
زووم
شەڕی ئەم دواییەی نێوان سوپای ئیسرائیل و گروپە چەکدارییەکان بووەتە خوێناویترین و وێرانکەرترین ئەو پێنج شەڕەی، کە لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی کەرتی غەزە لەلایەن حەماسەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە نێوان هەردوولادا ڕوویانداوە.
شەڕەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە سەریهەڵداوە، ئەویش دوای ئەوەی چەکدارانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی گەورەیان لە باشووری ئیسرائیل ئەنجامدا.
لەو کاتەوە تائێستا سوپای ئیسرائیل بێوەستان کەرتی غەزەی بە هێرشی ئاسمانی بۆردومان دەکات، کە ئەمە وێرانکارییەکی بێ وێنەی لێکەوتووەتەوە، بەشێوەیەک تەواوی گەڕەکەکان لەگەڵ زەویدا یەکسان بوون.
هەروەها ژمارەیەکی زۆریش خەڵک بوونەتە قوربانی، کە قوربانییەکان بریتین لە کوژرا و بریندار و بێسەروشوێنی هەزاران کەس.
ئەم ژمارانە، ئاماری قوربانییەکانی کەرتی غەزەیە، تا رۆژی ١ی تشرینی دووەم، کە وەزارەتی تەندروستی غەزە و بەرپرسانی ئیسرائیل و هەروەها چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان پشتراستیانکردووەتەوە.
ژمارەی ئەو فەلەستینییانەی بە کۆی گشتی لە غەزە کوژراون، 8796 کەسن.
ژمارەی ئەو منداڵانەی لە غەزە کوژراون، 3648 منداڵن.
ژمارەی ئەو ژنانەی لە غەزە کوژراون، 2290 ژنن.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەزە بێسەروشوێنن، یان لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکان ماون، 2030 کەسن.
ژمارەی ئەو منداڵانەی، لە غەزە بێسەروشوێنن، یان لەژێر داروپەردووی خانوونە رووخاوەکانن، 1120 منداڵن.
ژمارەی ئەو کارمەندە پزیشکییانەی لە ئەنجامی بۆردومانی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون، 132 کارمەندن.
ژمارەی کوژراوانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا، 125 کەسن.
لەلایەکی تریش ژمارەی برینداران تا ئێستا گەیشتووەتە 22 هەزار و 219 کەس.