مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2022

دەیلی تەلەگراف

  • لەدوای رێکەوتنکی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا لە میسر لەبارەی گازی سروشتییەوە، رەنگە قەیرانی گاز لە بەریتانیا کۆتایی پێبێت
  • ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات دەنگ بدەن بە کۆمارییەکان لەهەڵبژاردنی نێوان خولی ئەمریکادا
  • بەهۆی مانگرتنی پەرستارانی بەریتانیاوە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن لە وڵاتەکە روبەڕوی مەترسی بووەتەوە

دەیلی ئێکسپرێس

  • لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا لە میسر هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی کۆتاییهێنان بە کۆچی نایاسایی لە رێگەی دورگەی ئینگلیزییەوە قسەیان کرد
  • کەشتی ژێردەریایی شاهانەی بەریتانیا بەهۆی ئاگرێکەوە لە زەریای باکوری ئەتڵەنتیک لە ئەرکەکەی وەستا
  • دیموکراتەکانی ئەمریکا لە سەردەمی جۆ بایدن ترسیان لە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە

مێترۆ

  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا چارەسەری قەیرانی کەشوهەوای جیهان دەکات و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا دروستدەکان
  • کۆریای باکور دەیان موشەکی دیکە ‘وەک مەشقێک بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا و کۆریای باشور’ هەڵدەدات
  • بەهۆی هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرایناوە، روسیا خەریکە شاری خێرسۆن لەدەستدەدات

ئای

  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان، لە لوتکەی کەشوهەوای میسردا، زەنگی سور (مەترسیدار) بۆ هەسارەی زەوی لێدەدرێت
  • بەهۆی ناچارکردنی خەڵکی مەدەنی بۆ کۆچکردن بۆ سنورەکانی ئۆکراینا، روسیا بە تاوانی جەنگی تۆمەتباردەکرێت
  • دۆناڵد ترەمپ، روبەڕوی ساتەوەختێکی مێژویی دەبێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی نێوان خولی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button