رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح
- کێشەی ژمارەکان مشتومڕ دەربارەی شایستە داراییەکانی هەرێم دروستدەکاتەوە
- پەرلەمان سەرەتای ساڵی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
- پێشبینی دەکرێت پرۆژەی رێگای گەشەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2028 جێبەجێبکرێت

شەرقولئەوسەت
- گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بوون بە دوو بەشەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییە ئەمریکیەکان
- هەڵەیەکی تەکنیکی عێراقی تووشی ئیحراجی کردووە لە بابەتی دەنگدان بە ئاگربەستی غەزە لە نەتەوە یەکگرتووەکان
- ئێران هۆشداری دا بە ئەمریکا و هێزە چەکدارە لایەنگرەکانی لە باشوری عێراق بڵاودەکاتەوە

عەرەب
- ژینا ئەمینیەکەی دیکە لە ئێران کوژرا و گومانەکان لەسەر پۆلیسی ئەخلاقە
- ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی “پەستانی خوێن”ی دەستپێکرد بۆ زانینی هێزی راستەقینەی حەماس
- جەنگی غەزە میسرییەکانی ناچارکردووە بە خراپی دۆخی بژێوی رازی بن

زەمان
- مەسرور بارزانی تاوتوێی پاراستنی شاندە بیانیەکان دەکات لەگەڵ فەڕەنسا
- عێراق گەشتی راستەوخۆی لەگەڵ ئەڵمانیا و دانیمارک دەستپێکرد
- کەرکوک پلانی خۆی بۆ رێگریکردن لە توندڕەوی دەستپێکرد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێڤەر
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل “شەڕی دووەمی سەربەخۆیی” راگەیاند و مەترسییەکانی سەر غەزەش تا دێت زیاتردەبن
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لە وتاری پاشای بەریتانیا چەند یاسایەک رابگەیەنێت کە وەک دژی ژینگەی وڵاتەکە سەیردەکرێت
- وەک کاردانەوەیەک لەدژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، دوێنێ 100 هەزار کەس لە لەندەن گردبوونەوە

واشنتن پۆست
- ئیسرائیل لەگەڵ فراوانکردنی هێرشە زەمینییەکانی بۆسەر غەزە قۆناغی دووەمی شەڕی لە دژی حەماس راگەیاند
- جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس، کۆتاییهێنا بە هەڵمەتی بانگەشەی خۆ بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک بەدیلی ترەمپ
- کەسوکاری بارمتەکانی دەستی حەماس دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل ژیانی خۆشەویستانمان دەخاتە مەترسییەوە

ئۆرشەلیم پۆست
- ناتانیاهو دەڵێت ئەمە دووەم شەڕی سەربەخۆییمانە و سوپای وڵاتەکەش رایگەیاند هێرشێکی زەمینی سەخت و دورودرێژ لەبەردەمیاندایە
- کەسوکاری بارمتەکانی ئیسرائیل داوا لە وڵاتەکەیان دەکەن زیندانیکراوەکانی حەماس لە بەدیلی ئازادکردنی کەسوکارەکانیان ئازادبکەن
- سوپای ئیسرائیل دوای هێرشەکانی حزبوڵڵا هێرشی کردەسەر چەند ناوچەیەکی بەئامانجگیراوی لوبنان

عەرەب نیوز
- سعودیە ئیدانەی هەر هێرشێکی زەمینی ئیسرائیل دەکات لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی غەزە
- حەماس داوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکانی دەکات لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان
- بەهۆی روداوی هاتوچۆی پاسێکەوە لە میسر لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستدا
رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییهت
- توركیا له سایەیی ئهو كۆمارهدا كه ئهتاتورك دایمهزراند، سهدهیهكه دهدرهوشێتهوه
- دهستكهوتهكانی كۆمار” سهروهریی گهل، عهلمانیهت، یهكسانی، پهروهردهی مۆدێرن”ن
- ئهردۆغان: جهنگ یاسا و رێسای ههیه، هێرش بۆ سهر سڤیلهكان لهنێو رهوشتدا جێگهی نابێتهوه

ئهڤرهنسهل
- بڕیارهكهی نهتهوهیهكگرتووهكان كه به زۆرینهی دهنگ لهپێناو ئاگربهستدا درا، تهنها وهك بانگهوازه
- ئهردۆغان له گردبوونهوه جهماوهرییهكهدا قسهی توندی كرد، رهخنهی ئهوهی لێدهگیرێت كه “بیری چووه دهسهڵاتداره و تهنها ناڕەزایەتی دەردەبڕێت”
- ئەو چەکدارەی داعش کە گوترا کچە ئێزدییەکی فراندووەو لە ئەنقەرە بەندکراوە، ئازادکراوە

دۆغروهابهر
- ئیسرائیل هێرشی زهمینی دهستپێكرد بهڵام نهیانتوانیوه تهنها یهك مهتر پێشڕهوی بكهن
- سهرۆكی گشتیی هوداپاری هاوپهیمانی ئاك پارتی: پێویسته توركیا دیپلۆماتهكانی له تهلئهبیب بكشێنێتهوه
- – رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی داوای پاراستنی گهلی فهڵهستین دهكات

میللی گازهته
- له ماوهی 75 ساڵدا زیاتر له 200 ههزار فهڵهستینی “شههید”بوون
- ملیۆنهها فهڵهستینی ناچار به كۆچی زۆرهملێ كراون
رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند
- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کار لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و گەیاندنی هاوکاریی بە خەڵکی غەزە دەکات
- – فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە لۆژیک نیە
- گوتەبێژی حکومەت ڕەخنە لە کابینەی پێشووی دەوڵەت دەگرێ لە بواری سیاسەتی دەرەوە

ئیعتماد
- ئیسرایل تەنهایە، بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخست کە تەنانەت وڵاتانی ڕۆژئاواش ئامادەی هاوکاریکردنی ئیسرائیل نین
- لە هەڵوێستێکی چاوەڕواننەکراودا هێندستان هاوکاریی سەربازیی ئەرمەنستان دەکات
- ئارمیتا گراوەند دوای نزیک بە مانگێک بێهۆشی گیانی لەدەست دا

جەوان
- ئیسرائیل لە زەمەن و زەمین و بیرکردنەوەکاندا شکستی هێناوە
- سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر چەشنە هەڕەشەیەک ئامادە دەکەن
- یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی ئێرانییەکان، جەڵدەی مێشکە؛ ساڵانە 550 هەزار کەس لە ئێران تووشی جەڵدەی مێشک دەبن و %15 یان دەمرن

ئەبرار
- نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دایە سوپای ئەمریکا و گوتی لە عێراق دەربچن
- کۆشکی سپی دانی بە ڕاستییەکەدا نا و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەسەر غەززە، هێڵی سووری نیە
- پلانی ئەمریکا بۆ دوای کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەزە، دەستپێکردنەوەی پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبیە لە گەڵ ئیسرائیلە