ئەو ئامێرە زەبەلاحەی سوپای ئیسرائیل بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنەسەر غەزە

سیمبولی سوپای ئیسرائیل

لە بەردەم هەر کۆمەڵە تانک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە ئیسرائیل لە سنوری غەزە بۆ هێرشی زەمینی ئامادەیکردوون، بیلدۆزەرێکی گەورە و زەبەلاح لە پێشیانەوە وەستاوە و سوپا زۆر پشتی پێ دەبەستێت بۆ چوونەناو غەزە و کردنەوەی رێگاکان، ئەویش بیلدۆزەری D9Rـە کە بە تێدی بییە (Teddy Bear) ناسراوە، نرخی هەر یەکێکیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار.

بیلدۆزەرە زرێپۆشەکە لەلایەن کۆمپانیای کاتە پیڵەری ئەمریکییەوە دروستکراوە و سوپای ئیسرائیل 100 دانەی لەو جۆرە هەیە و بە شێوەیەکی کاریگەری پشتی پێبەستووە بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوە زەمینییەکەی بۆسەر غەزە، چونکە هاوکاری کەمکردنەوەی زیانەکان دەدات، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکی ئیندیپێندنتی بەریتانی.

کێشی بیلدۆزەرە زرێپۆشەکە 62 تۆنە، بەرزییەکەی چوار مەترە و درێژی و پانییەکەی هەشت مەتر دەبێت.

تۆڕی هەواڵیی فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت، ئەو بیلدۆزەرە رۆڵی کاریگەری هەیە بۆ دەربازبوون بە کۆڵانە باریکەکان و روخاندنی تونێلەکان و هەروەها کردنەوەی رێگا بۆ هێزی پیادە، تێدی بییەر بزوێنەری کات 3408سی لەسەرە و هێزەکەی یەکسانە بە 405 ئەسپ، زیاتر لە 70 تۆنیش رادەکێشێت.

بیلدۆزەرەکە تایبەتمەندی تایبەتی تێدا و چەند زرێپۆشێکی زیادەی بۆکراوە، دەتوانێت بەرگەی چەند جۆرە موشەکێک بۆ نمونە ئار پی جی بگرێت، و شوشەکانی گوللـەنەبڕن، زیاتر لەوەش، چەند جۆرە چەکێکی لەسەر دەبەسترێت و ئەوەش ئەرکی شەڕکردنی زیاد دەکات.

تێدی بییە بیلدۆزەرێکی فرەئەرکە، بۆ نمونە هەڵکەندنی خەندەق، دانانی پایە و راگر، هەروەها دروستکردنی دیواری بەرگریی، دوو کەسی تێدا جێدەبێتەوە و زۆر پارێزراو دەبن تێیدا.

بیلدۆزەری تێددی بییە تەنها ئامێرێکی سەربازییە نییە، بەڵکو سنبوڵی هێزی سوپای ئیسرائیلە، دەتوانێت روبەڕوی مین و بۆمبی چێنراو ببێتەوە و بیانتەقێنێتەوە، بۆیە دەکرێت لە شەڕی چاوەڕوانکراوی غەزەدا رۆڵێکی سەرەکی ببینێت بۆ پاککردنەوەی کۆڵانە رووخاوەکانی ئەگەرهاتوو هێرشەکە ئەنجامدرا.

ويكبيديا/ يمكن للجرافة التعامل مع مجموعة متنوعة من المهام، بما في ذلك حفر الخنادق وبناء الجسور وإنشاء الهياكل الدفاعية.

هەواڵی زیاتر

Back to top button