وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئامارەکانی تاوانی توندوتیژی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • لیژنەی دەسپاکی پەرلەمانی عێراق: تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل پەنجەرەیەکی دیکەی سپیکردنەوەی پارەیە
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئامارەکانی تاوانی توندوتیژی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە
  • لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمان بەڵێنی سزادانی ئەو کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێتانە دەکات کە پێچەوانەی یاساکان دەجوڵێنەوە

شەرقئەوسەت

  • دواکەوتنی هێرشی زەمینی هۆشداری فراوانبوونی شەڕەکە دەکات
  • نەخشەرێگایەکی چوار قۆناغی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سودان لە دانوستانەکانی جەددە
  • پادشای ئوردن بۆ ماکرۆن: بەردەوامی جەنگ دەبێتەهۆی تەقینەوە

 

قودسی عەرەبی

  • شایەتحاڵەکان لە غەزە: ئەوانەی شەهیدبوون بە شێوەیەکی سەیر لە ژیان رزگاریان بووە!
  • رۆژنامەنوسان لە غەزە لەژێر ئاگردان و باجی گواستنەوەی راستییەکان دەدەن
  • هەموو کیلۆمەتر چوارگۆشەیەک لە غەزە 22 بۆمبی ئیسرائیلی بەرکەوتووە

ئەلعەرەب

  • بەهۆی هاوکاریکردنی تورکیا، پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە جەماوەری خۆی لە ناوچە کوردییەکان لەدەستداوە
  • ئێران دەیەوێت عێراق و سوریا هێڵی بۆری نەوتی کەرکوک-بانیاس کارابکەنەوە بۆئەوەی بگات بە دەریا
  • دوای بینینی سەرکردەکانی، بانگەوازی حەماس و جیهاد بە هیچ شێوەیەک حەسەن نەسروڵای نەجوڵاند

 

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

دەیلی تەلەگراف

  • سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد خۆیان بۆ داگیرکردنی غەزە ئامادە دەکەن و دەڵێت، حەماس “شکستی هێناوە”
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت رەنگە زیرەکی دەستکرد هەڕەشەیی بوونگەرایی لە مرۆڤایەتی بکات
  • لیستی چاوەڕوانییەکانی نەخۆشانی بەریتانیا بۆ بینینی دکتۆر دووهێندەی ریکۆردی پێشووە و گەیشتووەتە 20 ملیۆن کەس

واشنتن پۆست

  • مایک جۆنسۆن کە شوێنکەوتەیەکی سەرسەختی دۆناڵد ترەمپە بە 56ـەمین سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
  • تا دێت داواکارییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی شەڕی ئیسرائیل و غەزە رووی لەزیادبوونە
  • جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا تۆنەکەی گۆڕیی و جەختی لە پێویستی دەوڵەتی فەلەستین وەک چارەسەری دوای شەڕەکە کردەوە

ئۆرشەلیم پۆست

  • بنیامین ناتانیاهۆ بۆ یەکەمجار دانینا بەوەی کە دەبێت ئەویش وەڵامی شکستی سوپای ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەردا بداتەوە
  • ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای ئەندامی ناتۆ دەڵێت حەماس جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازە و تیرۆریست نییە
  • بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوێکی ئەمریکی، دژایەتیکردنی جولەکە لە ئەمریکا لەدوای هێرشەکەی حەماس بەرێژەی 400% زیادیکردووە

عەرەب نیوز

  • تا دێت فشارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانی بۆردومانە کوشندەکانی لە غەزە زیاتردەبێت
  • ئەمڕۆ لایەنە شەڕکەرەکانی سودان لە شاری جەددەی سعودیە لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ پرسی ئاشتی لە وڵاتەکەیان کۆدەبنەوە
  • وەزیری دارایی سعودیە دەڵێت وڵاتەکەی دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین چاکبکاتەوە

رۆژنامە تورکییەکان

بیرگون

  • بەگوێرەى پلانی 12هه‌مین پلانی گه‌شه‌پێدان له‌ كۆتایی ساڵی ئاینده‌دا 2,628,000 گه‌نج نه‌ له‌ خوێندندا ده‌بن نه‌ كاریان ده‌بێت
  • دوای كاردانه‌وه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و تونێله‌كان له‌لایه‌ن حکومەتى تورکیاوە كه‌ له‌ هه‌ندێک شوێن گه‌یشتبووه‌ 75%، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌
  • ته‌ل ئه‌بیب و وڵاتانی رۆژئاوا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر گوته‌كانی ئه‌ردۆغان نیشاندا، كه‌ رایگه‌یاندبوو “حه‌ماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه‌”

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • ئه‌ردۆغان پشتیوانی له‌ حه‌ماس كرد، به‌ڵام هیچ باسێكی ئیسرائیل و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی نه‌كرد
  • زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئادیامان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان بۆ ته‌واونه‌كراوه‌، له‌ خێوه‌ت و كۆنتێنه‌ره‌كاندا زستان به‌ڕێده‌كه‌ن
  • كرێی هاتوچۆ بووه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری زانكۆ ده‌ستبه‌رداری خوێندن ببن و ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی ده‌یاندرێتێ به‌شی ته‌نها هاتوچۆكه‌یان ناكات

سۆزجو

  • مشتومڕی پێناسه‌كردنی حه‌ماس له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا، ئه‌ردۆغان: حه‌ماس رێكخراوێكی تیرۆریستیی نییه‌ و موجاهیدن، ئاكشه‌نه‌ر: ئه‌وه‌ی نه‌تانیاهو و ئه‌وه‌شی حه‌ماس ده‌یكات تیرۆره‌ و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستیان له‌گه‌ڵ بكرێت
  • به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات رایگه‌یاندبوو كرێی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و تونێله‌كان زیاد ناكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تا رێژه‌ی 70% كرێكانی به‌رزكردنه‌وه‌، كاردانه‌وه‌كان ناچاریان كرد پاشگه‌زببێته‌وه‌
  • هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا، كوژرانی 2704 مناڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ی نه‌علی خوێناوی مناڵێك ناخی هه‌مووانی هه‌ژاند

جمهورییه‌ت

  • جه‌هه‌په‌ پرساندنێک سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتی سوید له‌ ناتۆ، ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و داوای روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ و واژووكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌كات
  • گرژی كه‌وته‌ نێوان ئیسرائیل و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب و رایگه‌یاند: “فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌ره‌وڕووی داگیركارییه‌كی خنكێنه‌ر بوونه‌ته‌وه‌”، ئیسرائیل پێی وایه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ “وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دابدرێت”
  • پێكدادانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نرخی دراوه‌ بیانییه‌كانی به‌رزكردووته‌وه‌ و كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌ سه‌ر بۆرسه‌ له‌ توركیا، نرخی دۆلارێک بۆ 28,30 لیره‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌

رۆژنامە فارسییەکان

ئێران

  • لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ فەلەستینییەکان و بەرەی مقاومە دەبێت
  • لە ماوەی 19 رۆژی شەڕی حەماس و ئیسرائیلدت 23 رۆژنامەنووس کوژراون
  • حکومەتی لیبیا بەهۆی پشتیوانی لە حکومەتی ئیسرائیل، باڵیۆزانى بەریتانیا، ئەمریکا، فەرەنسا و ئیتالیای دەرکرد

جەوان

  • دنیای داهاتوو بۆ فەلەستینییەکانە، تەنانەت شەڕەنگێزەکانی دنیاش دەزانن زایونیزم رووی لە نەمانە
  • هێزێکی تایبەتی ئەمریکا کە لەگەڵ هێزێکی ئیسرائیلی بۆ رزگارکردنی بارمتەکانی ئیسرائیلی چووبوونە غەزە، لە لایەن حەماسەوە تەفروتونا کرا
  • رێبەرانی دینی لە کۆبوونەوەی دژە زایونیزمدا رایاندگەیاند، لە کۆتاییدا خەڵکی فەلەستین زایونیزمەکان لە وڵاتەکەیان دەردەکەن

شەهروەند

  • سەفەر و سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژاوایی بۆ ئیسرائیل بۆ پێشگیری لە رووخانی رژێمی زایویونیزمە
  • رێژەی مردنی ژنانی دووگیان لە ئێران گەیشتە 1% و ئێران لە پێشگرتن لە مردنی ژنانی دووگیان‌ پلەی سێهەمی جیهانی هەیە
  • سەرۆککۆماری ئێران: رق و بێزاریی بیروڕای گشتیی جیهان لە جینایەتەکانی ئیسرائیل بێ ‌هاوتایە

کەیهان

  • رێبەری حیزبوڵڵا لەگەڵ رێبەرانی رێکخراوی جیهادی ئیسلامی و حەماس کۆبووەوە
  • خامنەیی رەخنەی لە هێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی گرت کە حەماس بە تێرۆریست دەزانن و پێی گوتن، دوودڵ مەبن، دڵنیابن فەلەستین سەردەکەوێت
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، جینایەتی زایونیستەکان لە غەزە، سەلمێنەری روخساری ئاشکرای رەگەزپەرەستیی رۆژاواییەکانە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button