رۆژنامەکان:ئیسرائیل ئاگربەست دەبەستێتەوە بە رزگارکردنی بارمتەکانەوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ شەممە، 4ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت

  • ئیسرائیل ئاگربەست دەبەستێتەوە بە رزگارکردنی بارمتەکانەوە
  • حەسەن نەسروڵڵا ستایشی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سوریا و عێراق
  • سەدر داوا لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات رێگا بدەن لایەنگرانی بەرەو سنووری فەڵەستین بڕۆن

عەرەب

  • بوونی ئەمریکا لە یەمەن لە رووی سەربازیەوە و بە سنورداری، ئامانجێکی دیکە میلیشیاکان زیاد دەکات
  • هۆکارەکانی شکست دیارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
  • ئوردن ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەرووبونەوەی لێکەوتەکانی جەنگی غەزە

زەمان

  • نەسروڵڵا جەختدەکاتەوە لە چوونە ناو جەنگ و چارەنووسی ناوچەکە بە سەرکەوتنی غەزەوە دەبەستێتەوە
  • عێراق رێکاری زیاتر دەگرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر لێکەوتەیەکی جەنگی غەزە و فراوانبوونی جەنگەکە
  • نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن باسیان لە چاکسازییەکانی پێشمەرگە کرد

قودسی عەرەبی

  • نەسروڵڵا هەموو ئەگەرەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە کراوەیی بەجێدەهێڵێت
  • درۆنی ئەمریکی بەسەر غەزەوە دەفڕێت بۆ هاوکاری لە گەڕاندنەوەی بارمتەکان
  • ئەڵمانیا سوتاندنی ئاڵای ئیسرائیل بە تاوان دادەنێت

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

فاینانشیەڵ تایمز

  • چەند هیوایەک بۆ زیاتر گەشەسەندنەوەی ئابوری ئەمریکا لە ئێستادا بەدی دەکرێت و تەنها مانگی رابردوو 150 هەزار هەلی کار دابینکراوە
  • دوێنی پشتیوانانی حزبوڵڵا بەر لە گوتارەکەی حەسەن نەسروڵڵا پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس لە شەڕی غەزەدا دوپاتکردەوە
  • سوێلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا چەند رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی خێوەتی ئەو کەسانەی کە لەسەر شەقامەکان لە بێماڵیدا دەخەون

واشنتن پۆست

  • تونێڵەکانی غەزە شەڕی سێ دوورییان 3D هێناوەتەکایەوە و چەکدارانی حەماس لە سەرەوە، شەقامەکان و لە ژێرەوەش تەقەدەکەن
  • دوای روداوی تەقەکردنەکەی ویلایەتی مەینی ئەمریکا کە 18 کوژران، خەڵکی توڕە و خەمبارن و داوای گۆڕانکاریی دەکەن بۆ ئەوەی روداوی هاوشێوە دەبارە نەبێتەوە
  • شەڕی دووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە هاوڕێ و خێزانەکان لە ئەمریکا لەیەکتریی جیادەکاتەوە (بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە)

ژاپۆن تایمز

  • شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن بۆ رێگەگرتن لە روودانی جینۆساید لە غەزە خەریکە کات تەواو دەبێت
  • لاوازبوونی بەهای دراوی یەنی ژاپۆنی کاریکردووەتەسەر پلانی خەرجییەکانی کەرتی سەربازیی وڵاتەکە
  • خوێندکارێکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بەهۆی ئەوەی لە ژاپۆن پۆستێکی بۆ هاندانی خەڵکی دژی حکومەتی چین کردووە بە دوو مانگ زیندانیکردن سزادرا

عەرەب نیوز

  • ئیسرائیل بەرهەڵستیی داوایەکی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ راگرتنی بۆمبارانی غەزە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکان
  • حزبوڵلا هەڕەشەی فراوانبوونی شەڕی غەزە و ئیسرائیل دەکات ئەگەر ئیسرائیل شەڕی سەر غەزە رانەگرێت
  • نەیمار، ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی هیلالی سعودیی بەهۆی نەشتەرگەرییەوە بۆماوەی ساڵێک لە یاریکردن دادەبڕێت

رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به‌ گێچه‌ڵه‌كان دژی رۆژنامەنووسانى له‌ توركیا بهێنرێت
  •  ئه‌گه‌ر بێت و پێشبینییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌ڵاوسان له‌ كۆتایی ساڵدا راست ده‌ربچێت، كه‌ 65%ه‌، ئه‌وا مووچه‌ی خانه‌نشینان 37% و مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت 49% و باج 58% زیادده‌كات
  • كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌؛ ململانێی راسته‌قینه‌ له‌ دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته‌ كه‌ به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن

حوڕییه‌ت

  • راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لوتكه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ توركه‌كان: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر سڤیله‌كان ده‌كه‌ین و داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له‌ غه‌زه‌ ده‌كه‌ین
  •  ئیسرائیل جارێكی دیكه‌ سڤیله‌كانی به‌ ئامانج گرت؛ 14 كه‌سی له‌و سڤیلانه‌ كوشت كه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ چووبوون و به‌ره‌و باشوری كه‌رتی غه‌زه‌ به‌ڕێكه‌وتبوون
  • رۆژی بڕیاردان له‌نێو جه‌هه‌په‌؛ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی گشتیی هه‌ڵده‌بژێردرێت

سۆزجو

  • له‌ كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا روونده‌بێته‌وه‌؛ سه‌رۆک ده‌كه‌وێته‌ لای كێ؟ ناوه‌ندی گشتیی یان به‌ره‌ی گۆڕانكاری؟
  •  ئیسرائیل له‌ غه‌زه‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا شه‌ش منداڵ ده‌كوژێت
  • له‌ 2024 نرخی هه‌موو شتێک به‌رز ده‌كرێته‌وه‌

جمهورییه‌ت

  • رۆژه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ نێو جه‌هه‌په‌دا؛ چوار كاندید بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک هه‌یه
  • ‌ هیچ كه‌سێک نییه‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه‌ رابگرێت؛ باكووری كه‌رته‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه‌
  • رۆژنامه‌نووسە ده‌ستگیركراوه‌كان دوای ئازادكردنیان؛ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاری رۆژنامه‌وانی

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • ئەگەر رەشەکوژیی خەڵکی غەزە کۆتایی ‌پێنەهێنن، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێتە ئامانجی هێزەکانی مقاومەت
  • لەسەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ شاری سنە 150 زیندانی ئازاد کران و چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریش پەردەیان لەسەر لادرا
  • ژمارەی کوژراوانی خەڵکی فەلەستین بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، سنوری 9000 کەسی تێپەڕاند

جەوان

  • فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، غەزە بەشی 10 ساڵی دیکەی تۆڵە لەدڵی موسڵمانەکاندا چاندووە
  • فمینسیتەکانی جیهان لە کوێن، ئایا ژنانی فەلەستین مافی ژیانیان نییە، کە بەرامبەر بە چارەنووسیان بێدەنگ و بێهەڵوێستن؟!
  • ساڵانە لە ئێران 4000 کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە گیانلەدەستدەدەن

ئێران

  • تاران و دەوحە و ئەنقەرە پێکەوە کار لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن
  • لە سەردانەکەیدا بۆ سنە، رەئیسی بەڵێنییەکانی حکومەتی جێبەجێ کرد و چەندین پڕۆژەی نیوەکارە وەکارکەوتن
  • ئەمریکا درێژە بە پشتیوانیکردنی لە جینایەتەکانی ئیسرائیل دەدات؛ پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بڕی 140.3 میلیار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل پەسەند کرد

شەرق

  • حەسەن نەسروڵلا بانگەشەى رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەپەیوەندى لەگەڵ فەلەستینیبوونی گەردەلوولی ئەقسا دووپاتکردوە
  • راوەستانی کۆشکی سپی و کۆنگرەی ئەمریک بەرامبەر بە یەکتر؛ حکومەتی بایدن دەڵێت، گەڵاڵەی دیاریکردنی یارمەتیی 14.3 دۆلاری بە ئیسرائیل ڤێتۆ دەکات
  • لەسەردانەکەی رەئیسی بۆ شاری سنە: جێبەجێکردن و وەکارخستنی دوو گەورە پڕۆژەی رێگای ئاسن و  کردنەوەی فڕۆکەخانە لەشاری سەقز

ئەبرار

  • جیهان هێز و دەسەڵاتی راوەستان و روبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جینایەتەکانی ئیسرائیل بەرانبەر بە خەڵکی فەلەستین لەدەستداوە
  • سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین ماندوو بوون
  • روسیا دەڵێت، رێژیمی ئیسرائیل داگیرکەرە و مافی ئەوەی نییە بەرگرى لە خۆی بکات

هەواڵی زیاتر

Back to top button