رۆژنامەکان: چوارەم کۆمپانیای پەیوەندیی مۆبایل کە حکومییە چاوەڕێی مۆڵەتەکەی دەکات

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

    • چوارەم کۆمپانیای پەیوەندیی مۆبایل کە حکومییە چاوەڕێی مۆڵەتەکەی دەکات دەستەی راگەیاندن
  • هەوڵی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای کارەبا و وزەی نوێبووەوە دەدرێت
  • ساڵی داهاتوو سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکرێتەوە

شەرقئەوسەت

  • پارچەی شەڕی غەزە لە عێراق و سوریا دەکەوێتەخوار
  • سعودیە جەخت لە رێگریکردن لە ئاوارەبوونی خەڵکی غەزە دەکاتەوە
  • ئەمریکا بە کەشتی فڕۆکەهەڵگر و هەزاران سەربازەوە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەلعەرەب

  • شۆک لەناو حەماس هەیە بەهۆی دەستبەرداربوونی حزبوڵا و ئێران لە پشتیوانیکردنیان
  • سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان: ناتوانم گەرەنتی تێوەنەگلان لە شەڕی غەزە بدەم
  • ئێران زۆر بە وردی هەنگاو دەنێت بۆئەوەی نەچێتە ناو شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل

عەرەبی ئەلجەدید

  • ئابوری عێراق لەناو جەرگەی شەڕدایە
  • دابەشکردن و دابڕاندنی رۆژهەڵات و رۆژئاوای غەزە کاری لەپێشینەی ئیسرائیلە
  • کۆمەڵگەی جنینی گۆڕەپانی نوێی روبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەست رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “ئێستا کاتی جەنگه”
  • سوپای ئیسرائیل سەربازێکی کچی ئازادکرد کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوو
  • ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت پلانی ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەزە بەبێ هەبوونی خواستێکی سیاسیی شکستدەهێنێت

واشنتن پۆست

  • تانک و سەربازانی ئیسرائیل بە قوڵیی دەچنە ناو کەرتی غەزە
  • بەهۆی ئەوەی سێ کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ کارمەندەکانیان، خەریکە بایکۆتی ئەو پیشەسازییە لەلایەن کارمەندەکانەوە کۆتایی دێت
  • سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی پەیوەندییەکی ئاڵۆزیی لەگەڵ ئۆکرایندا هەیە لەکاتێکدا هەردوو وڵات لە جەنگدان

ئۆرشەلیم پۆست

  • تانکەکانی ئیسرائیل لەناو خاکی غەزە و لە دەوروبەریی ئەوشارە جێگیرکراون
  • چەند دیلێکی دەستی حەماس لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای ئازادکردنیان دەکەن و تۆمەت ئاراستەی ناتانیاهو دەکەن
  • ناتانیاهو دەڵێت داواکاریی بۆ ئاگربەست بەواتای خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل دێت

عەرەب نیوز

  • تانکەکانی ئیسرائیل لە باکور و رۆژهەڵاتەوە دەچنە ناو غەزە و هەر ئۆتۆمبێلێک ببین بۆردومانی دەکەن
  • لەگەڵ روبەڕووبوونەوەی زریانی سایکلۆن لە یەمەن چەند بارهەڵگرێک هاوکاریی مرۆیی بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتن
  •  وەزیری بەرگریی سعودیە لە واشنتنەوە داوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەکات

 

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان هۆشداری دایه‌ ناتانیاهۆ: ده‌روازه‌كان بكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ تاوانی جه‌نگه‌
  • له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا له‌ غه‌زه‌ كه‌ ئیسرائیل وه‌ك ئامانج بۆ هێرشه‌كانی رایگه‌یاند، 55 هه‌زار كه‌س هه‌ن
  • له‌ نمایشه‌كانی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماردا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ 2023 درۆن به‌كارهێنران، 144 كه‌س بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ مه‌شقیان له‌سه‌ر كردبوون

سۆزجو

  • زوهتو ئارسڵان، سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووریی توركیا: بڕیاره‌كانی دادگاكه‌مان ئیلزامییه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكان و هه‌موو كه‌سێك
  • یەک ملیۆن و 200 هەزار كه‌س له‌ 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌تاتوركیان كردووه‌
  • له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماردا كه‌ گه‌لی یه‌كخستووه‌، په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی پۆستێكی قێزه‌ونی جیاكاریی له‌ سۆشیاڵمیدیا ده‌كات

جمهورییه‌ت

  • دیمه‌نێكی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری؛ 100 هه‌زار منداڵی نێوان 6-15 ساڵان و یەک ملیۆن و 500 هەزار منداڵی كچ و ژن خوێنه‌وارییان نییه‌
  • نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: هه‌ڵهاتنی نه‌خۆشه‌كان له‌ بۆردومانەکان مه‌حاڵه‌
  • مشتومڕی گۆڕانكاری له ‌جه‌هه‌په‌دا: ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت سه‌رده‌كه‌وین و كه‌مال كلچدارئۆغڵو ئاماژه‌ بۆ گۆڕینی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كات

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ژووری پزیشكانی ئه‌نقه‌ره‌: گرتووخانه‌كان ته‌ندروستی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تێكده‌ده‌ن
  • فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كوژرێن و كۆمپانیاكانی چه‌ك له‌ ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا قازانجه‌كانیان زیاد ده‌كات
  • رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس خاوه‌نی 700 ملیۆن دۆلار و 30 بۆ 40 كۆمپانیای بیناسازین له‌ توركیا، قه‌ته‌ر، جه‌زائیر، ئیمارات و سودان

 

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • فەرماندەی سوپای پاسداران: شەڕ بە پیاوانی ئیماندار دەچێتە پێش نەک بە چەک و دڵی پڕ لە نیگەرانی
  • لە سیستان و بەلوچستانی ئێران 19 کەسی سەر بە مجاهدینی خەڵق دەستگیرکرد
  • یەهوودییەکانی ئێران وێڕای مەحکومکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەزە، داوای دادگاییکردنی ناتانیاهۆ دەکەن

شەهروەند

  • بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ “بێ‌حیجابی”، سەرۆکی دەزگای داوەریی ئێران بڕیار و فەرمانی تازەی ڕاگەیاند و دەستی دادگاکان و هێزە ئەمنیەتییەکانی ئاوەڵا کردووە
  • گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گوتوێژەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ناوکی لە چوارچێوەی دیاریکراوی خۆی‌دا هەروا لە ئارادایە
  • وەزیری دەرەوەی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات شەڕی ئێسرائیل و حەماس لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت

ئیران

  • ڕژیمی زایونیستی هێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێ بەرانبەر بە تاوانەکان بێ‌دەنگ بێت
  • ئیسرائیلییەکان لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین و تەنانەت ناتوانن تەرمی سەربازە کوژراوەکانیشیان بەئاسانی بنێژن
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: گەردەلوولی ئەقسا بڕیارێکی تەواو فەلەستینییە

جمهووری ئیسلامی

  • پلانی سوپای ڕژیمی زایونیستی لە چوونەناو غەزە شکستی هێناوە، بەرەی بەرخۆدان بەرگری دەکات
  • سەرۆککۆماری ئێران: ئیرادەی موجاهیدینی بەرخۆدان لە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ غەزە، حەماسەتێکی گەورەی ناوەتەوە
  • ئەوروپییەکان پێیان وایە بۆ گوتوێژکردن لەسەر بەگەڕخستنەوەی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران، کاتەکە ڕووی لە تەواوبوونە

هەواڵی زیاتر

Back to top button