رۆژنامەکان: توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە لە کوردستان تۆمارکراوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لە چوارچێوەی سەردانێکی هەرێمی سودانی لە تارانە
  • توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە لە کوردستان تۆمارکراوە
  • سودانی فەرمان دەکات بە باشکردنی جۆری ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە

شەرقولئەوسەت

  • پارتی بارەگاکەی رادەستی زانکۆی کەرکوک کرد
  • ئێران بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ نێو سوریا
  • نەتەنیاهۆ ئەو وەزیرەی سزادا کە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کردبوو لە غەزە

عەرەب

  • میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، زەیتوونەکانی عەفرین بە تاڵان دەبەن
  • ئێران داوای عێراق بۆ سنوردانان بۆ میلیشیاکان رەتدەکاتەوە
  • ئاژانسی فرانس پرێس داوای لێکۆڵینەوە دەکات لە هۆکاری بۆمبارانکردنی نوسینگەکەی لە غەزە

زەمان

  • عێراق فڕۆکەیەکی پڕ هاوکاری مرۆیی بۆ غەزە دەنێرێت
  • شارەوانی بەغداد هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی پڕ خزمەتگوزاری بنیات دەنێت
  • عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی کەشوهەوا

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیەن

  • هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە چڕبوونەتەوە و توندوتیژییەکانی سەرسنوریی لوبنان لەزیادبووندان
  • دوای دەربازبوونیان لە کەرتی غەزە، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا هەمزە یوسف بە خەسو و خەزوری شادبووەوە
  • ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردانەکەیدا بۆ رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەزە گەیشتە تورکیا

واشنتن پۆست

  • ئیسرائیل میوانداریی بەڕێوەربەی ئاژانسی هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکی کرد وەک هەوڵێک بۆ دووپاتکردنەوەی هەوڵەکانی ئەنتۆنی بلینکن
  • دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانەکانی پلان دادەنێن تۆڵە بکەنەوە و وەزارەتی داد بەکاربهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە رەخنەگرەکانیان ئەگەر هەڵبژاردنەکانی 2024 ببەنەوە
  • وێنەی روتی ساختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد زیادیکردووە و ژیانی راستەقینەی هەرزەکاران لەناودەبات

ئۆرشەلیم پۆست

  • سوپای ئیسرائیل بەڵگەی بەکارهێنانی نەخۆشخانەکانی غەزە وەکو قەڵغان لەلایەن حەماسەوە بڵاودەکاتەوە
  • بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت هیچ ئاگربەستێک راناگەیەنێت تا بارمەتەکان ئازادنەکرێن
  • کەمی بەرچاوڕوونی سوپای ئیسرائیل لەبارەی تونێڵەکانی حەماس کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت لەسەر شەڕی غەزە

عەرەب نیوز

  • کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە دەڵێت ئەوە دەرخەری تێڕوانینە رەگەزپەرستانەکەی ئیسرائیلییەکانە بەرامبەر فەلەستینییەکان
  • ‌هێزی چەکداری بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان دەڵێن بارەگای سوپای وڵاتەکەیان لە رۆژئاوای دارفور کۆنترۆڵکردووە
  • بەپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوادەکەن شەڕەکە بوەستێت و ئاگربەست رابگەیەندرێت

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون

  • واشنتن بۆ جاری دووه‌م درۆنى سەربازى له‌ سوریا خسته‌خواره‌وه‌ و بانگه‌شه‌ ده‌كرێت هی توركیا بێت
  • دوای سه‌رۆكی گشتیی، جه‌هه‌په‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارت و دامه‌زراوه‌ی باڵای جڵه‌وگیریشی هه‌ڵبژارد، شاره‌زایان پێیان وایه‌ گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌ شه‌قامیشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت
  • له‌ زۆرێک له‌ وڵاتانی جیهان و له‌سه‌روویانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له‌ فه‌له‌ستین ده‌كرێت و داوای ئاگر به‌ست ده‌كرێت

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ پارێزگای ئایدن لافاو بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س، له‌ ئیزمیر ماڵ و شوێنكاره‌كان بوون به‌ ژێر ئاوه‌وه‌
  • له‌ دوای ده‌ستووری كوده‌تاوه‌ له‌ ساڵی 1980، زانكۆكان زانست نا، به‌ڵكو كارمه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنن
  • ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن قه‌رزكردن له‌ بانک له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا سێ هێنده‌ زیادی كردووه‌، كرێكاران به‌ قه‌رزی بانكێک قه‌رزی بانكێكی دیكه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌

حوڕییه‌ت

  • ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت، رێگه‌نادات دڵشكاوییه‌كانی نێو هۆڵی كۆنگره‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌كره‌م ئیمامۆغڵوش دەڵێت، داوای گه‌ردن ئازادیی له‌ كلچدارئۆغڵو ده‌كه‌ن
  • ئه‌ردۆغان: كه‌مال كلچدارئۆغڵو به‌ سه‌رده‌سته‌ی تیرۆر (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش)ی گوت خوا حافیز و ئه‌وه‌ی كه‌ هاته‌ شوێنی سڵاوی بۆ نارد، ئه‌مانه‌ هه‌موو یه‌ک شتن
  • تا دێت له‌ جیهاندا تووڕه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیلدا فراوانتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ران له‌ ته‌ل ئه‌بیب نه‌تانیاهۆ به‌ مرۆڤكوژ ناوده‌به‌ن

جمهووریه‌ت

  • وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هۆی هه‌ڵكشانی تێچووه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵدێن و 3.3 ملیاریان له‌ توركیا بردووه‌ بۆ میسر، جه‌زائیر، تونس و ئوردن
  • ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بۆردومان، ئۆپراسیۆنی زه‌مینیش به‌ڕێوه‌ده‌بات و ژماره‌ی كوژراوان له‌ 10 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه‌
  • ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت، بوله‌نت ئه‌جه‌ڤیت ده‌كه‌نه‌ نمونه‌ی باڵای خۆیان كه‌ جه‌هه‌په‌ی گه‌یاندووه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی میلیونان کەس لە پێنج کیشوەری جیهان دژ بە شەڕ،  شەڕ لە غەزە بەردەوامە و خەسارەکان قورسن
  • سەرۆکی نوسینگەی سیاسیی حەماس (ئیسماعیل هەنییە) چاوی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی کەوت
  • هاوکات لەگەڵ دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا لە لایەن بەرەی مقاومەتی عێراقەوە موشەکباران کران

جەوان

  • وەزیرێکی حکومەتی ئیسرائیل داوا دەکات غەزە بکرێتە ئامانجی بۆمبی ئەتۆمی و سەرۆکوەزیرانی پێشوویش دەڵێت، جارێ دەست راگرن، دیلەکانی خۆمان لەوێن
  • فەلەستین بۆتە پرسی سەرەکی جیهان، بەڵام هێندێک لە رۆژنامەکانی ئێران هەر بۆشیان گرنگ نییە
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، شەڕکردن لەگەڵ حەماس، شەڕکردنە لە گەڵ دیموکراسی

شەهروەند

  • بەهاوکاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، سێ سیخوڕی ئیسرائیل لە کوێستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەستگیرکران
  • وەزیری بەرگریی ئێران داوا لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات شەڕی غەزە رابگرن و دەڵێت، ئەگەر ئەوە نەکەن، چاوەڕوانی زیانى گەورە بن
  • خامنەیی پێویستیی پشتیوانیی هەمەلایەنە و بەکردەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە غەزە دووپاتکردوە

ئێران

  • ئەمجارەیان زایونیستەکان بە بۆمبی ئەتۆمی هەڕەشە لە غەزە دەکەن
  • فەلەستینییەکان لە بێهەڵوێستیی وڵاتانی عەرەبی ناهومێد و نیگەرانن نە لە قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا و حیزبوڵڵا
  • ژووری شەڕی ئیسرائیل دژ بە غەزە لە ئەمریکایە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشکاوانە رایگەیاند کە کۆتایی شەڕی غەزە بە قازانج نازانێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button