بەرپرسێکی ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆدا دەستلەکاردەکێشێتەوە

زووم:
سەرۆکی ئەنجوومەنێکی هەرێمێک لە ئیسرائیل لە پەخشی ڕاستەوخۆدا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی ئەلیکۆدی دەسەڵاتدار پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی شکستی حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی، کە بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی نزیک کەرتی غەزە دابووی، بەڵام جێبەجێینەکرد.

تامیر ئیدان بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی هەرێمی “سدۆت نەگێڤ” ، کە هاوسنوورە لەگەڵ کەرتی غەزە، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٢ لە تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی ئەلیکود ڕاگەیاند و داوای لە ئەندامانی پارتەکەش کرد دەستلەکاربکێشنەوە.

وتیشی: دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پارتی ئەلیکودی دەسەڵاتدار ڕادەگەیەنم، حکومەتی ئیسرائیلیش تاوانبار دەکەم، داواش لە هەموو دۆستان و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئەلیکود دەکەم کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەم شکستە هەمان کار بکەن.

چەند رۆژێکە بەرپرسانی ئیسرائیلی، بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی فەڵەستینی لە کەرتی غەزە لە حەوتی ئۆکتۆبەر، نیگەرانی خۆیان رادەگەیەنن، لەو دۆخەی وڵاتەکەیانی تێکەوتووەو باس لەوە دەکەن، “شکستیانهێناوە” لە دانی ئاگاداری پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی لەو شێوەیە.

شارەزایان دەڵێن لێدوانی بەرپرسە ئیسرائیلییەکان لە ئەنجامی توڕەیی لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر، بەتایبەتی هەواڵگری ئیسرائیل نەیتوانی پێشبینی هێرشەکان بکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button