دەکات
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆچوونی حکومەتەکەی سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەکردنی غەزە راگەیاند، ئیسرائیل و حەماس ناتوانن غەزە ئیدارە بکەن

ئەبرار

  • کۆماری ئیسلامی ئێران: دەستمان لەهیچ هێرشێک‌دا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق و سوریا نەبووە
  • گروپی 7 لە راگەیەندراوێکدا گەردەلولی ئەقسای ئیدانەکرد و پشتگیرى لە هێرشەکانى رژێمی زایونیستیی ئیسرائیلی کرد
  • کۆشکی سپی: حەماس ناتوانێت ببێت بە بەشێک لە داهاتووی غەزە و ئیسرائیلیش بۆی نیە غەزە داگیر بکات

رەسالەت

  • سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان لە هەموو بوارەکان‌ لە پەرەسەندندایە
  • حیزبوڵڵای لوبنان: درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونی هەمەلایەنەی لێدەکەوێتەوە
  • پێنتاگۆن دەڵێت، هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا لە پەرەسەندندایە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button