مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2022

سەباح

  • لە چوارچێوەی پرۆگرامی هاوکاری خانەوادەدا، سێ ملیار و 200 ملیۆن لیرە بە هاوڵاتیان دەدرێت
  • ئاماری روداوی هاتوچۆی ئاگری گەیشتە، حەوت گیان لەدەستدان و 18 بریندار
  • لە 51 پارێزگای تورکیا دەست بە دروستکردنی رێگەی شەمەندەفەری خێرا دەکرێت

سوزجو

  • لە ئەستەنبوڵ نان لە پێنج لیرەوە بۆ حەوت لیرە بەرزدەبێتەوە
  • ژنێک بە یەکەمجار بووە سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کانەکانی تورکیا
  • لە تورکیا هەموو حەفتەیەک پێنج هەزار کەس بەهۆی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکرێن

ئاکشام

  • تیرۆپشک بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکان دەستیپێکرد
  • سکۆتەر مەترسی لەسەر نەوجەوانان دروست کردووە
  • سکاڵا لە دژی پەرلەمانتارێکی جەهەپە تۆمارکرا، کە رایگەیاندبوو پیویستە لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی بکرێت

میللیەت

  • کەسایەتیە بەناوبانگەکانی جیهان تویتەر بەجێ دەهێڵن
  • مانگی رابردوو لە تورکیا بەهۆی خوارندنی قارچکی ژەهراویەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
  • جەهەپە کۆتایی ئەم مانگە بەرنامەی ئابوری پارتەکەی بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button