خامنەیی بە سودانى گوتووە، “پێویستە لە گوشارخستنەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بین”

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناردنی ئەنجامی بنکەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی تاقیدەکاتەوە
  • یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس دوورخراونەتەوە لە لیستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە
  • کارەبای عێراق دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە وزەی نوێبووەوە

شەرقئەوسەت

  • خامنەیی پاڵ بە عێراقەوە دەنێت رۆڵی تایبەتی بگێڕێت بۆ فشارخستنەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل
  • بەرپرسێکی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا: دەسەڵاتی فەلەستینی لەسەر پشتی تانکی ئیسرائیلی غەزە وەرناگرێتەوە
  • لوبنان دەیەوێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی ئیسرائیل تۆماربکات

عەرەبی جەدید

  • هەوڵێک هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی نمونەی کەرتی رۆژئاوا لە غەزە
  • زێلینسکی دانوستان رەتدەکاتەوە: سیستەمی بەرگریی موشەکیمان پێ بدەن
  • هاوپەیمانیی هەڵبژاردنی بایدن بچووکتر دەبێتەوە

 

قودسی عەرەبی

  • بلینکن بەژێر وێنەی ئەبوعوبەیدەدا چووە تورکیا و لە عێراقیش پشتێنی زرێپۆشی لەبەرکرد
  • فشاری ئەمریکا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای “بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل” پەکخست
  • هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل بۆ یەحیا سینوار: فریوداین و نەماندەتوانی لێی تێبگەین

 

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • غەزە لە نائومێدی دایە و بیری خەڵکی تەنها لای ئەوەیە لەژیاندا بمێننەوە
  • وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا حەبێک دەدات بە ژنانی وڵاتەکەی کە مەترسی شێرپەنجەی مەمک بۆ نیوە کەمدەکاتەوە
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت و هیچ بەرەپێشچوونێک لە ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستی مرۆیی بەدی ناکرێت

واشنتن پۆست

  • لەکاتی وەرگرتنی گوتەکانی لە دادگایەکی نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەتوڕەیی وەڵامدەداتەوە
  • شەڕ و پێکدادان لە باکوری غەزە چڕبووەتەوە و ئەمریکا ناتوانێت ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە مسۆگەربکات
  • شارەزایان دەڵێن، زیرەکی دەستکرد ناتوانێت رێنمونی دروستی داواکارییەکانی هاککەران بکات

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکانی بۆ رووخاندنی تونێڵەکانی حەماس فراوانتردەکات
  • ناتانیاهو دەڵێت، ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەوێتە دەستی ئێران و بریکارەکانی، دواتر سەرەی ئەوروپا دێت
  • سەربازێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی 20 ساڵ، بە چەقۆ لەلایەن هێرشبەرێکی 16 ساڵیی لە قودس کوژرا

عەرەب نیوز

  • سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، غەزە بووە بە “گۆڕستانی منداڵان”
  • نێرگز محەمەدی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە زیندانێکی تاراندا لە خواردن مانیگرتووە
  • کەرتی تایبەت لە سعودیە لە مانگی رابردوودا 10 ملیۆن و 700 هەزار کارمەندی هەبووە و تەنها 2 ملیۆن و 300 هەزاری هاوڵاتی وڵاتەکەبوون

رۆژنامە فارسییەکان

شەرق

  • خامنەیی لە دیدارى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق‌ گوتی، “پێویستە لە گوشارخستنەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بین”
  • دەبێ دیموکراتەکان لە چارەنووسی خۆیان بترسن؛ دۆناڵد ترەمپ لە وەدەستهێنانی بیروڕای گشتیدا پێش دەکەوێت و پێشبینیەکان لە قازانجی کۆماریخوازەکانە
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق گوتی، ئەمریکا خوازیاری شەڕ و تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ئێران نییە

ئەبرار

  • لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا، بلینکن پێشوازی فەرمی لێنەکراو و ئەردۆغان ئامادەنەبوو بیبینێت
  • زێلێنیسکی دەڵیت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا دۆناڵد ترەمپ بە قەناعەت دێنێت کە ناتوانێت کۆتایی بە شەڕ لە ئۆکراین بهێنێت
  • خامنەیی لە دیداری لەگەڵ سودانیدا گوتی، دۆڕاوی سەرەکی شەڕی غەزە، رژێمی زایونیستی ئیسرائیلە

 

رەسالەت

  • لە دیداریدا لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی خامنەیی ئەمریکا بە هاوبەشى جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزە دەزانێت
  • ئاوارەکانی غەزە بەهۆی کەمئاوی و برسێتییەوە لە دۆخێکی مەترسیداردان؛ منداڵان دەمرن، نەخۆشی جۆراوجۆر تێیاندا بڵاوبووەتەوە و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، شوێنەواری لەسەر باری دروونییان داناوە
  • 30%ـی خەڵکی ئێران پێویستیان بە پێڕاگەیشتنی دەروونناسی هەیە

کەیهان

  • بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، رژێمی ئیسرائیل بە پێدانى موچەى زۆر خەڵک دادەمەزرێنێت
  • بەرەی مقاومەت بە هێرشی تێکەڵاو و بەردەوام هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق و سوریا درێژە پێدەدات
  • چەندین کەرەستەی پێوەندیکگرتن کە لە ئەمریکاوە بۆ مەولانا عەبدولحەمید نێردرابوون، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیرا

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • دوای كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌ په‌یڕه‌وێكی گشتگیری ناوخۆ ده‌نووسرێته‌وه‌
  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای له‌ده‌ستدانی 88 كارمه‌ندی له‌ غه‌زە‌ بانگه‌وازی بۆ ئاگربه‌ست تازەکردەوە
  • بانگه‌شه‌ ده‌كرێت بلینكن داوای له‌ فیدان كردووه‌ له‌پێناو ئازادكردنی بارمته‌كانی لای حه‌ماس نێوه‌ندگیری بكات

حوڕییه‌ت

  • دوای دووجار دواخستنی، بلینكن سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ ساردی پێشوازیی لێكراو و ئه‌وه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وت كه‌ بۆی هاتبوو
  • سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: غه‌ززه‌ بووه‌ گۆڕستانی منداڵان
  • فیدان بۆ بلینكن: ئه‌مریكا وه‌ک پارێزگاریكارێک له‌ تاوانه‌كانی ئیسرائیل ته‌ماشا ده‌كرێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ ماوه‌ی مانگێكدا له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا 36 رۆژنامه‌وان كوژراون
  • كورتهێنانی بازرگانی ده‌ره‌كی له‌ ماوه‌ی 10 مانگدا گه‌یشته‌ 94 ملیار دۆلار
  • ئۆزگور ئۆزه‌ل ئه‌نجوومه‌نی پارتیشی گۆڕی و له‌كۆی 60 ئه‌ندام 51یان له‌ لیسته‌كه‌ی ئه‌و بوون

بیرگون

  • ئه‌گه‌ر هێزی كڕینی نه‌بێت، زیادكردنی موچه‌ ته‌نها مانگێک به‌رگه‌ ده‌گرێت
  • رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رزكه‌ره‌وه‌كان له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیا له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بنه‌ دیارده‌، له‌ 11 رۆژدا 9 رووداو
  • توركیا بووه‌ته‌ وڵاتی تاوان: له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا 7 هێرشی چه‌كداریی و 6 ئۆپراسیۆنی په‌یوه‌ست به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجامدران

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button