زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز
- 200 هاوڵاتى بەریتانى لە غەزە گیریانخواردووە و داواى هاوکاریی دەکەن
- ساڵى 2040 نەخۆشى “بیرچوونەوە” لە بەریتانیا دوو هێندە زیاد دەکات
- لە راپرسییەکدا لە بەریتانیا دەرکەوتووە لە 10 کەس نۆ کەس دژى هاوردەکردنى خواردنێکن لە فەرەنساوە کە لە جگەرى قاز دروستدەکرێت و دەڵێن چەورى جگەرمان زیاد دەکات و رەفتارێکى دڕندانەیە دژى ئاژەڵان

واشنتن پۆست
- پاش کوشتنى لانیکەم 18 کەس لە ویلایەتى مەینى ئەمریکا، سەدان پۆلیس و ئەفسەر بەدواى تاوانبارەکەدا دەگەڕێن کە نەخۆشى دەروونى هەبووە
- پاش قەیرانى دیلەکانى لاى حەماس، قەتەر لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووە کە بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ حەماسدا بچێتەوە
- ئامارى زیندانیانى رووسیا رووى لە کەمى کردووە بەهۆى ئەوەى تاوانبارەکان بۆ بەرەکانى جەنگى دژى ئۆکراین دەنێردرێن

ئۆرشەلیم پۆست
- ئێران لە کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکاندا رایگەیاندووە ئەمریکا لەو ئاڵۆزییانە بێبەش نابێت ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر غەزە رانەگرێت
- هێزەکانى بەرگریی ئیسرائیل گەورەترین هێرشیان بۆ کەرتى غەزە ئەنجامدا و پاش چەند کاتژمێرێک گەڕانەوە خاکى خۆیان
- ئیسرائیل لە دۆخێکى ئاڵۆز و پشێویی دایە و ئابوورى و خوێندنى ئەو وڵاتە پەکى کەوتووە

عەرەب نیوز
- وەزیرى دەرەوەى نۆ وڵاتى عەرەبى بە توندى ئیدانەى هێرشەکانى ئیسرائیلیان بۆسەر غەزە کرد و بە پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویانبرد
- دادگایەکى قەتەر هەشت ئەفسەرى دەریاوانى هیندستانى بە لەسێدارەدان سزادا بەتۆمەتى سیخوڕ‌ى بۆ ئیسرائیل، هیندستانیش بە بڕیارەکە زۆر شۆک بووە
- پنتاگۆن رایگەیاندووە هێرشى کردووەتە سەر دوو بنکە لە رۆژهەڵاتى سووریا کە لەلایەن سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە بەکارهێنراوە
زوومى رۆژنامە تورکییەکان

سۆزجو
- ته‌مه‌ل كارامۆللائۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی سه‌عاده‌ت سه‌باره‌ت به گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئاك پارتی بۆ فه‌ڵه‌ستین: به بیانووی گردبوونه‌وه‌وه ده‌یانه‌وێت خۆیان نیشان بده‌ن
- بانكی ناوه‌ندیی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه كه سوور بوو له‌سه‌ر دابه‌زاندنی، رێژه‌ی سوودی له 30%ه‌وه بۆ 35% به‌رزكرده‌وه
- ده‌سه‌ڵات به گه‌رمی له به‌رز راگرتنی دامه‌زراندنی كۆمار ناڕوانێت و ئه‌مه‌ش به 100هه‌مین ساڵیادی كۆماره‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه

حوڕییه‌ت
- جه‌نه‌راڵێكی خانه‌نشینی ئیسرائیلی پلانی دڕندانه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به غه‌ززه ئاشكراكرد “سه‌رجه‌م باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی غه‌ززه له رێگه‌ی بۆردومانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج”
- بەگوێرەى شیکارییەکى رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز غه‌زه رووبەڕووى یه‌كێك له سه‌ختترین هێرشه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌بێته‌وه
- زانكۆی ته‌كنیكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه باشترین زانكۆی توركیایه له پله‌ی 83دایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان

جمهورییه‌ت
- سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه له‌نێو پارته‌كانی توركیادا.. سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئاك پارتی و پارتی ئاینده و پارتی پێشكه‌وتن و دیموكراسی (ده‌ڤا) كۆبووه‌ته‌وه
- بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئیسرائیل و حه‌ماس: بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن و ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌نن
- دووم دانیشتنی دادگاییكردنی ئه‌و خێزانه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو كه كچێكی ئێزدییان به بارمته گرتبوو، ویستوویانه له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بیفرۆشن

ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- هاتووین بۆ خوێندن نه‌ك مردن.. هاوڕێیانی ئه‌و خوێندكاره‌ی كه له‌نێو ئامێرێكی به‌رزكه‌ره‌وه‌دا له پارێزگای ئایدن گیانی له‌ده‌ستدا ناڕه‌زایه‌تییان نیشاندا
- سه‌ره‌ڕای راپۆرتی پزیشكی به‌ڵام ئازادیان نه‌كرد.. ئه‌مین سۆیاڵ كه له ماوه‌ی رابردوودا له شرنه‌خ ده‌ستگیركرا ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵه و دڵی به پیل كارده‌كات
- كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل له توركیا قازانجی به‌رچاویان كردووه له‌سه‌ر حسابی كرێكاران، كۆمپانیای فۆرد ئۆتۆسان 143% و كۆمپانیای تۆفاش 146% قازانجیان زیادی كردووه
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان

شەرقولئەوسەت
- گروپە عێراقییەکان هێرشەکانیان دژى هێزەکانى ئەمریکا چڕتر دەکەنەوە
- بایدن داوا لە ناتانیاهۆ دەکات بەرەى کەرتى رۆژئاواى فەڵەستین هێوربکاتەوە
- کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگى دا بە دەستبەجێ راگرتنى شەڕ لە غەزە