توانەوەی بەستەڵەکەکانی گرینلاند زیاتربووە و ئاستی دەریاکان بەرزدەبنەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای دانیشتنێکی سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکات لەبارەى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
  • هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی پارەی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا
  • دژە تیرۆر بەرپرسێکی باڵای داعشی لە تکریت دەستگیرکرد

شەرقئەوسەت

  • ئاسۆی شەڕی غەزە ئاڵۆزە.. ئایا لەناوبردنی حەماس چەند هەفتە یان چەند مانگی دەخایەنێت؟
  • سوپای ئیسرائیل لە دوو بەرەی غەزەوە لە پێشڕەویدایە کە دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی شیفا
  • سەرۆکئەرکانی سوپای یەمەن لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.. حوسییەکان تۆمەتباردەکرێت

قودسی عەرەبی

  • رۆژنامەنوسێکی فەلەستینی خۆی و 42 کەس لە خێزانەکەی بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژرا
  • رۆژنامەنوسێکی نیویۆرک تایمز دوای ئەوەی پشتیوانی لە غەزە کرد، لەسەر کارەکەی لابرا
  • منداڵانی غەزە لەنێوان ئازاری ئاوارەبوون و کابوسی مردندا گیریانخواردووە

عەرەبی ئەلجەدید

  • ئیدارەی بایدن نیگەرانە لە تێوەگلانی لە شەڕێکی گەورەتر
  • شەڕی غەزە سێ گورزی کوشندەی لە ئابوریی ئیسرائیل داوە
  • غەزە گەڕاوەتەوە بۆ چاخە کۆنەکان.. خواردن بە ئاگری دار دروستدەکرێت

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • بەڕێوەبەری پۆلیسی لەندەن داوای چەند وەزیرێکی بەریتانیا رەتدەکاتەوە بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین
  • دوای مانگێک لە هێرشەکەی حەماس، کەسوکاری بارمتەکراوەکان یادی خۆشەویستانیان دەکەنەوە و دەڵێن، “هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەن”
  • حکومەتی بەریتانیا بەنیازە بۆ بەهەمهێنانی نەوەیەکی “جگەرەنەکێش” باجی تازە بخاتە سەر جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ)

واشنتن پۆست

  • پرسی سیناریۆکانی دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس تائێستا بە نادیاریی ماوەتەوە و بۆچوونێکى گشتگیر نییە کێ دوای جەنگەکە حوکمی غەزە دەکات
  • بۆ یەکەمجار لەدوای شوێنگرتنەوەی دایکی، شا چارڵزی بەریتانیا دەرگای پەرلەمانی وڵاتەکەی کردەوە
  • بەگوێرەی توێژینەوەیەک، توانەوەی بەستەڵەکەکانی گرینلاند، کە ئاستی دەریاکانی بە نزمی هێشتووەتەوە، رووی لە زیادبوونە

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل فشارەکانی لەناوەڕاستی شاری غەزە فراوانتر دەکات و وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئاگربەستی مرۆیی راناگەیەنین
  • ئەمریکا ئامانجیەتی رێگری بکات شەڕی دووبەرەیی لە غەزە رووبدات
  • بەهۆی شەڕی لایەنگرانی ئیسرائیل و فەلەستینەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا هاوڵاتییەکی جولەکە گیانی لەدەستدا

عەرەب نیوز

  • زیاتر لە 900  هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی روبەڕووی هێرشی سەختی ئیسرائیل دەبنەوە
  • حوسییەکانی یەمەن شەڕی غەزە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی خۆیان بەکاردەهێنن لە رێگەی رێکخستنەوەی هێزەکانیان
  • شەڕی ئیسرائیل و حەماس لوبنانی دراوسێیی لە نێوان بژاردەی شەڕ و ئاشتییەکی نیمچە مەحاڵدا هێشتووەتەوە

 

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ: ره‌نگه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان هاوپه‌یمانیی تازە بێته‌ ئاراوه‌
  • ده‌وله‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سڵاوی بۆ ده‌میرتاش ناردووه‌، سه‌رۆكی تازەى جه‌هه‌په‌ هیچ خێرێكی بۆ گه‌ل نییه‌
  • ئیسرائیل گه‌یشته‌ ناوه‌ندی غه‌زه‌ و وه‌زیری به‌رگرییش ده‌ڵێت، “گه‌ڕانه‌وه‌ نییه‌”

حوڕییه‌ت

  • نه‌تانیاهو ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر جه‌نگیش ته‌واوبێت، ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ ناكشێته‌وه‌ و ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌
  • ئه‌مریكا پشتیوانی ناكات و یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی داگیركردنی غه‌زه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌
  • ئیسرائیل له‌رێگه‌ی تانكه‌كانییه‌وه‌ كۆچی زۆره‌ملێ له‌ غه‌زه‌وه‌ بۆ باشور ئه‌نجامده‌دات

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئه‌كادیمیستانی ئاشتی داوای پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازیی، سیاسیی و دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن
  • سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگای ده‌ستووریی كه‌ پێشێلی مافه‌كانی كراوه‌، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ده‌ڵێت، جان ئاتاڵای په‌رله‌مانتاری به‌ندكراو ناتوانێت له‌ مافی پارێزبه‌ندیی سوودمه‌ند بێت
  • نه‌تانیاهو سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست راناگه‌یه‌ندرێت، سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له‌ 10300 فه‌له‌ستینی

جمهورییه‌ت

  • ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ خواردنی به‌خۆڕایی له‌ خوێندنگه‌كان نه‌برده‌سه‌ر، له‌ هه‌ر چوار خوێندكارێک یه‌كێكیان به‌دخۆراكه‌
  • ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په‌: پارته‌كه‌ی ئه‌تاتورک ده‌گه‌یه‌نینه‌ ده‌سه‌ڵات
  • ئیی پارتی: ره‌نگه‌ هاوپه‌یمانیی بێته‌ ئاراوه‌ له‌ گه‌وره‌شاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • موشەکبارانی بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەن بەرەی مقاومەت لە عێراق، لوبنان و یەمەن لە زیادبووندان
  • مسکۆ رەخنە لە بێهەڵوێستیی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەگرێت و دەڵێت، ئیسرائیل نایشارێتەوە بۆمبی ئەتۆمی هەیە
  • کۆماری ئیسلامی ئێران سوورە لە سەر لەناوبردنى ئیسرائیل و وەدەرنانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

جەوان

  • ئیسرائیل لە دووبارەبوونەوەی 7ـی ئۆکتۆبەر تۆقیوە و رۆژانە لە سووریا و لوبنانەوە دەیان موشەک و درۆن دەیکەنە ئامانج
  • بەڵێ! موشەک بۆ ئێمە دەبێتە نان و ئاو؛ 90%ـی بازرگانی ئێران لە رێگەی دەریاوە جێبەجێدەکرێت، ئایا بەبێ ئاسایشی سەقامگیر وەها بازرگانییەک بەڕێوە دەچێت؟!
  • سکرتێری رێکخراوی نەتەوەییەکان و حکومەتی چین خوازیاری کۆتاییهێنانی شەڕن و دەڵێن، غەزە بووەتە گۆڕستانی منداڵان

ئەبرار

  • ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پەیامی راگرتنی شەڕی غەزەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناردبێت
  • ئەمریکا: ئێمە بەدوای شەڕەوە نین و حکومەتی عێراق دەبێت ئەو هێزانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانمان رابگرێت و ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن لێیان خۆش نابین
  • نەتانیاهۆ: دوای تەواوبوونی شەڕ، بەرپرسیارێتى ئاسایشی تەواوی غەزە بۆ ماوەیەکی نادیار دەگرینەئەستۆ

ئێران

  • ئەمریکا و ئاڵمانیا لە تەیارکردنی ئیسرائیل بە بۆمبە زیرەکەکان دژ بە خەڵکی فەلەستین درێغییان نەکردوە!!
  • راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق رایگەیاند، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی ئێران دوورخرانەوە
  • رۆژئاواییەکان غەزەیان کاول کرد، 70%ـى دانیشتوانی غەزە ئاوارە بوون

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button