رۆژنامەکان: بەهۆی بانگەشەکردنیان بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەکراو، 55 کەس لە عێراق دەستگیرکران

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی گۆڕانکاری لە بەرپرسە سەربازییە باڵاکان دا دەکات
  • 100 هەزار کامێرای چاودێری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادەکراوە
  • هۆشداری لە هاوردەکردنی هەڕەمەکی ئوتومبێل بۆ عێراق دەدرێت

شەرقولئەوسەت

  • لە پەراوێزی ناکۆکی نێو ماڵی شیعی، گروپێکی چەکداری عێراق جەنگی دژی ئەمریکا راگەیاند
  • بەهۆی بانگەشەکردنیان بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەکراو، 55 کەس لە عێراق دەستگیرکران
  • هێزێکی تایبەتی ئەمریکیەکان لە ئیسرائیلن بۆ رزگارکردنی بارمتەکان

عەرەب

  • جەنگی گروپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەرهەمهێنانی لاوەکی ئێرانە لە جەنگی غەزە
  • خۆپیشاندانی سوەیدا بەردەوامە و دروشمەکان گۆڕان بۆ “بەشار ئەسەد لە کوێیە؟”
  • دەوڵەتە عەرەبیەکان لە هاوکێشەیەکی سەختدان لەنێوان پشتیوانی فەلەستین و هێشتنەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل

زەمان

  • وەزارەتی پەیوەندییەکان داوای هەڵپەساردنی پەیوەندی سەرجەم تۆڕەکان لەگەڵ کۆڕەک بەهۆی قەرزەکان دەکات
  • ساڵی داهاتوو پاڵاوگەی بێجی بە توانای 150 هەزار بەرمیل دەکەوێتە کار
  • نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆسکی جەختدەکەنەوە لە گرنگی دیاریکردنی ئەولەویەتی کارکردنی حکومەت

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی رەفەح لەسەر سنوری میسر هاوڵاتییە بەریتانییەکان کەرتی غەزە جێدەهێڵن
  • ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت دەبێت ژیریی دەستکرد بۆ نەوەکانمان پارێزراو بکەین
  • بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە لەسەردەمی کۆرۆنا هەموو رۆژێک لەنێو باڵەخانەی حکومەتی بەریتانیادا پێشێلکاریی رێنماییەکان کراوە

واشنتن پۆست

  • میسر دەروازەی وڵاتەکەی بەڕووی کەرتی غەزەدا کردەوە، بەڵام هاتوچۆ پیایدا بە سنورداریی ماوەتەوە
  • تا دێت ژمارەی مردن بە نەخۆشی مەلاریا لە وڵاتی مۆزەمبیق بەرزدەبێتەوە
  • ئەمریکا، چین و دەیان وڵاتی دیکە لەسەر نەخشەرێگایەک رێککەوتوون کۆنترۆڵی زیانەکانی ژیریی دەستکرد بکەن

ئۆرشەلیم پۆست

  • ژمارەی قوربانییەکانی سوپای ئیسرائیل تا دێت بەرزتر دەبێتەوە حەماسیش هەڕەشەی کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەکات
  • بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، قۆناغەکانی شەڕی غەزە کە پەیوەستن بەیەکەوە چەندین مانگیان پێویستە تا تەواودەبن
  • ‌هێرشی ئیسرائیلییە هاوردەکان بۆسەر فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژئاوە تا دێت زیاتر دەبێت

عەرەب نیوز

  • لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی رەفەح یەکەمین قوربانییانی بۆمبارانەکانی غەزە ئاوارەی میسر بوون
  • دوای مردنی کارمەندی رێکخراوێکی مرۆیی لە زینداندا چەندین رێكخراوی مرۆیی لە بەریتانیا، ئەوروپا و چەندین وڵاتی دیکە داوای لێکۆڵینەوە لە حوسییەکانی یەمەن دەکەن
  • ئوردەن باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەبین کشاندەوە و راگەیاندنی ئاگربەستی بە مەرجی گەڕانەوەی ئیسرائیل داناوە بۆ وڵاتەکەی

رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو

  • دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی له‌ده‌ره‌وه‌ پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت، په‌نا بۆ به‌تایبه‌تكردنی پرد و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بات
  • له‌ كاتێكدا منداڵان له‌ غه‌زه‌ ده‌كوژرێن، له‌ سعودیه‌ گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی كه‌یفخۆشی له‌ جیهان سازكرا
  • به‌های لیره‌ی توركی هێنده‌ دابه‌زیوه‌، ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراوی 2,5 لیره‌یی

حوڕییه‌ت

  • ئۆرهان و پاموک و دراوسێكانی یه‌كترییان دا به‌ دادگا
  • زنجیره‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل.. منداڵی سوتاو له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی جاری دووه‌می كه‌مپی جەبەلیە ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌
  • یه‌كه‌م جێهێشتنی غه‌زه‌، سنووره‌كان كرانه‌وه‌ و 81 برینداری سه‌ختی فه‌ڵه‌ستینی و 500 كه‌سی هه‌ڵگری پاسپۆرتی بیانی كه‌رته‌كه‌یان جێهێشت

جمهووریه‌ت

  • به‌ر له‌ كۆنگره‌ 116 په‌رله‌مانتار كه‌ 21یان په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوون، رایانگه‌یاند ده‌نگ به‌ كلچدارئۆغڵو ده‌ده‌ن بۆ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په‌
  • دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له‌ جۆری B-1B كه‌ تایبه‌تن به‌ بۆردومان دوێنێ له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک نیشتنه‌وه‌
  • وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سێ به‌رپرسی پلاتفۆرمی خۆشه‌ویستانی پێغه‌مبه‌ر كه‌ له‌ حزبوڵڵاوه‌ نزیكن، له‌ خوێندنگه‌كانی ئامه‌د و باتمان دامه‌زراندووه‌

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • دوو رۆژنامه‌وانی دیكه‌ كه‌ له‌ T24 و Halktv كارده‌كه‌ن، ده‌ستگیركران
  • كه‌مپی په‌نابه‌رانی جەبەلیە بووه‌ته‌ ئامانجی كۆمه‌ڵكوژییه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسرائیل
  • له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌تایبه‌تكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ره‌نگه‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بفرۆشرێن

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • عەلی خامنەیی: دەبێ رێگای هەناردەکردنی نەوت و خواردەمەنی بۆ ئیسرائیل دابخرێت
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر دۆخەکە بەوجۆرەی لەغەزە هەیە درێژەی هەبێت، بەرەی مقاومەت دژکردەوەی دیکەی دەبێت
  • ئیسرائیل قەت لە شەڕی زەمینییدا سەرکەوتوو نەبووە و ئەمجارەشیان سەرکەوتوو نابێت

شەرق

  • وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی سەربازی، دەتوانین دەستبەجێ دژکردەوە نیشان بدەین
  • وەزیری پەروەردەی ئێران: بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان و خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان، 200 هەزار مامۆستامان کەمە و داوامان لە دەزگای دادوەری کردەوە هەوڵی چارەسەری ئەم گرفتە بدات
  • سیناریۆیەک بۆ دابەشکردنی غەزە؛ موشەکبارانکردنی کەمپی پەنابەرانی جەبالیە و پچڕانی دووبارەی خەتی ئینتەرنێت لە غەزە

شەهروەند

  • ئاستی خۆشەویستیی بایدن دادەبەزێت و ترەمپ گرنگترین بژاردەی دەنگدەرانی کۆماریخوازە
  • رێبەری کۆریای باکوور فەرمانی بە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کردووە، کە پشتیوانی لە فەلەستین بکەن
  • عەلی خامنەیی: بەمنزیکانە سەرکەوتنی کۆتایی تەنیا بۆخەڵکی فەلەستین دەبێت

ئەبرار

  • درۆنەکانی بەرەی “مقاومەت لە عێراق” بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە سوریا کردە ئامانج
  • پێنتاگۆن رایگەیاند، بەبێ ‌هاوکاری ماڵی ئەمریکا، ئۆکراین بەرامبەر بە روسیا دەشکێت
  • سەرۆککۆماری چیچان دەڵێت، بۆ رۆیشتن بۆ فەلەستین و شەڕ لە دژی ئیسرائیل، چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆککۆماری روسیایە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button