رۆژنامەکان: کێشەی مووچە هەڕەشەیە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و رەنگە تەقینەوەی گەلی لێبکەوێتەوە

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • قاسم ئەعرەجی: هیچ هێزێکی بیانی سەربازی و مەدەنی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و عەربەت  بوونیان نییە
  • عێراق بە پرۆژەی کەمکردنەوەی کاربۆن روبەڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوا دەبێتەوە
  • هێزەکانی ئەمریکا رۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان دەکەن

شەرقولئەوسەت

  • حکومەتی عێراق دەڵێت، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا وڵات لەناو دەبات
  • خولێکی دییکەى دانوستان لەنێوان هەرێم و بەغداد پەیوەست بە مووچە دەستپێدەکات
  • تورکیا ناوچە کوردییەکانی عەفرین بۆردوومان دەکات

عەرەب

  • کێشەی مووچە هەڕەشەیە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و رەنگە تەقینەوەی گەلی لێبکەوێتەوە
  • رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکات بڵاوکردنەوەی رق بوەستێنن
  • خەڵکی غەزە بێ ئومێدن لە کۆتایی هاتنی گەمارۆی سەریان

زەمان

  • مامۆستایانی سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و شاندێکی هەرێم بۆ مووچە دێتە بەغداد
  • نەوتی عێراق بە تانکەر گەیشتە ئوردن
  • عەلاوی رەتیدەکاتەوە بەشداری بکات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی دۆخی غەزەوە و نائومێدی باڵدەکێشێت بەسەر ئەو کەرتەدا
  • بەهۆی زیادبوونی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و غەزە هەڕەشەی تیرۆر لە بەریتانیادا دروستبووە و حکومەت کۆبونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات
  • دادوەرێکی کەیسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دووبارە لێدوانی ترەمپ بۆ میدیاکان لەبارەی کەیسەکەیەوە قەدەغە دەکات

واشنتن پۆست

  • غەزە لەلایەن ‌هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوماندەکرێت
  • بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە یەمەن، منداڵانی توشبووی بەدخۆراکی لەگەڵ مەرگدا دەجەنگن
  • پشتیوانی کیڤ بۆ ئیسرائیل هەوڵەکانی ئۆکراین بۆسەرکەوتن بەسەر وڵاتە عەرەب و موسڵمانەکان دەخاتە مەترسییەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • ئۆپەراسیۆنی هێرشە زەمینییەکان بۆ سەر غەزە فراوانتربوون و باکوری ئەو کەرتەش بە موشەک بۆمباران دەکرێت
  • بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی تۆمەتبارکردنی سوپای وڵاتەکەی بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە لە قسەیەکی پاشگەزدەبێتەوە
  • کۆشکی سپی ئەمریکا دەڵێت دەبێت ئیسرائیل شەڕی “تیرۆریستەکان”ی حەماس بکات بەڵام هاوڵاتییانی مەدنی بپارێزێت

عەرەب نیوز

  • ژمارەی کوژراوانی غەزە 8000 کەسی تێپەڕاند و پاپای ڤاتیکانیش داوای ئاگربەست دەکات
  • بەهۆی مردنی کرێکارێکی یەمەنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەتەوەیەکگرتووەکان داوای رونکردنەوە لە حوسییەکان دەکات
  • حەماس دەڵێت بەهۆی هەنگاوەکانی ئیسرائیل بۆ جەنگی زەمینی لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتەدا لە باکوری غەزە روبەڕووی شەڕێکی قورس بوونەتەوە

رۆژنامە تورکییەکان

سه‌باح

  • ئیسرائیلی دڕنده‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانجی هێرشه‌كانی
  • ئه‌ردۆغان: سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆمارمان ته‌واوكرد و سه‌ده‌ی دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ین كه‌ ناومان ناوه‌ سه‌ده‌ی توركیا
  • هێزی ده‌ریای توركیا به‌ 100 كه‌شتییه‌وه‌، نمایشێكی له‌ گه‌رووی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نجامدا

سۆزجو

  • تیمی تایبه‌تی هێزی ئاسمانیی توركیا به‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌تاتورک نۆ دانه‌ F-16 له‌ گه‌رووی ئه‌سته‌نبوڵ نمایشیان كرد
  •  ئه‌ردۆغان: توركیا له‌ ده‌ستی پارێزراو و شایسته‌دایه‌
  • كلچدارئۆغڵو: ئه‌وه‌ی رێبازی ئه‌تاتورک بگرێت ماندوو نابێت

بیرگون

  • بەگوێرەى ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی خێزان زیاتر له‌ سێ هه‌زار منداڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى تورکیا ده‌ژین
  • ئایا مشتومڕی ده‌ستوور “هه‌وڵی ئه‌ردۆغانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت؟
  • ئیسرائیل كه‌ له‌ هێرشه‌كانیدا بۆ سه‌ر غه‌زه‌ هیچ حسابێک بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قودسی كرد

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئایدا تۆما سوله‌یمان، په‌رله‌مانتاری ئیسرائیل و ئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی ئیسرائیل دەڵێت، پێویستە ئەم جەنگە شێتانە رابگیرێت
  • ئه‌حمه‌د تورک، سیاسه‌تمه‌داری كورد دەڵێت، پێویسته‌ كورد و تورک به‌دوای رێگاكانی پێكه‌وه‌ژیاندا بگه‌ڕێن، هه‌رگیز ناتوانین له‌رێگه‌ی بێده‌نگبوونه‌وه‌ ئاشتی به‌ده‌ستبهێنین

 

رۆژنامە فارسییەکان

کەیهان

  • گەردەلوولی ئەقسا، ئابووریی ئیسرائیلی داتەپاند. بەگشتی زیانە ئابوورییەکانی ئیسرائیل بەهۆی ئەم جەنگەوە دەگاتە 60 ملیار دۆلار
  •  ناڕەزایەتییە جیهانییەکان دژ بە رێژیمی منداڵکوژی ئیسرائیل لەپەرەسەندن‌ دان. لە ئیتاڵیا و سویسڕاوە تا فەڕەنسا و بەریتانیا، شەقامەکانی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەزە خرۆشاون
  • هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە و رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغداد لە قۆناغی کۆتاییدایە

جمهووری ئیسلامی

  • خاچی سووری نێودەوڵەتی لەبارەی کارەساتی مرۆیی لە غەزە هوشدارێکی بڵاوکردەوە؛ کوژاراونی غەزە 8000 کەسی تێپەڕاند و دوو میلیۆن کەسیش ئاوارەن
  • سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، لایەنەکانی بەرەی مقاومەت لە لێکدانەوە، بڕیاردان و کردەوەدا بەتەواوەتی سەربەخۆن
  • وەزیری دەرەوەی ئێران رەزامەندیی وڵاتەکەی لە هەڵوێستەکانی سعوودی بەرانبەر بە مەسەلەی ئیسرائیل و فەلەستین راگەیاند و پێداگری لە پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە

جەوان

  •  حەماس لە پشت سوپای ئیسرائیلەوە هێزی جێگیر کردوە. وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش ددەڵێت، “جەنگێکی دوورودرێژمان لەپێشە، یا ئێمە دەمێنینەوە یا حەماس”
  •  مەسعود رەجەوی، رێبەری مجاهدینی خەڵکی ئێران یا مردوە، یان بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە بۆ عێراق روخساری تێکچووە، بۆیە دەرناکەوێ
  • دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەرگی ئارمیتا گەڕاوەند خۆشحاڵن. تەنیا بۆ دژایەتی لەگەڵ حکوومەت وا نیشان دەدەن کە بە مەرگی کەسانی وەک ئارمیتا ناڕەحەتن

ئێعتماد

  •  دوای زیاتر لە سێ حەوتوو بەسەر شەڕی حەماس و ئیسرائیل‌دا، بەناوبژیوانیی قەتەر وتوێژەکان بۆ راگرتنی شەڕ دەستیپێکردوە
  •  بۆ تێپەڕین لە تەڵەی دۆناڵد ترەمپ، دیموکراتەکان چاڵنجێکی گەورەیان لە پێشە
  •  هێرش بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا، کاری مقاومەتی ئیسلامیی عێراقە

هەواڵی زیاتر

Back to top button