رۆژنامەکان: ترس هەیە هاوڵاتیانی غەزە لە تینوێتیدا بمرن

رۆژنامەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2023

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • سودانی: غەزە تاقیکردنەوەیەکی تازەیە بۆ سیستەمی جیهانی
  • سەندیکای مامۆستایانی عێراق داواى قەدەغەکردنى بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات لە خوێندنگاکاندا
  • هەڵوێستی عێراق بۆ پشتگیری فەڵەستین لەسەر ئاستی وڵاتانى عەرەبی “بەهێزترینە”

شەرقولئەوسەت

  • ترس هەیە هاوڵاتیانی غەزە لە تینوێتیدا گیانلەدەستبدەن
  • ئیسرائیل پێنج میحوەری هەیە بۆ هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ سەر غەزە
  • ئەو کەسانەی لەگەڵ ترەمپ لە دۆسیەی یارکردنى هەڵبژاردنەکان تێوەگلاون، دان بەتاوانەکەیاندا دەنێن

قودسی عەرەبی

  • ئیسرائیل ئەزموونی زیندانی “ئەبو غرێب” لەسەر بارمتە فەڵەستینییەکان تاقیدەکاتەوە
  • حکومەتی بەریتانیا پشتیوانی ئیسرائیلە و شەقامەکانی وڵاتەکەش داوای ئازادی فەڵەستین دەکەن
  • لە لوتکەی قاهیرەوە، سەرکردەکانی عەرەب ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر غەزە کرد

ئەلعەرەب

  • ئەردۆغان وازی لە فەڵەستین هێناوە و سەرنجی خستووەتە سەر ئۆکراین
  • خوێندنگاکانی باشووری لوبنان بوون بە پەناگە بۆ ئاوارەبووانی هێرشەکانی ئیسرائیل
  • حەماس: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ دانوستانێک ناکەین لەسەر بابەتی بارمتەکان

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

ئۆبزێڤەر

  • ئەمریکا لە ترسی فراوانبوونی شەڕەکە، دژى خواستى ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر حیزبوڵلای لوبنان دەوەستێتەوە
  • نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵی خێرادایە بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەی شەڕی ئیسرائیل بۆ دەرەوەى سنورەکانی غەزە
  • یاریزانی تۆپی پێی بەریتانیا “بۆبی شارڵتۆن” لە تەمەنی 86 ساڵیدا لەخەودا گیانی لەدەستدا

واشنتن پۆست

  • دوای ئازادکردنی دوو دەستبەسەرکراوی ئەمریکی لەلایەن حەماسەوە کەسوکاری ئەوانی دیکەش لە خەم و ئازاردا چاوەڕوانی خۆشەویستانیانن
  • یەکەمین کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە غەزە و ئەمریکاش لەگەڵ فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل داوای هاوکاریی زیاتر دەکات
  • سەرەڕای توندوتیژییەکان و رووداوەکانی تەقەکردن، نەخۆشییە درێژخایەنەکان زووتر دەمانکوژن

ئۆرشەلیم پۆست

  • دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی هاوکاریی بۆ غەزە، جۆ بایدن بەڵێنی دڵنیایی خۆراک و ئاوی زیاتر دەدات
  • دوێنێ ئێوارە نزیکەی 100 هەزار خۆپیشاندەر لە لەندەن داوای ئازادکرنی فەڵەستینیان دەکرد
  • وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، پلانیان نییە بە هەمیشەیی کەرتی غەزە داگیربکەن

عەرەب نیوز

  • دوای گەیشتنی کاروانی هاوکارییەکان بۆ غەزە، بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێندەدات دەروازەی رەفەح بەکراوەیی بهێڵێتەوە
  • شازادەی جێنشینی سعودییە لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و حەماسی کرد
  • وەک ئامادەکارییەک بۆ زریان و باوبۆرانى بەهێز، بەرپرسانی یەمەن خوێندنگاکانیان داخست

رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

  • خوێندنی سیكۆلار و زانستی له‌ناو ده‌برێت، ئەو‌ خوێندنگه‌ ناوه‌ندییانه‌ی به‌شه‌ ناوخۆییان هه‌یه‌ یه‌ك لەدواى یه‌ك داده‌خرێن، به‌گوێرەى ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ژماره‌یان كه‌ له‌ 2010دا 574 بووه‌ له‌ ماوه‌ی 12 ساڵدا بووه‌ به‌ 274
  • زیاتر له‌ هه‌زار بارهه‌ڵگر چاوه‌ڕێن هاوكاریی بگه‌یه‌ننه‌ غه‌زه‌، ئه‌و هاوكارییانه‌ی گه‌یه‌ندراون له‌ ئاستی پێویستدا نین
  • هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رمترینی 53 ساڵی رابردوو بووه‌، به‌هۆی بارانی كه‌مه‌وه‌، رێژه‌ی پڕیی ئه‌و به‌نداوانه‌ی ئاو بۆ ئه‌سته‌نبوڵ دابینده‌كه‌ن 21% ە

سۆزجو

  • بەگوێرەى راپرسییه‌ك كه‌ له‌ هه‌شت پارێزگاى تورکیا ئه‌نجامدراوه‌، 81%ی ئیسرائیل و 76%یان ئه‌مریكا به‌ دوژمن ده‌زانن، به‌دوایاندا فه‌ره‌نسا، سوید و رووسیا دێن
  • خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیسرائیل زیادیانکردووە و له‌و رووه‌وه‌ ئه‌ورووپا هۆشیارتره‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی
  • ئیسرائیل بازاڕی نێو كه‌مپی په‌نابه‌رانی نوسێراتی به‌ ئامانج گرت و 13 كه‌سی كوشت

بیرگون

  • له‌ماوه‌ی 14 رۆژدا نزیكه‌ی 2000 منداڵ كوژراون، كه‌سێك نییه‌ نه‌تانیاهو رابگرێت!
  • لوتكه‌ی ئاشتی قاهیره‌ كه‌ له‌ 15هه‌مین رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا ئه‌نجامدرا، بێ ئه‌نجام كۆتاییهات، هێرشه‌كان به‌رده‌وامن
  • شاره‌وانی ئەستەنبوڵ ویستی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ئاك پارتیدا دراونه‌ته‌ ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵه‌ دواكه‌وتووه‌كان و بیكاته‌ به‌شه‌ ناوخۆیی خوێندكاران، به‌ڵام ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ رێگرییان لێكرد

ئه‌ڤره‌نسه‌ل

  • به‌هۆی نه‌بوونی وه‌رگێڕەوە، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ چارەسەرکردنى ژنێكی كوردی ته‌مه‌ن 84 ساڵ داوای وه‌رگێڕی كوردی كرا، بەڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه‌ وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی بۆ ناردن
  • كرێكاران داوای دادپه‌روه‌ریی ده‌كه‌ن له‌ باجدا: ئه‌وه‌ی داهاتی كه‌مه‌ با باجی كه‌م و ئه‌وه‌ی داهاتی زۆره‌ با باجی زۆر بدات
  • به‌گوێرەى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان رێژه‌ی تێوه‌گلانی منداڵان له‌ تاواندا لە تورکیا ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 20,5% زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ 601 هه‌زار و 754 تاوان

رۆژنامە فارسییەکان

شەهروەند

  • بۆ پشتیوانی لە خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین، ئەنجومەنى ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچی لە دەست نایەت
  • وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بۆ ئیسرائیلییەکان: چاوەڕوانی تۆڵەکردنەوەیەکی سەخت، مەترسیدار و ماڵوێرانکەر بن
  • ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەزە، گۆڕستانێک بۆخۆی چێ دەکات و ئەوەش بەمانای دۆڕانی ئەمریکا دەبێت

قودس

  • وەزیری نێوخۆی ئێران: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەماندا هەموو لایەنە سیاسییەکان کاندیدیان دەبێت و هەر حیزبێک بایکۆت بکات، خۆى دەباتە ژێر پرسیار
  • سڕینەوەی مقاومەت لە غەزە ئەستەمە و با بەناوی هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشەوە بیر لە دابڕینی غەزە لە بەرەی مقاومەت نەکرێتەوە
  • جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل کە نابێت هێرش بکاتە سەر غەزە

ئەبرار

  • زایونیزمی نێودەوڵەتى کار لەسەر گۆڕینی نەخشەى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات
  • ئازادکردنی دوو بارمتەی ئەمریکی، ئاکامی وتوێژی نێوان قەتەر و حەماسە
  • ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە غەزە لە ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و وتوێژ دان

کەیهان

  • بۆ هەڵاتن لە سیاسەتە هەڵەکانی، ناتانیاهۆ دژ بە سوپای وڵاتەکەی دەکەوێتە دۆسیەکردنەوە و سکاڵاکردن
  • لە رۆژانی داهاتوودا بەرەی مقاومەت گورزی گەورە و گران لە ئیسرائیل دەوەشێنێت
  • گەورەترین رژێمی ئاپارتایدی جیهانی (ئیسرائیل)، دوایین ساتەکانی ژیانی تێدەپەڕێنێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button