عێراق پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان پێشکەش بە وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی عەرەبی دەکات

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • عێراق پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان پێشکەش بە وەزیرانی گواستنەوەی وڵاتانی عەرەبی دەکات
  • کشتوکاڵی عێراق بەهۆی پێشبینییەکانی بارانبارینی زۆر پلانی چاندن دەگۆڕێت
  • سەرچاوەیەکی ئەوروپی بۆ سەباح: دۆخی سنوری لوبنان جێگەی نیگەرانییە

شەرقئەوسەت

  • ئەمریکا توندترین هۆشداری بە ئێران و بریکارەکانی دەدات لە فراوانکردنی شەڕی غەزە
  • پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات
  • تۆفانی ئەقسا پەیوەندی نێوان تورکیا و حەماسی تێکدا

قودسی عەرەبی

  • ئۆباما: گوێنەدانی ئیسرائیل لە قوربانی مەدەنی دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت
  • منداڵانی غەزە: تەنها یەک ژەم نان دەخۆین
  • 795 تۆن هاوکاری تەندروستی و ئاو و خواردن چووەتە غەزە

عەرەبی جەدید

  • هێرشەکانی هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق و سوریا هێشتا سنوردارن
  • ماکرۆن سەرکردایەتی فراوانکردنی شەڕی غەزە دەکات
  • شەڕی غەزە بازاڕی میسری بوژاندووەتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

گاردیان

  • سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو ئازارە ‘داستانییەی’ لە غەزە هەیە
  • دوای 16 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە، ژنە 85 ساڵە ئازادکراوەکە تەوقە لەگەڵ چەکدارێکی گروپەکە دەکات
  • یونسێف دەڵێت ئامارەکانی کوشتنی منداڵان لە غەزە سەرسوڕ‌هێنەرە و سێ منداڵ لە هێرشێکی ئیسرائی لە کەرتی رۆژئاوا کوژراون

واشنتن پۆست

  • ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل داوای فراوانکردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی کرد بۆ ئەوەی شەڕی حەماس بکەن
  • پێشبینی دەکرێت بەهۆی شکستهێنانی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی کەسێک وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مانگی داهاتوو حکومەتی ئەمریکا پەکی بکەوێت
  • روسیا هێرشەکانی بۆسەر رۆژەهەڵاتی ئۆکراین چڕتر کردووەتەوە و شارە ئازادکراوەکان بەئامانجدەگرێت

ئۆرشەلیم پۆست

  • هێزی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئامادەن دەستبکەن بە هێرشی زەمینی بۆسەر غەزە
  • ژنە ئازادکراوەکەی دەستی حەماس دەڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنمدا لێیاندام بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی دەستبەسەریدا مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵداکردم
  • وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە شەرعییەتدان بە هێرشەکانی حەماس تۆمەتباردەکات و کۆبوونەوەکەی لەگەڵدا هەڵوەشاندەوە

عەرەب نیوز

  • نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ‘لەسەر ئەژنۆکانمان’ داواتان لێدەکەین رێگە بە هاوکارییەکان بدەن بچێتە نێو غەزەوە
  • سەرۆکی کۆریای باشور دەڵێت وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ سعودیەدا فراوانتر بکات
  • جۆ بایدن و شازادەی جێنشینی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسی وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەکەن بۆسەر غەزە

رۆژنامە تورکییەکان

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • له‌ مێرسین له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی و یه‌كیان گیانی له‌ده‌ستدا. توندوتیژی دژی ژنان پرۆتێستۆ كرا
  • هه‌موو رۆژێک كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ له‌ غه‌زه‌؛ ته‌نها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 704 سڤیلی دیكه‌ كوژراون
  • هه‌ده‌پ بۆ ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌غه‌ززه‌: هیوا و ئومێد به‌س نییه‌، رێككه‌وتننامه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنه‌ره‌وه‌

سۆزجو

  • خۆزگه‌ هه‌مان هه‌ستیاری بۆ كۆماریش نیشان بدایه‌؛ ئاكپارتی رۆژێک به‌ر له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمار له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ فه‌له‌ستین ده‌كات
  • هه‌موو رۆژێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ مه‌رگ به‌سه‌ر غه‌زه‌دا ده‌بارێنرێت، دوێنێ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا بۆردومان كرا و دیسان سڤیله‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا
  • باڵیۆزی توركیا له‌ قه‌ته‌ر، به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ باڵیۆز رۆژانێک نه‌علفرۆش بووه‌

جمهورییه‌ت

  • هه‌ریه‌ک له‌ مه‌هه‌په‌، هوداپار و به‌به‌په‌، كه‌ هاوبه‌شی ئاکپارتین له‌نێو هاوپه‌یمانیی كۆمار دژی په‌سه‌ندكردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتی سویدن له‌ په‌رله‌مان
  • جه‌نگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری دروستكردووه‌ و گرتنی هۆتێله‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌. ئه‌و حیجزانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌وه‌ كراون به‌رێژه‌ی 20% هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌
  • غه‌زه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی هاوكارییدایه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌واز له‌ ئیسرائیل ده‌كات رێگه‌ بدات هاوكارییه‌كان بنێرێت

حوڕییه‌ت

  • ئه‌و پرسیاره‌ی جیهان ده‌یكات؛ ئیسرائیل كه‌ی و له‌ كوێدا ده‌وه‌ستێت؟ له‌ ئاسۆدا هیچ ئاگربه‌ستێک یان دانوستانێكی ئاشتی نابینرێت
  • جه‌نه‌راڵ جه‌یمس گلینی ئه‌مریكی كه‌ به‌ رێوی فه‌للوجه‌ ناسراوه‌ به‌هۆی رۆڵی كاریگه‌ری له‌ شه‌ڕه‌كانی شاره‌كه‌، له‌ ئێستادا له‌ ئیسرائیله‌
  • دامه‌زرێنه‌رانی بایۆنتێک ڤاكسینی كارڤاکیان دژی شێرپه‌نجه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌نێو له‌شی 95%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریان هێناوه‌، لووه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ته‌شه‌نه‌یان نه‌كردووه‌

رۆژنامە فارسییەکان

جەوان

  • کۆبوونەوەی سەدان ‌هەزار کەس لە پشتیوانانی فەلەستین و حەماس لە پایتەختى وڵاتانی ئەوروپا، نیشانەی ئەوەیە وێژدانەکان هێشتا بەخەبەرن
  • سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەو زوڵم و زۆرەی 75 ساڵە لە خەڵکی فەلەستین دەکرێت، بەرهەمی نایەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامییە
  • گوتەبێژی حکومەتی ئێران؛ پشتیوانیی رۆژئاوا لە رژیمی زایونیزم، بەربەستی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەزە پێکهێناوە

ئێعتماد

  • ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەزە سەرکەوتوو نابێت، حەماس حەتمەن پێشتر پێشبینیی ئەم هێرشەی کردووە و روبەڕووی دەبێتەوە
  • ئەوەی تائێستا وڵاتانی عەرەبی بۆ فەلەستین کردوویانە جیا لە دروشم هیچی دیکە نەبووە. زۆربەیان بەرژەوەندییەکانیان بە رۆژاواوە بەستراوەتەوە

شەهروەند

  • 30 هەزار کەس لە ئەندامانی مانگی سوری ئێرانی ئامادەیی خۆیان بۆ چوون بۆ غەزە دەربڕیوە و دەڵێن، دژ بە ئیسرائیل دەجەنگین
  • لە دوو میلیۆن و 300 هەزار کەس لە خەڵکى غەزە، یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس ئاوارە بوون
  • باڵوێزی تازەی سعودیە لە ئێران رایگەیاند، پەیوەندى هەر دوو وڵات (ئێران و سعودیە) زۆر باش و سەقامگیرە

کەیهان

  • گەردەلولی ئەقسا سەلماندی کە حەماس پێشی پێ ناگیردرێت و ئیسرائیل لەوە لاوازترە کە بەرگەی هێرشی دیکە بگرێت
  • وەزارەتی پەروەدە؛ ئەوانەی کە بە سەرۆککۆماری پێشوویان دەگووت 300 هەزار مامۆستای زیادیمان هەیە، ئێستا نیگەرانی ئەوەن بەشێک لە قوتابخانەکان مامۆستایان نیە !
  • وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، دوژمن لە گەڵاڵە و پلانی تازەیدا دژ بە کۆماری ئیسلامی رووی لە هەڕەشەی سەیروسەمەرە کردوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button