ناکۆکی قوڵ لەنێوان گروپە چەکدارییەکانی عێراق هەیە لەسەر تێوەگلان لە شەڕی غەزە – رۆژنامەکان

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ هەینی، 3ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

عەرەبی جەدید

  • ناکۆکی قوڵ لەنێوان گروپە چەکدارییەکانی عێراق هەیە لەسەر تێوەگلان لە شەڕی غەزە
  • گومان لە توانای ئیسرائیل بۆ سەرکەوتن دەکرێت
  • جیهانی ئیسلامی دەتوانێت فشار بخاتەسەر ئیسرائیل بۆ وەستاندنی شەڕی غەزە

شەرقئەوسەت

  • ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە دابڕان بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانەوە
  • فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ شەڕی بەرەی باشوری لوبنان گەرم دەکات
  • فەڕەنسا رێگری دەکات لە سەرکۆنەکردنی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزە

قودسی عەرەبی

  • شارەزایانی نێودەوڵەتی: غەزە روبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە.. 15 کۆمەڵکوژی لە 24 کاتژمێردا
  • حەماس دەڵێت ئەڵمانیا بەشدارە لە تاوانەکان دژی فەلەستینییەکان
  • میدیایەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد کە سەربازانی ئیسرائیل ماڵی جولەکە هاوردەکانیان لە دەوروبەری غەزە دزیوە

ئەلعەرەب

  • کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەستاوە لە دیاریکردنی چارەنوسی غەزە دوای شەڕ
  • هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا دۆخێکی نوێ لە سودان دروستدەکات
  • هیچ کەسێک لێپرسینەوە لە بکوژی رۆژنامەنوسان ناکات، نە لەکاتی جەنگ نە لەکاتی ئاشتی

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

زە تایمز

  • ئێلۆن مەسک، خاوەنی تویتەر و تێسلا و سپەیس ئێکس: زیرەکیی دەستکرد مانای وایە ئیتر نابێ مرۆڤ کار بکات
  • سوپای ئیسرائیل لە پێشڕەویدان لەناو کەرتی غەزە و زیاتر چوونەتەپێشەوە بۆ ناو شارەکە
  • کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پارەی غاز و کارەبا لە بەریتانیا پارە لەو دایکانەش وەردەگرن کە تازە منداڵیان بووە، بۆیە حکومەت بانگهێشتی کردوون

واشنتن پۆست

  • مەترسییەکان زیانەکان بەهۆی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆناو غەزە چەند هێندە دەبن و مەترسی نوێی بۆ هاوڵاتیانیش دروستکردووە
  • غەزە بووە بە گۆڕستانی منداڵان
  • لە ئەمریکا خوێندنی ماڵەوە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لەبەرزکردنەوەکردووە بەراورد بە چەند ساڵی پێشتر

ئۆرشەلیم پۆست

  • حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل لە باکوری ئیسرائیل روبەروی یەکتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە
  • ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ رێگری لە فراوانبوونی شەڕەکە
  • جوڵانەوەی سەروەری لە ئیسرائیل دروستبووە و داوای داگیرکردنی غەزە و مانەوە تێیدا دەکات بۆ پاراستنی سەروەری ئیسرائیل

عەرەب نیوز

  • تانکەکانی ئیسرائیل لە دەروازەکانی غەزەدان و حەماس لە تونێلەکانەوە شەڕیان لەگەڵدا دەکەن
  • پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هاوڵاتیانی غەزە
  • حوسییەکانی یەمەن چەند هێرشێکی موشەکییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی نزیک کەمپێکی ئاوارەکان لە ماریف کردووە

 

رۆژنامە تورکییەکان

جمهورییه‌ت

  • وانه‌ی ئاین بۆ پۆله‌كانی یه‌ك و دوو و سێیش داده‌نرێت، خه‌نجه‌رێكی دیكه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی عه‌لمانی ده‌درێت
  • نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆردومانكردنی جەبالیا به‌ تاوانی جه‌نگ ناوده‌بات و داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات
  • یاسای قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی زانیارییکە ئۆپۆزسیۆن بە یاسای سانسۆر ناوی دەبات بووە بناغە بۆ لێکۆڵینەوە لە شەش رۆژنامەنوس

حوڕییه‌ت

  • بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت جیاوازی له‌نێوان ده‌نگه‌كانی كه‌مال كلچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزه‌لدا نه‌ماوه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا
  • سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا: به‌رپرسانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئۆشویتز و سرێبرێنیتسا باجه‌كه‌یان دا و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه‌ش به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
  • له‌كاتێكدا ئیسرائیل خه‌ریكه‌ غه‌زه‌ ته‌ختی زه‌وی ده‌كات، جوله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كانی كه‌ناری خۆرئاواش كه‌ چه‌كداركراون سه‌رگه‌رمی كوشتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ده‌ستگرتنن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا

سۆزجو

  • دوێنێ پۆلیس باندی تاوانكاریی كۆمارچێنۆی ده‌ستگیركرد، بێ ئه‌وه‌ی ئاگامان لێبووبێت هه‌موو شوێنێكی وڵاته‌كه‌مان پڕبووه‌ له‌ باند
  • بانكی ناوه‌ندی پێشبینی هه‌ڵاوسانی له‌ 58%ه‌وه‌ بۆ 65% به‌رزكرده‌وه‌ و ره‌نگه‌ له‌ ئایاری داهاتوودا ببێته‌ 75%
  • وه‌ستان و مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقامی هه‌ڵبژێردراوی شارۆچكه‌یه‌كی قایسه‌ری له‌به‌رده‌م شێخێكدا، كاردانه‌وه‌ و مشتومڕی لێكه‌وته‌وه‌

بیرگون

  • بۆردومانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌، هاوسه‌نگی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكداوه، وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ته‌لئه‌بیب
  • ناڕه‌زایه‌تی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی رۆژنامه‌وانان دژی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی توركیا درێژه‌ی هه‌یه‌
  • كۆمپانیایه‌ك كه‌ په‌رله‌مانتارێكی ئاك پارتی یه‌كێكه‌ له‌ خاوه‌نه‌كانی نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلاری له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌ و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی راده‌ست نه‌كردوون، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ داخرا

هەواڵی زیاتر

Back to top button