رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دژ بە دواکەوتنی مووچە بەردەوامە
- گەشبینی هەیە بۆ چارەسەر کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم
- سودانی و ماکرۆن رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق “بە غیابی” سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ رەغدی کچی سەدام حسێن دەرچوو
- جەنگی غەزە، دۆسیەی مانەوەی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق دەباتەوە چوارگۆشەی یەکەم
- نەتەنیاهۆ جەنگی غەزە بە جەنگی مان و نەمان دادەنێت
قودسی عەرەبی
- لە عێراق هێرشی سەر بنکە سەربازییە ئەمریکیەکان بەردەوامە، واشنتۆن داوا لە تیمی باڵیۆزخانە دەکات عێراق بەجێبهێڵن
- ئەگەر ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بێت، ئەمریکا جوڵەی سەربازی دەکات
- چین پشتیوانی لە فەڵەستین دەکات
زەمان
- پەروەردەکارانی سلێمانی داوای مووچە دەکەن
- بەتۆمەتی بانگەشە بۆ بەعس، دادگا بەدوای رەغدی کچی سەرۆکی لەکارلابراوەیە
- چوارەم جارە هێرش دەکرێتە سەر عەین ئەسەد
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- ئەمریکا هۆشداری دا لە زیانەکانی تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لەسەروبەندی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کڵێسا‌ی زیرەکی دەستکرد لە ڕێگەی چاتی دەنگییەوە دڵنەوایی و وتاری ئایینی پێشکەشی کریستیانەکانی کۆریای باشور دەکات
- کۆمپانیای تۆیۆتا دەڵێت نزیکبووەتەوە لەوەی پاتری پێکهاتە-رەق لەبری تێزاب بۆ ئۆتۆمبێل بەرهەمبهێنێت
واشنتن پۆست
- زیادبوونی هێرشەکانی حزبوڵای لوبنان ئاگر بەردەداتە مەترسییەکانی فراوانبوونی پێکدادانەکان
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە هێواشکردنەوەی وەڵامی ئیسرائیل بۆ غەزە
- گەنجانی تایوان خەریکی زیندووکردنەوەی رێگاکانی چارەسەریی سروشتین
هائارێتز
- گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەشەسەندندان؛ داگیرکارییەکەی ئیسرائیل دواکەوتووە؛ نەرمی نواندن لە غەزە خەریکە کۆتاییی دێت
- زۆرێک لە قوربانیانی غەزە لە ژێر داروپەردودا بەجێماون و بە هێواشی مردوون
- بەهۆی موشەکێکی دژەتانک سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و لەسەرەتای شەڕەکەوە 21 منداڵ بێ باوک ماونەتەوە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر غەزە، سوریا و مزگەوتێک لە کەرتی رۆژئاوا، ئەمریکاش دەڵێت ناهێڵێت کەس جەنگەکە فراوانتر بکات
- لە هێرشێکی روسیا بۆسەر کۆگایەکی پۆستە لە ئۆکراین شەش کەس کوژران
- سعودیە و کۆریای باشور پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان پەرەپێدەدەن
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- غه‌ززه هه‌ناسه‌ی لێبڕا، دانیشتوانی شاره‌كه ده‌ستیان به هیچ بابه‌تێكی مرۆیی ناگات
- توركیا تیمێكی ٢٠ كه‌سی له پزیشكانی له‌گه‌ڵ پێداویستی پزیشكیی ره‌وانه‌ی میسر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له غه‌ززه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی دابمه‌زرێنن
- كۆمه‌ڵكوژی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌لای ئیسرائیله‌وه له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، ئیسرائیل ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ده‌كات
سۆزجو
- كه‌مال كلچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی “هاوپه‌یمانیی شه‌ش قۆڵی كۆتاییهاتووه” به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سێ له‌و لایه‌نه له ئه‌سته‌نبوڵ كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ درووستكردنی هاوپه‌یمانیی لێكده‌درێته‌وه
- به هه‌شت وه‌زیری یه‌ك له‌دوای یه‌كی گواستنه‌وه نه‌یانتوانیوه ئه‌و تونێله ته‌واوبكه‌ن كه له 2013 ده‌ستیپێكردووه و ده‌ریای ره‌ش له‌رێگه‌ی سێواسه‌وه به ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه
- ئیسرائیل دوای نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت و كڵێسا، خوێندنگه‌شی بۆردومان كرد
- له 2024دا سێ هێنده باجی زیاتر ده‌ده‌ین، به‌پێی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ده‌سه‌ڵات كه له په‌رله‌مانه، باجی تایبه‌تیی به‌كاربه‌ر سێ هێنده زیادی كردووه و بووه‌ته 1,4 تریلیۆن لیره
جمهورییه‌ت
- كاری 200 هه‌زار كه‌س كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگدا كارده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووه‌كانه‌وه، له مه‌ترسیدایه و ره‌نگه كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن
- هه‌ڕه‌شه به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌دا هات، مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان به‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ئێران و حزبوڵڵا ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كه گه‌وره ده‌بێت و ئه‌مریكا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ده‌هێنێته ناوچه‌كه
- له پشت هۆشدارییه‌كه‌ی باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌وه، په‌یامی ئه‌وه هه‌یه كه توركیا ببێته گره‌نتیكار له وه‌ستاندنی له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا
ئەڤرەنسەل
- ئازاره‌كه‌ی بۆ گه‌لان و قازانجه‌كه‌ی بۆ قۆرخكاره‌كانه، پشكی دوو كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مریكی چه‌ك كه وڵاته‌كه‌یان پشتیوانیی ئیسرائیل ده‌كات له كاولكردنی غه‌ززه‌دا، به خێرایی به‌رزبوویه‌وه و قازانجه‌كانیان زیادی كرد
- ئه‌م هه‌فته‌یه پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ 65 ساڵ له لیژنه‌ی بوودجه و پلانی په‌رله‌مان ده‌خرێته به‌رباس كه له چوارچێوه‌ی 12هه‌مین پلانی گه‌شه‌پێداندا جێكراوه‌ته‌وه
- له ته‌لئه‌بیبه‌وه وێڕای سازكردنی خۆپیشاندان بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن له‌پێناو ئازادكردنی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌تانیاهو ده‌كرێت
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- هوشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئیسرائیل؛ ئەگەر کۆتایی بە کوشتنی خەڵکی غەززە نەهێنن، ناوچەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێ
- دوو هەواڵنێری دەستبەسەرکراوی ڕۆژنامەکانی “شەرق” و “هەممەیهەن” دانیان بە هاوکاریکردنی ئا‌انسە هەواڵدەرییەکانی ئەمریکادا ناوە
- مووشەکەکانی مقاومەت و خۆپێشاندانەکانی خەڵک و ناکۆکییە نێوخۆییەکان، تەنگیان بە ئیسرائیل هەڵچنیوە
جەوان
- کردنەوەی بەرەی شەڕی لوبنان و جەولان دژ بە رژیمی ئیسرائیل حەتمییە
- عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ناوچەکە وەک بەرمیلی باروت وایە و هەرشێوە لێکدانەوەیەکی هەڵە کارەساتی مرۆیی لێ‌دەکەوێتەوە
- کارنامەی جێگری سەرۆککۆماری پێشوو، ئیسحاق جەهانگیری هێندە ڕەشە بەنەوتیش خاوێن نابێتەوە
ئەبرار
- نیکی هیلی، بەربژێری کۆماریخوازان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ گوتی؛ ئەمریکا پێویستی بە “وەزارەتی جەنگ” هەیە نەک “وەزارەتی بەرگری”
- 100 نوێنەری کۆنگرێس داوا لە جۆ بایدەن، سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان دەکەن هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بەکار بهێنێت
- ئەمریکا داوا لە بەریتانیا دەکات سپای پاسداران بخاتە لیستی تێرۆریستییەوە
شەهروەند
- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە جێی ئەمریکا شەڕی غەززە دەکات
- بەرەی مقاومەت، یاریکەرێکی بەهێزی تێکدانی پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە لە ناوچەکە
- کەمئەندامبوونی زیاتر ١٢٠٠ سەربازی ئیسرائیلی و دابەزینی پێگەی ناتانیاهۆ لە نێو ڕیزەکانی سپای وڵاتەکەی