ئیسرائیل دادگای تایبەتمەند بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی حەماس دادەمەزرێنێت

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ى تشرینى دووەمى 2023

زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

سەندەی تایمز

  • هێزەکانی ئیسرائیل پێشڕەوی دەکەن بۆ نێو شاری غەزە و دەڵێن هەر تونێڵێک بدۆزینەوە دەیتەقێنینەوە
  • لە ئۆکراین چەندین هەڵمەت راگەیەندراوە بۆ ئاساییکردنەوەی باری دەروونی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی جەنگەوە توشی ناخۆشی بوون یان دایک و باوکیان لەدەستداوە
  • دوای 11 ساڵ لە مردنی ژنێکی خەڵکى کینیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە سەربازانی بەریتانیا دەکات لەبارەی کوشتنییەوە

واشنتن پۆست

  • ئەمریکا دەڵێت نزیکەی 400 هەزار هاوڵاتیی لە باکوری غەزەدا ماونەتەوە و هێشتا لە بەرەکانی جەنگن
  • قەیرانی کەشوهەوا لە باشوریی سودان دۆخی ئەو وڵاتە هێندەی دیکە خراپتر دەکات و خەڵکی شتانێک دەخۆن کە بە مێشکدا نایەت
  • ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای وچانێکی مرۆییی دەکات لە غەزە نەک ئاگربەستی تەواوەتیی

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناکۆکیی دان لەسەر وچانێکی مرۆیی بۆ شەڕی غەزە و بلینکن داوای سەرکردە عەرەبەکان بۆ ئاگربەست رەتدەکاتەوە
  • باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت حەماس چەکدارەکانی بە ئامبوڵانس دەگوازێتەوە
  • بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵا کە نەوێرێت ئیسرائیل تاقیبکاتەوە

عەرەب نیوز

  • ئەنتۆنی بلینکن داوای سەرکردە عەرەبەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رەتدەکاتەوە لەکاتێکدا ئیسرائیل قوتابخانە لە غەزە دەکاتە ئامانج
  • دۆخی هەرێمی دارفۆری سودان بەهۆی شەڕیی ناوخۆییەوە تا دێت خراپتر دەبێت و ژنان و کچان دەڕفێندرێن و بەکۆیلە دەکرێن
  • رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت ناتانیاهو چیتر ئەوکەسە نییە کە بتوانیین قسەی لەگەڵدا بکەینەوە

زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ عێراق رادەگرێت
  • ئیسرائیل دادگای تایبەتمەند بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی حەماس دادەمەزرێنێت
  • واشنتن و برۆکسل جارێکی دیکە پشتگیریی خۆیان بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە

ئەلعرەب

  • عەرەب و ئیسرائیلییەکان لەکاتی شەڕدا دژی حەماسن
  • میسر نرخی بەنزین بەرزدەکاتەوە
  • کۆبوونەوەی لوتکەی نێودەوڵەتی لەسەر مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد بەڕێوەدەچێت

ئەلزەمان

  • سودانی: ئەوەی لە غەزە روودەدات تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقییە بۆ جیهان
  • ئیسرائیل ئارامى مرۆیی رەتدەکاتەوە و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی بە ئامانج دەگرێت
  • عیراق دەچێتە نێو رێککەوتنامەی پاراستنی کەلەپورەوە

قودسی عەرەبی

  • شەڕی غەزە لە مانگ نزیکدەبێتەوە و هێرشی زەمینی فراوان دەکرێت
  • موشەکەکانى حوسییەکان دژی ئیسرائیل، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەمریکا
  • زوومى رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • دڕنده‌یی سه‌ر غه‌زه‌ مانگێكه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌و وڵاتانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی نه‌خێریان به‌رز كردبوویه‌وه‌ هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ نادات
  • ئه‌ردۆغان په‌له‌ی نییه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی زۆره‌؛ ده‌ڵێت: كۆبوونه‌وه‌كانمان رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بن و لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی گرنگه‌
  • به‌هۆی به‌تایبه‌تكردنی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌، له‌ هه‌ر سێ نه‌خۆشێك یه‌كێكیان ناتوانن ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بگات

حوڕییه‌ت

  • بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌مبوڵانس، خوێندنگه‌ و مزگه‌وته‌كان به‌ بیانی بوونی چه‌كدارانی حه‌ماس، تاوانی جه‌نگن
  • ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات
  • ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت نه‌تانیاهومان سڕیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانین به‌ ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنین

سۆزجو

  • قه‌یرانی شوێنی مانه‌وه‌ی خوێندكاران تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نایبینێت؛ بۆ درووستكردنی به‌شه‌ ناوخۆیی 5.8 ملیار و بۆ درووستكردنی گرتووخانه‌ 13.6 ملیار خه‌رجده‌كرێت
  • له‌نێو جه‌هه‌په‌دا قۆناغی 13 ساڵه‌ی كه‌مال كلچدارئۆغڵو كۆتاییهات و ئۆزگور ئۆزه‌ل بووه‌ 8ه‌مین سه‌رۆكی گشتیی پارتی گه‌لی كۆماریی
  • مه‌همه‌ت شیمشه‌ك نه‌یتوانیوه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، له‌وه‌تی ده‌ستبه‌كاربووه‌ نرخی دراوی بیانی، باجه‌كان و هه‌ڵاوسان تا دێت زیاد ده‌كه‌ن

جمهورییه‌ت

  • له‌ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا، ئێستا ئیتر نۆره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته‌
  • 30 هه‌زار كه‌س كه‌ 10%یان منداڵن چاوه‌ڕێی چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ و به‌خشه‌ره‌كانن
  • هێرشه‌كان تا دێت توند ده‌بنه‌وه‌، ئیسرائیل هێرشیكرده‌ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك كه‌ په‌نابه‌ران وه‌ك په‌ناگه‌ به‌كاریان ده‌هێنا

 

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەردەلوولی ئەقسا لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هاوسەنگی هێزی گۆڕی
  • توندڕەوانی چاکسازیخواز لە نێوخۆی ئێران، گوتەبێژانی نافەرمی رژێمی تاوانکاری ئیسرائیلن
  • وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکات لە روانگەیەکی واقعبینانەوە سەیری ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە بکەن

ئەبرار

  • بەهۆی کەمبوونی مامۆستا لە قوتابخانەکان، قوتابیان دەبنە مامۆستا؛ زیرەکەکان وانە بە هاوڕێیانی پۆلی خۆیان دەڵێنەوە
  • ئەمریکا داوای ئاشتبوونەوەی ئۆکراین لەگەڵ رووسیا دەکات و ئۆکراین دژی راگەیاندنی ئاشتییە لەگەڵ کرێملین
  • بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکى نەهێنی سوپای عێراق خۆی بۆ ئەگەری شەڕێک لە ناوچەکەدا ئامادەدەکات

رەسالەت

  • بایدەن کەسابەت بە شەڕی غەزەوە دەکات و هەڵوێستەکانی کۆشکی سپی دەخاتە ژێر پرسیارەوە
  • وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان: بێدەنگبوونی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە شەڕی غەزە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
  • هاوحیزبییەکانی ناتانیاهۆ بە مەبەستی لادانی ناوبراو خەریکی خۆڕێکخستنن و ئەگەری کودەتایەک لەئارادایە

جەوان

  • دوای 20 کاتژمێر لە هەڕەشەکانی حەسەن نەسروڵڵا، حیزبوڵلا بە بۆمبی نەناسراو هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد
  • شەقامەکانی ئێران پڕە لە گەردەلوولی “مەرگ بۆ ئەمریکا” و “مەرگ بۆ ئیسرائیل”
  • بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەزە، خۆپێشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا رۆژئاوا درێژەی هەیە و داهاتوو بۆ خەڵکی فەڵەستینە

هەواڵی زیاتر

Back to top button